ئه‌ڵماس مسته‌فا : جه‌ژنی بێ تۆیی .
ئه‌م جهژنهم بێ تۆ
لای من وه‌ک شینه ئه‌مرۆ
جه‌ژنی چی قوربان
گه‌ر نه بینم باڵای تۆ
جه‌ژنانه‌ی خه‌ڵکی
نه‌باتی پێکه‌نینه خۆ
بۆ منی بێکه‌س
شیوه‌ن و گرینه بۆ؟
جه‌ژنی چی قوربان
تۆی تیا نه‌بینم .. تیا چووم
دڵ شکاوم وه‌ک مناڵی
هه‌تیو که‌وتووم..
خه‌نده و پێکه‌نین
گشتی تۆراون له رووم.
له پێده‌شتی خه‌ما
هه‌ردێم و ده‌چم .. ون بووم.
جه‌ژن و جه‌ژنانه و خه‌ڵاتی من
هه‌رتۆی
هه‌ر رۆژێک که هاتی
ئه‌وه جه‌ژنێکه بۆ خۆی.
سوێد
Latest posts by ئەڵماس مستەفا (see all)
- ئه‌ڵماس مسته‌فا : جه‌ژنی بێ تۆیی . - 2014-07-30
- ئەڵماس مستەفا : ئایا پیاوان عاشق ئەبن! - 2014-07-24
- ئەڵماس مستەفا: لەبیرمکە . - 2014-03-21