Daesh-Israil

بەڵگەى پەیوەندی داعش و ئیسرائیل .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەڵگەیەك لەسەر پەیوەندی داعش بەئیسرائیلەوە ئاشكرا دەبێت ، كە بەپێی ئەو بەڵگەیە داعش پڕۆژەیەكی زلهێزەكانی جیهانە بۆ پاراستنی پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەكەدا .

ئەندامی پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا، ئەدوارد سنودن ئاشكرای كردوە كە ئەمەریكا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری (MI6) بەریتانی و دەزگای سیخوری و كاروباری تایبەتی موسادی ئیسرائیلی رێگەیان بۆ دروستبوونی داعش كردوەتەوە .

ئاژانسی ئەلخەبەریەی عێراقی پشتبەست بە ماڵپەڕی زە ئینترسیبتی ئینگلیزی بەڵگەیەكی لەلایەن سنودنەوە بڵاوكردوەتەوە كە تیایدا تەئكید لە هاوكاری ئاژانسی سیخوڕی سێ و‌ڵاتی وەك، ئەمەریكا ، بەریتانیا و ئیسرائیل دەكات لە ئاواكردنی گروپێكی تیرۆریستی كە توانای دروستكردنی جەمسەرێك لە توندڕەوە ئیسلامیەكانی جیهان و كۆكردنەوەیان لە شوێنێكدا هەبێت، ئەو پلانەشیان ناو ناوە ( قۆناغی كورەی هەنگ ) .

بەپێی ئەو بەڵگانەی لە ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكاوە دزەی پێكراوە ، ئاژانسەكە هەستاوە بە جێبەجێكردنی پلانێكی كۆنی بەریتانی كە بە كورەی هەنگ ناسراوە ، بۆ پاراستنی پێگەی ئیسرائیل لەهەرێمەكەدا و دروستكردنی لایەنێكی دینی كە دروشمە ئاینی و ئیسلامیەكانی بریتی بێت لە كۆمەڵێك فەرمان و حوكمی توندڕەوانە هەموو بیروبۆچوون و ركەبەرێكی تری بەرامبەری رەد بكاتەوە .

لەو بەڵگانەی سنودن بڵاویكردونەتەوە تیایدا هاتوە كە تەنها چارەسەر بۆ پاراستنی دەوڵەتی ئیسرائیل دروستكردنی دوژمنێكە كە گرێدراوی خۆیبێت تا‌ ڕووی چەكەكانیان پێبكاتە ئەو دەوڵەتە ئیسلامیانەی دژی ئیسرائیلن لەناوچەكەدا.

ماڵپەڕەكە لە بەرڕۆشنایی بەڵگەكە‌ ئاشكرای كردوە كە ئەبوبەكر ئەلبەغدادی ئەمیری داعش زیاتر لە ساڵێك لەلایەن ئەندامانی دەزگای سیخوری موسادی ئیسرائیلیەوە لەبواری سیاسی و سەربازیەوە مەشقی پێكراوە ، لەهەمان كاتدا چەند خولێكی تایبەت بە شێوازی هونەری وتارخوێندنەوەیان بۆكردوەتەوە‌ و وانەی زانستی ئیلاهیەت یان پێوتوە .

ئەدوارد جۆسیف سنودن لەدایك بووی ساڵی 1984 بەڕەگەز ئەمەریكی ئەندامی خانەنشینی دەزگای هەواڵگری و ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكیە ، پاش ئەوەی چەند بەڵگەیەكی هەستیار و نهێنی ئاژانسەكە بەناوی (پڕۆگرامی بریسم ) لە ڕۆژنامەی زەگاردیان و واشنتۆن پۆست بڵاودەكاتەوە ، دادگای ئەمەریكا بەتاوانی سیخوڕی و دزینی ماڵی حكومەت بڕیاری گرتنی بۆ دەردەكات ، بەڵام پێش دەستگیركردنی ، سنودن هەڵدێت بۆ هۆنگ گۆنگ و پاشان لەوێوە دەچێتە ڕووسیا و لە ئێستادا لەشوێنێكی نهێنی لەو وڵاتەدا دەژی .

سنودن خەڵاتی ساڵانەی سام ئادامزی دەستپاكی و ڕەشتی وەرگرتوە كەلە كۆمەڵێك ئەفسەری خانەنشینی ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریكی پێدێت و لە ئێستاشدا پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی .

سەرچاوە / چەتر .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت