Erdogan-Barzani

ئیلنور چەڤیک : بارزانی بە تورکیای وتووە کە سەربەخۆیی ناوێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئیلنور چەڤیک ، سیاسی و ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی تورکی لەگۆشەی خۆی لە ڕۆژنامەی (Daily Sabah) بارزانی بە ئەنکەرەی وتووە کە هەوڵی سەربەخۆیی نادەن و عێراق بە یەکپارچەیی دەهێڵنەوە . گەر بارزانی وای وتبێت بەتورکەکان ! ئەی ئەو دەنگۆ زۆرەی بارزانی لە مێدیاکانی جیهانەوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان چی بوو ؟ . ڕاستە کورد لەم شۆڕشەی داعش بەرپایکرد ، کورد سوودمەندی یەکەم بوو ، ئەوەی لە ڕووی تەبەلەو دروشمە سیاسیەکانەوە بووە ڕاستی و ناوچە داگیرکراوەکان گەڕانەوە بۆ کورد . بەڵام پارتی و بارزانی کۆمەڵێک چاوگیی بیرەنەوتیان دەستکەوت و لەئێستا ئەوان زاڵبووی زۆربەی چاڵە نەوتەکانی کوردستانن .

دەیلی سەباح – میللەت .

ئیلنور چەڤیک : بارزانی بە تورکیای وتووە کە سەربەخۆیی ناوێت .

ئیلنور چەڤیکی گۆشەنووسی (Daily Sabah) ی تورکی- ئینگلیزیی دەڵێت : کە بارزانیی وتوویەتی پێدەچێت ئۆتۆنۆمییەکی زیاتریان بوێت ، بەڵام لەئێستادا سەربەخۆییان ناوێت .
لە گۆشەیەکدا کە دوێنێ نووسیویەتی ، چەڤیک دەڵێت ، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بارزانی ، سەرۆکی هەرێم وتوویەتی کە هەوڵدەدەن حکومەتی نیشتیمانی پێکبێنن بەبێ مالکیی ، بەڵام ئەوە پرۆسەیەکی درێژخایەن دەبێت ، چونکە دەبێت پێش هەموو شتێک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن، دوایی سەرۆکی وڵات و دوای ئەوەش سەرۆک وەزیران .
ئیلنور چەڤیک رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی تورکیایەو پێشتریش راوێژکاری هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتر سولێمان دەمیرەل و نەجمەدین ئەربەکان بووە دەربارەی کێشەی کورد .
چەڤیک زیاتر دەنووسێت ، هەروەها بارزانی بە ئەنکەرەی وتووە کە هەوڵی سەربەخۆیی نادەن و عێراق بە یەکپارچەیی دەهێڵنەوە ، بەڵام گەر دۆخەکە هەر بەخراپی بمێنێتەوە ئەوا ئۆتۆنۆمییان زیاتر دەبێت ، تەنانەت گەر بەشێکیش بن لە عێراق ئەوا سەربەخۆیی ئابووریی بەدەستدەهێنن . لە بەرامبەردا ئەنکەرە نیگەرانییەکانی خۆی دەربارەی کەرکوک و دۆخی تورکمانەکان بە بارزانی گەیاندووە . بارزانی بەڵێنی داوە کە یارمەتی تورکمانەکان بدات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت