زمناکۆ ئیسماعیل : راکەن داعش هاو .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمڕۆ لەبەرەکانی جەنگ بوم لە مەخمور ، کەوەک رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەریکی رۆژنامەوانی هەوڵی گواستنەوەی روداوەکانم ئەدا ، پاش پاشەکشەی هێزەکانی کۆماندۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و چۆڵکردنی بۆ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش ، لەکاتی هەڵهاتنی ئەو پێشمەرگانەدا وشەیەک جەرگی بڕیم ، هەر چۆن ئەڵماس شوشەیەک دەبڕێت ، کاتژێر ١٠ خولەکی دەوێت بۆ ٥:٠٠ سەر لەئیوارە ، پاش چەند بۆردومانکردنێکی ئەو چەکدارانە بۆ سەر مەخمور ، بەپلان بێت یان بەشکات ، چەکدارێک بەدەم راکردنەوە بەهاوڕێکانی دەوت ، “راکەن داعش هاو “. نازانم ئەم هێزە زل و زەبەلاحە کە بۆ کوتانی خۆپیشاندەران ئازان چۆن ناتوانن ٥ هەمەری داعش رابگرن ، خۆ ئەگەر هەر هەمەرەو ٥ کەسیشی تیا بوبێت ئەوا دەکاتە ٢٥ کەس ، بەڵام سەربازەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان نزیک بوون لە سەدان سەرباز بەچەکی قورس و دەبابەو تۆپی سەدو شەش و مودەرەعە …
راکەن داعش هاو
کاتژێر ٥:٠٠ بەدواوە کە چیای بازاڕگەم جێ هێشت نزیک مەخمور جگە لەچەند گەنجێکی هەژار و نەداری ئەو شارۆچکەیە کەلەوێ مابونەوە بە تفەنگ و یەک دو مەغزەن بۆ بەرگری لەو شارە ، هێزەکانی گەریلای پەکەکە ، هیزێکی کەمی کاک کۆسرەت کە ٣٠ پێشمەرگە دەبون لەگەل ١٥ کەس لەپاسەوانی و لایەنگرانی گۆڕان لەمەخمور و مەکۆی مەخمور.
ئازیزان : ئەوە ناونیشانی وتارێکە کە ئیستا لەبەردەستمدایە و خەریکی نوسینیم ، بەداخەوەم ئەوەی ئەمڕۆ من بینیم لەبەرەکانی جەنگ توشی شۆکی کردم ، هێزێکی گەورەی چەند سەد کەسی لەبەردەم ٥ هەمەردا خۆیان پێ نەگیرێت .

سەرچاوە / ڕۆژگوڵ ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت