Daesh-1

هەندێک لەشەرکەرە داعشەکان ، ماڵومنداڵەکانیان ئاوارەن لەقۆڕەتوی سەر بەهەرێمی کوردستان .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی کورتە نوسینێکی ڕۆژنامەنوسێكی ( پوک ـ ئۆنلاین ) ی سەربە مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک . نوسیویەتی / زۆ سەیرە > خەڵكێكی زۆری جەلەولاو سەعدیەو ناوچەكانی تری خوارو ئاوارەبون لە كەلار و خانەقین و بەتایبەت ناحیەی كوڵەجۆ نیشتە جێبوون , وا خەریكە كەمپێكیشیان بۆ دەكرێتەوە لە نزیك قۆرەتوو , ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە زۆر ماڵی تیایە هەموویان ئافرەتن و منداڵن و پیاویان لەگەڵ نیە ؟ .

ئەمەی خوارەوە کورتە نوسینەکەی ڕۆژنامەنوس سەیوان عومەر ـ ە .

زۆ سەیرە > خەڵكێكی زۆری جەلەولاو سەعدیەو ناوچەكانی تری خوارو ئاوارەبون لە كەلار و خانەقین و بەتایبەت ناحیەی كوڵەجۆ نیشتە جێبوون , وا خەریكە كەمپێكیشیان بۆ دەكرێتەوە لە نزیك قۆرەتوو , ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە زۆر ماڵی تیایە هەموویان ئافرەتن و منداڵن و پیاویان لەگەڵ نیە ؟ , ماڵی تیایە زانیاری دروست هەیە كە كەسوكارەكەی لە سەعدیە شەڕ دەكەن و دانی داعش ئەدەن , خەڵكی تیایە لە جەلەولا هەمیشە دژی كورد جوڵاوەتەوە ! ئەمە لە لایەك خەڵكێك دەبینم و دەبیستم لە ناو شاری كەلاردا كوردن و پشتگیری لە ( داعش ) دەكەن , پشتگیری لە سەربڕنی پێشمەرگەو كوشتنی بەناحەق دەكەن , هەندێك هەیە هەندێك ڕستەی قورئانی لە بەر كردوە , هەركە باسی داعش دەكرێت یەكسەر دەی شەرعێنێت و بەرگێكی خودای بەبەردا دەكات ….
ئەگەرچی گومانم لە دڵسۆزی هێزەكانی ئاسایش وپۆلیس و دام و دەزگا ئەمنیەكانی گەرمیان نیە , بەڵام زۆر بەلامەوە سەیرە داعش لەناوماندا ئەسوڕێتەوەو كەس نیە قسەیەك یان ئیجرائاتێكی هەبێت .
زۆر گرنگەو دەبێت لە هەینی داهاتودا لە تەواوی مزگەوتەكانی كەلاردا وتاری نوێژی هەینی تایبەت بكرێت بە ( داعش ) بە ڕوونی پێمان بڵێن داعش حەڵاڵەو نوێنەری خودان یان مافی ئیسلامیان پێوە نیە ؟

سه‌يوان عومه‌ر

 

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت