Berey-mexmwr

مەخموور چۆن كەوتە ژێر دەستی داعش ؟ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەكەم هۆكاری شكستی پێشمەرگە لەمەخموور جێهێشتنی خەندەقەكانی گوندی دووگردكان بوو !
لەئێستادا چی بكرێت باشە؟
بەداخەوە ماوەی ٣ رۆژ بوو هێزەكانی پێشمەرگە لەدەوروبەری مەخموور لەبەرگریكردن بوون بەرانبەر داعش، دوای ئەوەی شەوی پێنجشەمە 7-8-2014 هێزێكی زۆری پێشمەرگە بەرەو مەخموور هاتن تارادەیەكی زۆر بارودۆخەكە ئارامتر بوو، بەڵام دواتر بەشێكی زۆری ئەو هێزە مەخمووریان جێهێشت و تەنانەت دوای رۆیشتنی نەوزاد هادی و مستەفای سەیدقادر نازانين هۆكار چی بوو هێزێكی زۆر كەم لەمەخموور مایەوە كە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە داعش هێرش بێنێت و بەماوەیەكی كەم پێشمەرگە لە خەندەقەكانی گوندی دووگردكان كشانەوە كە بەداخەوە ئەمە بووە هۆی پاشەكشەی تەواوی پێشمەرگە لە مەخموور دوای ئەوەی لەكاتژمێر ١ی دوای نیوەرۆی رۆژی پێنجشەمە چەكدارانی داعش لە خەندەقەكانی دووگردكانەوە بەهاوەن مەخمووریان تۆپ باران كرد بەماوەیەكی زۆر كەم هێزەكانی مەخموور پاشەكشەیان كرد تەنها بەرێز نەجاتی عەلی لەگەڵ دوو دۆشكەو هەمەرێك لەناو مەخموور مانەوە بەڵام چەكدارانی داعش لەپشت سایلۆ هێرشیان هێناو لەگەڵ ئەوەش ژمارەیەك هاوڵاتی مەخموور بەرپەچی هێرشەكانی داعشیان دەدایەوە بەڵام ئەوكاتەی هێزەكانی پێشمەرگە لەمەخموور رایانكرد خەڵكی مەخموور بەناچاری مەخمووریان جێهێشت و بۆ كاتژمێر ٥ی ئێوارە تەواوی هێزەكانی مەخموور كشانەوە بۆ چیای قەرەچووغ بەمەش داعش توانی دەست بەسەر مەخموور دابگرێت .

لێرەدا پێویستە ئاماژە بەدوو خاڵ بكەین :
یەكەمیان: ئەوەی لەمەخموور روویدا كەمتەرخەمی زۆر لایەنی پێوەدیارە بەتایبەت كشانەوەی پێشمەرگە لە خەندەقەكانی دووگردكان .. ئەگەریش دەڵێن ئەمە تاكتیكە چاوەرێ دەكەین بزانین وایە یان نا؟ چونكە ناكرێ ٣٠ هەزار هاوڵاتی مەخموور بخەیتە ناو گەمەیەكی عەسكەری.. بەداخەوە هەندێ بەرپرسی باڵای عەسكەری لەكوردستان بەرپرسیارن لەهەندێ لێدوان بەتایبەت وەزیری پێشمەرگە دوێنێ داوای لەخەڵكی مەخموور كرد بگەڕێنەوە سەر ماڵەكانیان لەمەخموور! كەچی دوای ئەوەی خەڵك گەڕانەوە هێزەكانی مەخموور كشانەوە لەولاشەوە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر مەخموور خەریكبوو رەشبگیری و كوشتن و تاوانێكی زۆر لەمەخموور رووبدات.
دووەمیان: بەداخەوە هێزەكانی پێشمەرگە ژمارەیان ئەوەندە كەم نییە كە پێویستیان بە خەڵك و هاوڵاتی هەبێت بۆ یارمەتیدانیان بەبەراورد لەگەڵ ژمارەی چەكدارانی داعش ،، ئەوەی لە بەرەكانی جەنگ روودەدات حاڵەتێكی ئاسایی نییە هەرچی هەڵدەستێ دەچێتە بەرەكانی شەڕ پێویستە سنوورێك بۆ ئەو كارە دابنرێت و بەرپرسێكی باڵا بۆ دەڤەری مەخموور دابنرێت بۆئەوەی سەرپەرشتی كۆی پرۆسەكان بكات ، بەداخەوە لەئێستادا لەسەر رەوشی مەخموور زیاتر لە ١٠ بەرپرس لێدوان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دەدەن كە ئەمەش حاڵەتێكی تەندروست نییە پێویستە بەرپرسێك یاخود سەرپەرشتیارێكی گشتی بۆ مەخموور دابنرێت و بەرپرسێكی راگەیاندنیش بۆ رەوشی مەخموور دابنرێت .

سەرچاوە / ماڵپەڕی مەخمور .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت