ئەبەبەکر جاف : ترسنۆکی شار ، شارنشینانی ترسنۆک .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مێژوی دروستبون و پەیدابونی شار بەم تێگەیشتنە ، بەم ئاستە تێگەیشتنەی مۆدێرنێتێ ، مێژوی هەڵهاتن و ڕاکردنە و سڵکردنەوەیە لە مەرگ . پرەنسیپەکە ئەوەیە: مرۆڤی شارو مرۆڤی شاری ترسنۆکە . مرڤیکە هەمیشە هەڵهاتووە لە مەرگ ، مرڤێکی لە ناو کردەی بەردەوام و خۆ گێلکردندایە لە مەرگ ، مرۆڤێکی ترسنۆکە . هەمیشە پیویتی بە دڵناییەکەی ڕەها هەیە . شارنشین پۆنتێنسالێتیێ و ئاممادەگی ڕوبەڕوبونەوەو بەکەوتنی ڕوداو کردەی کتوپڕی نییە . وردتر لە ئاستی چاوەڕوانکردنی ڕوداوی نەخوازراودا نییە . ڕوداوی نەخوازراو و چاوەڕواننەکراو خودی مەرگە ، یان دەرکەوتنی مەرگە . ئەرشێتێکتور و بیناسازی شار ، لە سەر خۆ گێلکردن و هەڵهاتن لە مەرگ بەندە . شارنشین لە وەهم و لە ئیدیای خلودی ئەبەدی و هەمیشەیی خۆیدا مەستە . شارنشین بەرگەی ڕوداوی چاوەڕوان نەکراو ناگرێت . شار و شارنشینان ( دۆخی ) تایبەت بە خۆیان هەیە ، دۆخێکی جێگرو داکوتراو دامەزراوی وا تەنانەت لە خەویشدا خەوی جوڵەی ( ناکاو کتوپڕ و هەڵاوێردە ) ەوە نەبینن . ئەگەر هەستی و شعورێکی وا لە ئاستی ڕوحیشدا ڕوبدات ، لە شاردا ، لە ڕێگەی دەرونشیکاری و پسیکاترییەوە دەکرێت بە ( ڕوداوێکی زاتی ) ، دەکریت بە زاتیبون.واتە دەزگا دەرونشیکاری و پسیکۆلۆژی و پزیشکی دەرونی کاری هەم بە زاتی کردنی ئەم ترسەیە ، بیکات بە وەهمێکی ناوەکی ئینسان ، لەوێشەوە ماڵی بکاتەوە . بیکاتەوە بە شارنشینێکی نۆرماڵ. ( ئا لێرەدا دەرونشیکاری وکلینیکی دەرونشیکاری و پسیکۆلۆگ و پزیشکی دەرونی ڕۆڵیان دەستەمۆکردن و ماڵی کردن و ترسنۆککردنی مرۆڤە ، لەوێشەوە ، واتە لە ڕێگەی ئەم دەزگایانەوە کۆنترۆڵ و دیسپلینی کۆمەڵگە دەکەوێتە دەستی هێزەکان و گەمەی هێزو دەسەڵات ).
ئێمە لێرەدا باسی شارێک دەکەین کە دراو دەرهاویشتەی مۆدێرنێتێە ، واتە تەنانەت تێگیشتنێکی کلاسیکیانە و فەلسەفەی سیاسی شار و شارنشینی نییە . ئەگینا ئەو شارانەی کە بەرهەمی فەلسەفەو ئەقڵ بون هەرگیز دانەبڕابون لە فەزیلەتی جەنگاوەربون ، و جوامێری و کەڵە مێردی و ڕیسککردن و بەرەنگاربونەوە لە گەڵ مەرگدا.( نمونەی ئەسیناو ڕۆما.. ). ئینسان لەو شارانەدا ، هەندەسەی شاری کلاسیک لە سەر بە گژداچونەوەو بەرهەڵستکاری مەرگ بەند بوو . ئەمەش بە پێچەوانەی شارو شارنشینانی مۆدێرنەوە کە لە سەر بنەمای هەڵهاتن و رشاکردن لە مەرگ دروستبووە .
کاتێک هەولێر دەخەیتە ناو پرۆسەی بە شار بونەوە ، هەندەسەو ئەرشیتێکتوری هەولێر و بیناسازی و باڵەخانەی چەندین نهۆمی ، گەڕەکی ئنگلیزی ، ئەڵمانی ، ئیتالی … دەبێت چاوەڕانبیت ،لۆژیکی و پەیوەندییەکی تەنگاو تەنگە کە خەڵک و شارنشینی ترسنۆکت بۆ بەرهەمدێت . شارنشینگەلێک کە چاوەڕوانی دۆخی( هەڵاویردەو نا ئاسایی) ناکات ، بەرگەی ترسێک ناگرێت ئەگەر زۆر دوریش بێت. ئنسانی مۆدیرن ئینسانێکی سەرمایەگوزارە زیاتر بە تێگەیشتن و ئاستە ماتریالییەکەی ، ئەمەش پێداویستی و خواستی خۆی هەیە.ئەگەر وا نەبوو . ئەوا ڕون و ئاساییە هەڵبێت، ڕا بکات.
خزمەتکردنی هەولێرو تەنیا بەرزکردنەوەی باڵەخانەکان ، دەرکەوتنی فۆمێکی ساختەو تاقەتپڕوکین و ئینسانکوژی وەک سەرمایەدارو سە رمایەداری کوردی لە هەوڵێردا ، لە سلێمانیدا ، لە دهۆکدا.. هەر ئەمەی لێ چاوەڕوان دەکرێت . پارتی لە هەولێردا چی بەرهەهێناوە ، خزمەتی بە کێ کردووە ؟ تەنیا و تەنیا بە بڕێکی لە رادەبەدەر خزمەتی سەرمایەداردابووە . دەبێت چاوەڕوانی ئەوەش بیت ئەوانەی هەڵدێن سەرمایەدار و بزنسمانەکان بن . وە ئەوانەشی لە بەرکانی جەنگ بن گوندنشینان ، دانیشتوانی گەڕەکە پەراوێزبوەکانی هەولێر بن ، یان دانیشتوانی دەرەوەی هەوڵێر و شار بن . یاخود ئەوانەی لە شاردان بەڵام پڕ پڕن لە ڕۆحیەتی گوندی و جوامیری و جەنگاوەربونی گوندیانە.
کاتێک شارنشینان و نازدارانی بەر سپلیت بەم ترسنۆکییەوە ڕو لە بەرەکانی جەنگ دەکەن . وەک مۆراڵی شارنشینان و شار ، تەنیا دەبن بە پاڵەوانی شاشەو کامیراکان ، لە سەروبەندی پێکدادان و بەرەنگاربونەوەدا هەڵدێن ، چونکە ئەوان کاتێک لە شارەوە بەو ڕۆحیەتە ترسنۆکەوە دەڕون هەمیشە ئەگەری هاتنەوەیان داناوە. یاخود بە مناڵەکانیان وتووە ( ئێوارە دێنەوە)
بەمشێوەیە پارتی لە دۆخێکی وەهادا ، یاخود لە دۆخی تردا هەست دەکەیت بە قەولی ئێمەی جافان : ئاوی زەل دەدات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت