Abubakir-Caf-3

ئەبوبەکر جاف : دەوڵەت ، پرسێکی کەینونەیی .

 

L’ETAT،UNE QUESTION ONTOLOGIQUE.

وای دا ئەنێن بون ڕوتەختێکە. ڕوتەختێکی تەخت نا ، بەڵکو تۆبۆگرافیای خۆی هەیە . ڕوتەختێک بەرزی و نزمی و گرد و تەپۆڵکەی خۆی هەیە . جا ئەم تەپەڵکەو گرد و بەرزایی و نزماییانە یان بە ڕەوایەتی حیکایەتی ئۆنتۆلۆژی مەزن و پتەو چڕ داکوتراون و قایمکراون ، یاخود لەو کومەڵە لم و تەو تۆزانە دەچێت کە بایەک ، بەرزیدەکاتەوە ، دەیشێوێنێت.دیەکات بە گردێکی خۆلین ، گردێکی فشۆڵ و با بردوو. ئەم بەرزی و نزمییە ، ئەم تۆبۆگرافیا ئۆنتۆلۆژییە لە سەر ئاستی ڕوتەختەکان ، ئەم جیو – ئۆنتۆلۆژییە لە سەر ڕوتەختەکان ، دەرکەتەی قوڵاییەکانی ڕوتەختەکەن . واتە پۆتۆنسیلێتێیەکی کەینونەیی و ووجودی لە ئاستی ڕەها و ئیمانانسیدا بونی هەیە . ئەم شوێنە ، ئەم ئیماناسە ڕەهایە ڕوتەخت خۆیەتی . یان ئاستتە قوڵیەکی ڕوتەختە . بونێک هەمیشە لە ێەیرورەدا بێت ناتوانێت تەنیا بونێکی ناو قوڵاییەکان بێت ، یان بونێک بێت لە ( نا- مانادا) . بونێک بۆ ئەوەی بەشدارو ئەکتیڤ و کرداری بێت پێویستی و ناچاری بە دەرکەوتنی تۆبۆگرافی و جوگرافیانە هەیە . واتە لە سەر ئەم رشوتەختە فرەیی و بەرزو نزمی و تەپۆڵک و نشێوی و چەم هەیە .
جوکرفیاو ئەرشیتێکتوری هەر یەک لەم گردبونەوەیە ، هەریەک لەم دەرکەتە جوگرافیایەی بون هێزێک ڕێکی دەخات . واتە چ پەیدابون ، چ بەرزی و نزمییەکان ، چ نەمان و با بردن و توانەوەی هەر یەک لە ئەرشیتێکتوری ئەم تۆبۆگرافیایە بەندا بە بەهێزی ” هێز و پەیوەندی ئەم هێزە بە هێزەکانی ترەوە ) . بون و نە – بونی ئەم دەرکەتنە ئۆنتۆلۆژییە لە ئاستی ڕوتەختیدا پەیوەندییەکی ناچاری = تەنگاوتەنگی بە ئیرادەی ژیان و ئیرادەی بەردەوامیدانەوە هەیە . چەندێک ئیرادەیەک ” ئیرادەی بونێکی ئەکتیڤ و داهینەر ” بونی هەیە . وتمان ئەوەی لە سەر ڕوتەختێک بونی هەیە فرەیی و جۆراوجۆری دەرکەتن و مانێڤستبووەکانی ” بون ” ە ، بونێکە . ئەم دەرکەوتنانە و مانەوەو گشەکردن و تەعالیبونی ئیرادەی هێزی ئەوێت . یەکێ لەو دەرکەتەو مانێڤستبونی ڕۆحی ئۆنتۆلۆژیای بون . بونێکی ڕەسەن و ئەسیل ، یان با باڵێن فۆرمێک کە گوزارشت لە دۆخی دەرکەوتنی بونێک بکات ، یەکێتییەکی ڕۆحی و ناوەکییە ، یان چوارچێوەیەکە گوزراشت لەم یەکێتییە ڕۆحی – ئۆنتۆلۆژییە دەکات . ئەم فۆرمیلە بونە شیوازی خۆ دەرخستنی جیاوازە ، بەڵام سەرجەمیان سیاسەتی دەرکەوتن و خۆ دەرخستنی خۆی هەیە ، ئا لێرەوە سیاسەتیش وەک گەمەی ئیرادەو کۆکردنەوەو ڕێکخستنی ئیرادە کاری دەبێتە تەجەللاکردنی ” بون” . واتە سیاسەت ئیرادەی دەرکەتن و چۆنێتی دەرکەتن و خۆ بەیانکردنی ” ئیرادە ئۆنتۆلۆژی – ژیانییەکەیە . دەوڵەت ، لە ناو کۆنتێکستێکی میژوییدا ، دەرکەوتەیەکی تازەیە ، بەڵام بە فۆرمە مۆدێرنەکەی دەرکەوتنێکی تازەی هەیە ، هەرچی سیاسەتە،بەو پێیەی هونەری مانێڤستکردن و تەجەللای ” بونێک ” بێت ، ئەوا بونێکە لە ناو قوڵاییەکانی ڕوتەختێکدا بە ڕەهایی ئیماناسە ، واتە لە ناودایە.با وایدابنێین دەوڵەت فۆرمێکی سیاسی ، دەزگایی ، دەستوری خۆ بەیانکردنی بونێکە .
ئەوەی ئێستاکە هەیە ، لە بونێکی کرداریدا ، بونێک لە ناو کرداردا ، بونێک لە کرداردا ، بونێکی ئیرادەیی گروپبەندی ، واتە بونێک کە ئیجماع و کۆ ڕایەکی کەینونەیی ئیندیڤیدواڵ و تاکەکان بێت . بونێک لە ناو یەکێتییەکی ناوەکی و ڕۆحیدا، وە فۆرمێک گوزارشت لەم یەکێتییە ناوەکییە بکات دەۆڵەتە . منێکی کوردی بۆ ئەوەی بونێکی ئەکتیڤی و بەشدارو چالاکی ناو ژیان و سەر ڕوتەختەکان بین ، بە تاک و تەرایی یان ناتوانین ، یان کرچ و کاڵە.واتە ئیندیڤیدواڵ و تاکێک فۆرمی دەرکەتنی تاکیانەی خۆی هەیە ، ئەمە بۆ ” بونێکی ” مانێڤستبوو ، دەرکەوتو ، چالاک ، ئیرادی .. بونێکی لاوازو فشۆڵە . ئەم فشۆڵییەش لەو شوێنەدا بەریدەکەوین کە منێکی کوردی لە ناو دەرکەوتەی بونێکی نا – کوردیا ، توشی دۆخێکی ەیری ڕۆحیمان دەکات . واتە منێکی کوردی لە ئێراندا ، منێکی کوردی لە عیراقدا ، منێکی کوردی لە تورکیادا ، منێکی کوردی بە وەهمگۆشکراو مەستبوو لە ناو شارێکی وەک پاریس و لەندەن و بەرلین و نیۆرکردا… ئەم بونە ، خۆ گۆرێنە ، واتە ئەم بونە ، بونێکی گۆڕاوە لە ناو ناچارییەکی ئیدۆلۆژیدا کە بە سەرخۆماندا دەیسەپێنین . بونێکی ساختە ، بونێکی پڕ لە دەمامک . ئێستاو هەنوکە ، دەرکەتنەکانی بونێک ، بونێکی دەرکەتوو لە ئاستی تاکدا لەرزۆک و فشۆلە.. بونێک بە ئیرادەیکی تەجەللابونی دەوڵەتییەوە ، بونێکە لە هێزدا و بونێکی بە هێزە .
ئەوەی لێرەدا باسی ئەکەین چەپێکی ئێنتەرناسیۆنالیستی پرۆلیتارزەدەو و نیو لیبرالیەکی بازاڕگەرایی لێی تێنگات .