Hana-Ali

ئەو کادرەی پارتی کێیە داوای ژمارە تەلەفونی لە خاتو هانا عەلی کردووە ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک خاتو هانا عەلی نوسەرو چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان ، زانیارییەکی نوێی دەربارەی کادرێکی ڕاگەیاندنی پارتی بڵاوکردۆتەوەو ، کەداوای ژمارە تەلەفوونی لێکردووە ، هانا وای نوسیووە : مەجبوورم باسی تازەترینیان بکەم ، کە سیاسیە ، ڕۆژنامەنووسە ، دانیشتووی ئەمریکایە ، بەرپرسی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە ئەمریکا! . پاشان دەنوسێت : ئەم برادەرە زۆر ئاسایی بێ ئەوەی بزانم چی عەنتەرێکە ، کێیە و چی کارەیە بۆی نووسیوم ” هانا خان هیوادارم هەردەم شاد بی ، ئەکرێت ژمارە تەلەفۆنەکەنتم بۆ بنێرێت؟ .

ئەمەی خوارەوە تەواوی نوسینەکەی خاتو هانا عەلی یە ….

هانا عەلی : دوور لە پیاوە جوان و میهرەبانەکان .

قەرار بوو بەدکاریەکانی پیاوە خوێڕیەکانی فەیس بووک بنووسمەوە ، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاد ئەکەن و نەوعی قەباحەتەکانیان بەرەو پێشتر ئەڕوات… گیرمان خواردووە چی بنووسینەوەو باسی چی بکەین؟!
باسی کێ بکەین و کامە نەوعی پیاو ، سەر بە کامە حیزب و کامە گرووپی سیاسی ؟ نازانم بەڕاستی سەرم سووڕماوە لەم جۆرە بەڕەڵایەیی بەشێکی پیاوانی کورد!
مەجبوورم باسی تازەترینیان بکەم ، کە سیاسیە ، ڕۆژنامەنووسە ، دانیشتووی ئەمریکایە ، بەرپرسی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە ئەمریکا!!!
ئەم برادەرە زۆر ئاسایی بێ ئەوەی بزانم چی عەنتەرێکە ، کێیە و چی کارەیە بۆی نووسیوم ” هانا خان هیوادارم هەردەم شاد بی ، ئەکرێت ژمارە تەلەفۆنەکەنتم بۆ بنێرێت ؟!”
ئەزیش دوای ئەوەی چوومە سەر لاپەڕەکەی و بینیم کێیە و چی کارەیە ، یەکسەر سارد و گەرمم کرد. چینێکی باشم پێ کرد کە حەز ناکەم لێرە نامەکانی دابنێمەوە ، یان ناوی بنووسم ، چونکە بەڕاستی بەزەییم پێدا دێتەوە ، بەڵام ئەوەی وای لێ کردم ئەمە بنووسمەوە : یەک هۆکاری گرنگ بوو کە لە وەڵامە تڕوهاتەکانی ئەو دەماخسزە سەرەنجی ڕاکێشام . ئەم عەنتەرە ڕۆژنامەنووسە ، بابەتێکی منی بینیوەو وەک خۆی ووتی ” بوێرانە بووە ” بۆیە ئەیەوێت گفتوگۆم لە گەڵ بکات !! باشە بۆچی ئەم بێ عەقڵە پێی وایە نووسەری بابەتە بوێرەکان ، هیچ ئیشیان نیە ژمارە تەلەفۆن گۆڕینەوە نەبێت ! خۆیان حازر کردووە بۆ دەمەتەقێی ئەم ختوخوێڕیانە ! لەوەش بێ ماناتر پێی وابوو من ژن نیم و ئەسڵەن هانا عەلی نیم ! چونکە هانا عەلی بابەتی بوێر ئەنووسێت و منیش زۆر توندم لە گەڵ ئەو ! سەرم گێژ ئەخوات لە ئەحمەقی ئەو نەوعە پیاوانە ! پێیان وایە ژنانی بوێر تەنها نووسینی سەر ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانیان بوێرانەیە ، ئەگینا خلف الکوالیس کۆمەڵێک ترسنۆک و مێش لە دەما تۆپیون ، بێ ئاگا لەوەی ئێمه لەبەر سەحنە و پشت سەحنە و وەک چەقۆ ئەچین بە چاوی پیاوی خوێڕی و ژن کوژدا . ئەم پیاوە بێتامە ، نموونەیەکی سادەیە لە هەزاران ، بەڵام مەجبوور بووم ئەمە بنووسم ، لەبەر ئەوەی زۆر بەجدی پێی وابوو ، ئەمن هانا عەلی نیم و خەریکم ناوی هانا عەلی خراپ ئەکەم . دەوەرە ئەم دەماخسزە حاڵی بکە ؟ باشە ئەمانە بۆچی ئەوەندە دەماخسزن یا ئیلاهی ؟ ناوی خراپ کردنی هانا عەلیش مەبەستی ئەوە بوو ، هانا عەلی چۆن لە دڵی دێت ژمارە تەلەفۆنی خۆی نەدات بەو گەلحۆیە و چۆن لە ڕووی دێت بە پیاوێکی وا مەعقوول! بڵێت دەماخسر!!
دەی وەڵا نازانم ئەمن ئاگام لە دونیا نیە و ژنەکانی تر خەریکی ئەم بەزمانەن لە خلف الکوالیس ، یان هەنێک پیاوی کوردی بڕیاری داوە هەر خوێڕی بێت ؟ کامەیانە وەڵام بۆ خۆیان ، بەڵام ئەمن ئەوەی نزیکم بکەوێتەوەو پێی وابێت جنسی لەتیفێک لێرەیەو قسەی خۆشم بۆ ئەکات ، ڕۆحی دارکاری ئەکەم .
لە گەڵ خۆشەویستی زۆرم بۆ هەموو ژنە عاقڵ و حەکیمەکان ، بە هەمان شێوەش بۆ هاوڕێ پیاوە جوان و میهرەبانەکان ، کە من ئەزانم و خۆشیان ئەزانن هیچ کام لەو بیرکردنەوە نەگیتیڤانە شمولیان ناکات.
پێم باش بوو ئەمە وەک مەسجێکی ڕوونی ژنانە پۆست بکەم بۆ ئەو دەماخسزەی ئەمڕۆ و هەر دەماخسزێکی تری هاوشێوەی ئەو …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت