Arabi-Awarae-kampi-Xzr

هەژار نامیق : هاتنى بە لێشاوی عەرە ب و چەند سەرەنجێک .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرەتا و پێش هەموو شتێک ئەبێت بڵێم نا بۆ دژایەتى کردنى نەتەوە … کورد دەڵێت : هەموو شتێک بە خوێ و خوێش بە تام….بێ پێشەکى دەڕۆمە ناو بابەتەکەوە لە ناو هەموو دنیادا کاتێک شوێنێک ، وڵاتێک ، شارێک … هتد . لێ دەقەومێت ئەو شوێنەى کە دەبێتە نشێنگە و پەناگەى ئەو لێقەوماوانە شوێنێکیان بۆ دابین دەکەن و ناهێڵن تێکەڵ بە خەڵکەکە کە ببن ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێکە کە پێش هەموو شتێک ئەو پەنابەرانە زۆر نامێنەوە لەبەر ئەوەى دەکرێت زۆر کارى ناشایستە و خراپ بکەن کە لەگەڵ داب و نەریتى خەڵکەکە نەگونجێت و بە تایبەتى کە ئێمە لەگەڵ نەتەوەى عەرەب هێندە لە ڕابردوو خۆشیمان لێ نەبینیون و ئەوەندە ئارام بەخش نەبوون بۆ ئێمە …
وەک ووتم دژى هیچ نەتەوەیەک نیم بەڵام نازانم ئەم عەرەبانە چۆن ڕوویان دێت کە دێنە هەرێمى کوردستانەوە کە هەڵەبجەو ئەنفالى گەرمیان و دەیان و سەدانى کوڕى ئەم وڵاتەیان شەهید کرد؟ سەدان کچى کرد بە ژن و شەرەف و ناموسیان لەکەدار کردین ؟ زۆر عەیبە بۆ تاکى کورد کە دوێنێ خۆى فەرامۆش بکات لە شوێنێک خوێندمەوە دەڵێت 5 خێزان ویستویانە خانوو بکڕن یان بە کرێ بگرن کەس کەفالەتى نەکردوون کەسێک هاتووە 1200$ وەرگرتووە کەفالەتى کردوون ، ئاخر ئەمە ئەو پەڕى شەرمەزارى و سەرشۆڕیە بۆ پارە تۆ نەتەوە و شارى خۆت بخەیتە مەترسیەوە لەوەش شەرمەزاریتر بۆ ئەو کەسەیە کە خانووەکە دەدات بە کرێ و سەرچاوە ئەمنیەکانى لێ ئاگادار ناکاتەوە !!!
ئێمە کە ئاوارە بووین و بەرەو سنورەکان ڕامانکرد ئێران نەهات هەمووان بباتە ناو شارەکانەوە بە کەیفى خۆمان شوێن هەڵبژێرین !! هەرگیز ، بەڵکو هاتوو ئۆردوگاو کەمپى بۆ کردینەوە و هەمووانى بردە ئەوێ و سنورەکەشى ئەپاراست .. بەڵام ئەوەى ئێمە لە کوردستان ئەیبنین لە هیچ شوێنێکى دنیا بوونى نیە و ئێمە هەمووان دەزانین کە لە ڕووى نەتەوە ، زمان ، کەلتور ..هتد لەگەڵ عەرەب جیاوازین بۆیە ناکرێت هەر پەنابەرێک هاتە کوردستانەوە ئێمە بە دڵى خۆمان دابەشى بکەین بە سەر شارەکاندا و بەو هۆیەوە پێش هەموو شتێک مافى تاک و هاوڵاتیانى کوردستان دەخورێت و پێشێل دەکرێت ئەمەشمان بینی کە تاکى کورد ماڵ نیە بڕواتە ناویەوە بەڵام کاکى عەرەب بە کەیفى خۆى ئەتوانێت خانوو بکڕێت و خانوو بە گرێ بکرێت … هتد .. ئەوەمان لە یاد نەچێت هەر ئەم عەرەبانە بوون کە دوێنێ خوێنى گەنج و لاوى کوردیان بە حەڵاڵ دەزانى بەڵام لە ئێستادا بارەکەیان لارە من ناڵێم نەیەن و ڕێگەیان لێ بگرین بەڵام بۆ ئەم مەبەستە چەند خاڵێک دەخەمە ڕوو کە پێویستە :
1 – کردنەوەى کەمپى گەورە لە دەرەوەى شارەکان و دانانى ئاسایش و پاراستنیان بۆ دورخستنەوەى مەترسیەکان بۆ تاکى کورد..
2 – پێنەدانى خانوو ( فرۆشتن یا کرێ ) بە هەرکەس و هەرجۆرە کەسێک لە پێناو دوو دینارى زیاتر…
3 – لە کاتی گەڕانەوەی ئارامى و سەقامگیرى ناوچەکان بە زووترین کات هەوڵ بدرێت کە ئەو کەسانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانى خۆیان …
4 – لە کاتى بینینى هەر شتێکى نامۆ لە لایەن کەسانى عەرەبەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندى بکرێت بە هێزەکانى ئاسایش و پۆلیسەوە ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت