sherzad

شێرزاد وڵاتدۆست : عێراق گۆڕەپانی جەنگێکی بێ کۆتا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر لەگەڵ بنیادنانی وڵاتێک بە ناوی عێراق لەسەرەتای سەدەی بیستەم لەلایان وڵاتی بەریتانیای گەورە ، داگیریکەری ئەوسای جیهان بووە هۆی بەزۆر بەیەکەوە بەستنەوەی چەند نەتەوە و ئایین و مەزهەبێکی دینی جیا ، کە هەریەکە لەم نەتەوە و ئایین مەزهەبە جیایەنە لەبیری بنیادنانی حکومڕانیەکی خودی بوون ، کە خۆیان بتوانن دەسەڵاتی تەواوی ئەم ناوچەیە بکەن کە زۆرینەی پێکدە‌هێنن ، کێشانی سنوری وڵاتێک بە ناوی عێراق بێ ڕەزەمەندی دانیشتوانی ئەوناوچانەی خرانە سەر ئەو وڵاتە بووە مایەی لەگۆڕنانی بیری خود بەڕێوەبەری لەلایان زۆربەی ئەو پێکهاتە جیاوازانەی خرانە سەرئەو دەوڵەتە نوێیە و بەخشینی دەسەڵات بەتەنها بەیەک لایەن کە ئەویش نەتەوەی عەرەب بوو ، لە ناو ئەم نەتەویەش پەیڕەوانی سوننە مەزهەبەکان هەڵبژێردران بۆ بەڕێوەبردنی عێراق تاک لایانە .
گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایان نەتەوە و مەزهەبێکی دیاریکراو کە عەرەبی سونی بوو ، بووە مایەی پشتگوێخستن و سەرکوتکردنی زۆربەی لایەنە جیاوەزاکانی تر ، بەشی هەرەزۆری ئەم پێشتگوێخستن و سەرکوتکردنەش بەرنەتەوەی کورد کەوت ، سەرکوتکردن و کوشتن و هەوڵدان بۆ تواندنەوەی لایەنە جیاوازەکانی تر لەناو نەتەوەی عەرەبی لەگەڵ گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایان حزبی بەعسی عەرەبیەوە لەسەرەتای حەفتەکان بەدواوە تا ساڵی 2003 گەیشتە لوتکە ، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا قوربانی سەرەکی لەم توندیژیە نەتەوەی کورد بوو ، کە بەدرێژای سەدەی بیستەم لەخەبات دابوو بۆ ڕزگار بوون لەو سنورە دەستکردەی پێی دەوترا عێراق .
لەگەڵ کۆتایی ڕووخانی دەسەڵاتی عەرەبی سونی کە حزبی بەعس پێشڕەوی دەکرد لە ساڵی2003 دەرفەتێکی نوێ هاتە ئاراوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵەیەی ، سەدەیەک پێشتر کرابوو لە بنیادنانی سنورێک بەناوی دەوڵاتی عێراق ، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەم هەڵەیە ڕاستنەکرایەوە بەڵکو درێژەی پێدراو دەسەڵات لە عەرەبی سونە وەگیراو بە عەرەبی شیعە بەخشرا ، کە ئەمەش بووەهۆی دووبارە نوێ بوونەوەو درێژە پێدەری ئەو جەنگە مەزهەبیەی زیاتر لە هەزار ساڵە لە نێوان سونە و شیعەدا هەیە ، هەرچەند لە دوای ساڵی 2003 عێراق شێوە بەڕێوەبردنێکی دیموکراسی بەخۆیەوە بینی ئەمەش لەڕێی هەڵبژاردن و بەژداریکردنی زۆربەی لایەنەکان لە حکومەت ، بەڵام لەگەڵ زیاتر باڵادەستبوونی عەرەبی شیعە مەزهەب و کاریگەری دەوڵەتی ئێران لەسەر ئەم لایەنە دووبارە عێراق گەڕایەوە سەر ئەوڕێچکەیەی کە دووبارە بە تەنها لەلایەن پێکهاتەیەکیەوە حکومڕانی بکرێت و لایەن و پێکهاتەکانی تر پشتگوبخرێن ، هەر ئەمەش بووە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی جەنگێکی مەزهەبی و ناوخۆیی .
دەرکەوتنی گرووپی چەکداری دەوڵاتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە ناوچەکانی عەرەبی سونی لە عێراق لەپاش گەشەکردنی ئەم گرووپە توندڕەوە لە وڵاتی سوریا و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانەی عێراق لە ماوەیەکی کەمدا و پەرەسەندی ئەم گرووپە بەسوود وەرگرتن لەناڕەزایی سوننەکان لە حکمڕانی عێراقی و نیگەرانی وڵاتانی عەرەبی لە زیاتر باڵادەستبوونی دەسەڵاتی عەرەبی شیعە و زیاتر باڵادەستبوونی هەژموونی دەوڵەتی ئێرانی بەسەربڕیارەکانی بەرپرسانی عێراق دەرخەری ئەو ڕاستییە کە ئەم گرووپە لەم ڕێیەوە توانیویەتی بە ئاسانی ئەو ناوچانەی عێراق کۆنتتڕۆڵ بکات ، هەروەها ئەوەی زیاتر ئاگری ئەم ململانێیانە خۆشدەکات بە یارمەتی دانی لایەنێک لەدژی لایەنیکی تر بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی تورکیایە کە دەکرێت بەجەمسەری سونی ناویان بهێین لەبەرامبەریشدا جەمسەرەی شیعی هەیە کە وڵاتی ئێرانە ، جەمسەری یەکەم بە یارمەتی دانی عەرەبی سونە و جەمسەری دووەم بە یارمەتی دانی عەرەبی شیعە لە عێراق لە پێناو باڵادەستی و پاراستی بەرژەوەندیەکانی خۆیان ، عێراقیان کردووە بە گۆرەپانی جەنگێکی بێ کۆتا ، کە زەردمەندی سەرەکی و قوربانی سەرەکیش لەم جەنگە تەنها هەوڵاتیانی عێراق خۆیانن و سوودمەندی سەرەکیش خودی ئەم دوو جەمسەرەن ، کە بۆ یەکلایکردنەوەی ناکۆکیەکانیان گۆڕەپانێکی جەنگیان دەستکەوتووە کە بێ ئەوەی زەردەێکی وەها بە هاوڵاتی و وڵاتەکەیان بکەوێت دەتوانن درێژە بە جەنگەکەیان بدەن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت