Muhamad

سەروەر پێنجوێنی : وێنەیەکی دانسقەی پێخەمبەری ئیسلام ( د . خ ) .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمەوێ بزانم موسوڵمانان ڕایان لەسەر ئەم وێنەیەی پێغەمبەری ئیسلام چیە .

وێنەی پێغەمبه‌ری ئیسلام لەسەر مینبەر وتار دەدات بۆ موسوڵمانبوەکان ، لەسەر کێوی ” عەرەفات ” ی نزیک مەککە . نمونەیەکە لە هونەری نیگارکێشیی ئیسلامیی کۆن . لە دەستنوسێکی سەدەکانی ناوەڕاست وەرگیراوە ، کە دەستنوسێکی کتێبە نایابەکەی ( ئەبو ڕەیحانی بیرونی ) ـە بە ناوی ( الآثار الباقیة من القرون الخالیة ) ، کە ئێستە لە کتێبخانەی نیشتمانی لە پاریس پارێزراوە .

ئەم وێنەیە بوەتە ئایکۆنێکی نمونەیی و شەقڵبەستو کە لە بەرگی لێکۆڵینەوە خۆرئاواییەکاندا لەسەر ئیسلام و کەسێتیی موحەممەد دەردەکەوێت .. بۆیە لای منیش وێنەیەکی جوان و خۆشەویستە . بێ گومان وێنەکە کاریگەریی شێوازی ژیانی کۆمەڵگای ئیسلامیی دوای سەردەمی پێغەمبەر و ڕێبازی نیگارکێشیی ئەو قۆناغەی پێوە دیارە .

مەبەستەکەی من ئەوەیە موسوڵمان تاقی بکەمەوە : چونکە ئەوان ئەڵێن ئێمە بە کاریکاتێر توڕە ئەبین .. ئەی خۆ ئەوە کاریکاتێر نیە و وێنەیەکی زۆر جوان و تەقدیسیە .. ئەی بۆ هەر قبوڵی ناکەن ؟ . بەڵام دیارە موحەممەدپەرستی حەقیقەتێکە لە کۆمەڵگای ئیسلامیدا .. ئەگەرنا ، ئەگەر مرۆڤێکی ئاساییە بەلایانەوە ؛ بۆچی نابێ وێنەی هەبێ ؟ مرۆڤی موسوڵمان هەر پێی وایە نابێت وێنەی هەبێت ، مانای وایە وەکو خوایەک بیری لێ ئەکەنەوە .. بۆچی عیسا ، کە لای مەسیحیەکان خوایە ؛ هەزاران وێنەی هەیە و فیلمیشی هەیە ؛ بەڵام وێنەی موحەممەد قەدەغەیە ؟!!!

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت