Amiri-Tahiri

ئەمیری تاهری : بارزانی بە سواری کۆلارە دەفڕێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چی ئەکەیت ئەگەر پشیلەکەت بەڕێگەیەکی هەڵەدا بڕوات ؟ . وەڵامی ماقوڵ ئەوەیە کە بیخەیتەوە سەر رێگەی راست .

ئەمە ئەو کارەیە کە دەبێت مەسعود بارزانی بیکات سەبارەت بە قسەکانی دەربارەی سەربەخۆیی کوردانی عێراق ، ئەگەر ئەمە نەکات و بە زوییش نەیکات ، ئەوا میسداقیەتی خۆی وەکو سەرکردەیەکی سیاسی گەروە دەخاتە بەر مەترسی .

ئەمیری تاهری ، کەڵە نوسەری رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت ، لە وتاری ئەمڕۆیدا ئاماژە بە دیوی پشتی پەیامە سیاسییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئاستی مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات :

بۆچی بارزانی ، کە سیاسییەکی قاڵبوە ، بڕیاری داوە بە سواری کۆلارەیەکی کاغەزین بفڕێن ، ئەویش لەم کاتەدا ؟

چاودێران ئەڵێن : بارزانی بەم قسانەی ئەیەوێت کەرکوک لەبیر دەرەوە بباتەوە .  پەندێکی فارسی هەیە ئەڵێت : ئەگەر ئەتەوێت دوژمنەکەت تای لێبێت ئەوا بە مەرگ بیترسێنە .

بەمەش بارزانی ئەیەوێت عێراقییەکان بە لەدەستدانی کەرکوک قایل بکات ، چونکە ئەمە زیانە ئاسانەکەیە . بە بەراورد بە جیابونەوەی کورد و دورستکردنی ناوچەیەکی سەربەخۆ .

بەڵام پیچدەچێت کە بارزانی چیتر پارێزراو نەبێت ، بەتایبەت لەم کاتەدا کە عێراق رووبەڕوی قەیرانی ” وجودی ” بۆتەوە کە نەک تەنها عەرەب،  بەڵکو کاریگەرییش لەسەر تەواوی جڤاتەکان دادەنێت .

رایەکی تریش هەیە دەڵێت  : رەنگە باسکردن لە دەوڵەتی کوردی لەم کاتەدا لەلایەن بارزانییەوە ، بۆ شاردنەوەی شکستی حزبەکەی بگەڕێتەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا . ئەمەش لە رێگەی دیاریکردنی خۆی وەکو سەرۆکێکی نەتەوەیی . بەڵام ئەم تەفسیرەش شکی زۆر هەڵدەگرێت بەتایبەت کە لەسەردەمی مەلا موستەفای بارزانیی باوکەوە ، ناوی بارزانی هاوتادێت لەگەڵ ناوی مەسەلەی کوردی دا .

بەهەرحاڵ ، شکست لە هەڵبژاردنەکاندا ، کە بارزانی و سەرکردە تەقلیدییەکان پێوەی دەناڵێنن ، ئەنجامی نیگەرانیی دەنگدارە بەرامبەر گەندەڵی و لەدەستدانی هەلەکان لەلایەن سەرکردەکانەوە ، نەک لە ئەنجامی هەڵکشانی هەستی نەتەوەیی بۆ سەربەخۆیی . ئەگەر بارزانی دەیەوێت وەڵامی خواستی دەنگدەران بداتەوە ئەوا دەبێت بەرنامەیەک بۆ ریشەکێشکردنی گەندەڵی و باشترکردنی ئاستی حکومڕانی و جێبەجێکردنی چاکسازی سیاسی و ئابوری درەنگ وەخت دابنرێت .

مانۆڕی راپرسی ، بە بیرۆکەیەکی خراپ ئەژمار دەکرێت لە ژێر هەر بوارێکدا ؛ ئەبێتە هۆی لەتکردنی کوردان ، بە خودی حزبەکەی بارزانییشەوە ، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە زۆربەی چالاکوانانی سیاسی باوەڕیان وایە کە ئێستا کاتێکی لەبار نییە بۆ خستنەڕووی بابەتێکی لەمجۆرە زیندوو و ئاڵۆزە .

سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی دیکەش بە ئاشکرا رەخنەیان لە بیرۆکەی راپرسی گرتوە : یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، ئەیەوێت پشکی خۆی لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بپارێزێت . ئەویش لە رێگەی کاندید کردنی بەرهەم ساڵحەوە .

یەکێک لە سەرکردەکانی کورد کە ویستی ئاشکرا نەکرێت دەڵێت  :  ئێمە بە بومەلەرزەیەکی سیاسی دا تێدەپەڕین ، ناتوانیت باس لە نۆژەنکردنەوەی ژورەکەت بکەیت ، کاتێک ماڵەکەت لە بناغەوە دەلەرێتەوە .

بۆیە ئەم پرۆژە پێشنیارکراوەی راپرسی ، دەتوانێت ئەنجامێکی پێچەوانە بدات و رەنگە گروپە جیاوازە عێراقییەکان یەکبخات لەبەرامبەر کوردا . ئەگەر ئێستا هیچیش رونەدات ، ئەوا باسکردن لە سەربەخۆیی ، پەیوەندییەکانی نێوان کورد و عەرەب ، ژەهراوی دەکات .

تکام وایە بە هەڵە لێم تێمەگەن ، من دژی دروستبونی دەوڵەتی نەتەوەیی نیم ، بە تایبەت بۆ کورد لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا . لەگەڵ ئەمەشدا ، باوەڕوم وایە کە پرۆژەیەکی لەمجۆرە پێویستە پشتیوانیی راستەقینەی هەبێت .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت