Yezidyekan

داعش کچە ئێزیدییەکانی فرۆشت

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

دوای رفاندنیان لە پڕۆسەی داگیرکردنی شەنگال و ناوچە ئێزیدییەکان  گروپی داعش ٥١٠ ژنی کوردی ئێزیدیان لە موسڵ وەک کەنیزەک فرۆشتووە .

سەعید مەموزینی گوتەبێژی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ” وشە ”  گوتی ، ” بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئێمە کەوتوون لەو شەڕەدا ٥١٠ ژنی ئێزیدیان بردووە و لە مزگەوتەکانی موسڵ دایاننابوو ، گوتبوویان ھەر کەسێک ١٠٠ ھەزار دینار بدات وەک مارەیی ئەوە کچەکانی پێ دەدەن “.

ئاشکرای کرد ، ” لەو ژمارەیە ١٦٠ یان رەوانەی  سوریا کراون بۆ بەناو موجاھیدینەکانیان ، ھەروەھا ١٦ کەسیان کە ئامادە نەبوون بەزۆر ببن بە ئیسلام ھەر لەوێدا کوژرا بوون “.

گوتەبێژەکەی لقی ١٤ی پارتی ئاماژەی بەوەکرد ، ” جگە لە کچانی ئێزیدی دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنانی تریش ، تەنانەت بەپێی زانیارییەکانی ئێمە چوونەتە گوندێکی عەرەبی سونە بەناوی گوندی نەمروت پێنج کچیان بردبوو، گوتبوویان ناکرێت موجاھیدین، بێژن بن و ئێوەش ژنتان ھەبێت “.

مانگی سووری عێراقی رۆژی سێشەمەی رایگەیاند بوو داعش لە بازاڕەکانی شاری مووسڵدا دەستی بە نمایشکردنی ئافرەتانی دیل کردووە بۆ ئەوەی وەک ( سەبایا )  بیانفرۆشێت .

پەیڤداری مانگی سووری عێراقی موحەمەد خزاعی لە بەیاننامەیەکدا ، رای گەیاند بووە ، چەکدارانی داعش ئافرەتانی ئێزیدی و مەسیحیان وەک سەبایا رفاندووە و لە بازاڕێکدا نمایشی کردوون بۆ ئەوەی بیانفرۆشێتەوە . ناوبراو لە بەیاننامەکەدا زۆر بەتوندی ئەو کردارە تاوانکاریانەی داعش شەرمەزار دەکات .

ھەروەھا خزاعی رایگەیاندووە کە داعش دەیەھا خانەوادەی لە فڕۆکەخانەی تەلەعفەر دا دەستبەسەر کردووە کە تورکمان و ئیزیدین و گشت پیاوەکانیشی کوشتووە . ناوبراو داوا لە رێکخراوەکانی مرۆیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتی عێراق دەکات کە زوو بێنە سەر خەت و چارەسەری دۆخی نالەباری مرۆیی نێو شاری موسڵ بکەن .

خەڵکی شنگالیش لەلایەن خۆیانەوە رایانگەیاندووە کە داعش دەیەھا پیاوی مەسیحی و ئێزیدیی کوشتووە ، دوای ئەوەی کۆنترۆڵی شارۆچکەکەیان کردووە. ژن و منداڵیشیان گرتووە و کچانی گەنجیشیان بەرەو شوێنێکی نادیار بردووە .

سەرچاو /  وشە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت