Sherif-Hejari

شەریف هەژاریی : ڕۆڵى ئێران لە ئاراستەکردنى داعش بەرەو هەولێر!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئاشکرایە داعش هێزێکى سوونەى توندوتیژە ! زیاتریش لەلایەن ” سعودیە و قەتەر ” ەوە پاڵپشتى ئەکرێن! لە ڕایردووشدا چالاکیەکانیان ڕەشەکوژکردنى شیعەشى لەخۆگرتبوو! بەڵام ئەوەى تێبینى ئەکرێت ئەوەیە : بۆچى داعش وەک گروپێکى سوونەى تودوتیژ کە لە ململانێیەکى خوێناوى توندان لەگەڵ بەرەى شیعە دا ئەوا ئاراستەى فراوانخوازییەکانیان بەرەو هەولێر گۆڕى !؟

ووڵامى ئەم پرسیارە بە خوێندنەوە ئەبێت بۆ ڕۆڵى دەزگا هەواڵگرییەکانى ئێران و باکگراوندى سەرکردەکانى داعش کە ئایا کامانەبوون ئەو هۆکارانەى زەمینەى ئەم ئاراستە گۆڕینەبوون !؟

سەبارەت بە ڕۆڵى دەزگا هەواڵگرییەکانى ئێران، ئەوا سەرەڕاى ئەوەى ئەم ماوەیە زۆرێک لە ڕۆژنامە جیهانییەکانم بەووردى خوێندووەتەوە کەچى شتێکى وام دەست نەکەوتووە کە بە ڕوونى باسى لەم هۆکارە کردبێت! بەڵام وەک “ئەگەر” من ئەم سێ ئەگەرە بە هۆکار ئەزانم :

1- دەزگاى ئیتلاعاتى ئێرانیى و دەزگاى سیخوڕى عێراقى ( کە دەسەڵاتى شیعە بەڕێوەى ئەبات ) توانیبێتیان کاریگەرى لەسەر ئەو سەرکردانەى داعش دابنێن کە پێشتر لە ناو ڕیزەکانى ئەنسارللاسلام لە تەوێڵە و بیارە بوون، ئەو سەرکردانەى ئەنسارالاسلام باکگراوندێکى سیخوڕیان هەیە لەگەڵ دەزگاى سیخوڕى ئێرانى دا! لە نموونەى ئەوانەش ئەتوانین ناوى یەکێک لە سەرکردەکانى پێشووترى جوند ” کە ئەگووترێت !” ئێستا لە ناو داعش دایە بخەینەڕوو کە ئەویش ” ئەبو شەیما ” یە ، ئەو ئەبو شەیما پێشتر پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ هەندێ سەرکدەى کۆمەڵیش دا هەبوو!، دواتریش کە ئەنسار الاسلام لە تەوێڵە تەفروتونا کران، ئەوا ئەویش هەڵهات و ئێستا باس لەوە ئەکرێت کە سەرکردەیەکى ناو داعش بێت! کەواتە ئەکرێت ئێران بیرى لەوە کردبێتەوە بەهەر ڕێگەیەک هەبووبێت کاریگەرى لەسەر ئەوانە دابنێت کە باکگراوندى پەیوەندییان لەگەڵ ئیتلاعاتدا هەبووە و، ئەوانیش توانیبێتیان لە ژێر ناوى “فەتحى کوردستان و ڕاماڵینى تاغوتانى عیلمانى کوردى” دا ئەم هەنگاوەیان نابێت کە ڕەنگە لە ڕووى سیاسیەوە هەڵەترین کارى داعش بووبێت دواى دەرکردنى “مەسیحیەکان” لە موسڵ دا، ڕەنگە هەر ئەوەش وایکردبێت کە ئێران لە ڕێى گروپەکانى خۆیەوە لە ناو داعش دا ئەم کارە ئەنجام دابێت، چونکە بیرمان نەچێت ئەنسارالسلامیش کە لە تەوێڵەبوون هەر بە ئەمرى ئێران مەرقەدە پیرۆزەکانیان دەرەهێنا و ئەیانتەقاندەوە کە ئەمەش هەمان سیاسەتى پێشووترى دەزگاى هەواڵگرى ئێرانە کە لێکچوونایەتى لەگەڵ کارەکانى داعش دا هەیە ! دەکرێت بووترێت هەر ئەم هۆکارەش وایکردبێت کە ئێستا لە شارە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، بەئاشکرا گرووپە توندڕەوە سونەکان پڕوپاگەندە ئەکەن و خۆیان پڕ-چەک ئەکەن بۆ پاڵپشتى داعش و دەسەڵاتى ئێرانیش ” مێشێک میوانى نییە !” کەوابوو هەر ئەمەش وایکرد کە حکوومەتى هەرێم و بەتایبەت “پارتى و یەکێتیى” لە ترسى ئێران نەوێرن باس لە سەرکەوتنەکانى هێزە پشتیوانەکەى حیزبى دیموکرات بکەن کە لە چەندین گووند دا سەرکەوتنیان بەدەست هێنابوو بەسەر داعش دا و چەندانیشیان لێ گرتبوون و لێ کوشتبوون ! .

2- هۆکارى دووەم ڕەنگە هۆکارێک بێت کە هاوکاربێت بۆ بەدیهاتنى هۆکارى یەکەم! ئەویش ئەوەیە کە هەندێک لە سەرکردە سوونەکانى ناو داعش بڕوایان وایە کە کورد هەندێ ناوچەى سوونە نشینى ئەهلى عەرەبى سونەى گرتبێت بەتایبەت کەرکووک و مەخموور و بەهى خۆیان بزانن چونکە “عەرەب ، فارس ، و تورک ” هەر ئایدیایەکیان هەبێ ئەوا بە ڕووى فاشیستییەوە هەر هەمان بیریان هەیە !، کە ئەمانەش هۆکارى ڕاستەوانە بن بۆ بەدیهێنانى پلانەکانى ئێرانى لە ناو داعش دا کە ئەویش هێرش بووە بۆسەر کوردستان هەتا فراوانخوازى داعش بێت بۆ بەغدا و ناوچە شیعەنشینەکانى باشورى عێراق !

3- ئەم هۆکارە ئەگەرى ڕێکەوتنامەیەکى نهێنییە لە نێوان مەسعود بارزانى و مالیکى بە هاوکارى ئێران، کە مالیکى و شیعەى عێراق ڕازى ببن بە فرۆشتنى نەوتى کوردستان و پێدانى هەموو ناوچەکانى مادەى 140ى دەستورى عێراقى بە کورد و ناردنى مووچەى فەرمانبەران، بەمەرجێک کورد شەڕى داعش بکات! لە ئەگەرێکى ئاوهاش دا ئەوا ئێران دیسانەوە لە ڕێى گروپە “ڕوێنراوەکان”ى خۆى لە ناو داعش دا بۆیانى کەشف کردووە و لە هەردوو ڕووەکەوە بە کارى سیخوڕیى و بە شەڕدانى کورد و داعش هەستابێت !

4- ئەگەرى ئەوەى ڕێکەوتنامەیەکى نهێنیى لە نێوان ” داعش و ئێران ” کرابێت پاش داگیرکردنى موسڵ لەلایەن داعشەوە! وەک سیاسەت من بیرم بۆ شتێکى ئاوهاش ئەچێت ! بەڵام وەک شیکردنەوە هیچم لە بەردەست دا نییە ، بەڵام بێ گوومان لە ئەگەرێکى وادا ئەواهەر لەسەر حسابى کورد کراوە .

ئەکرێت هۆکارى دیکەش هەبن! بەڵام شیکردنەوەکەى من تەنها تایبەت بوو بە ڕۆڵى ئێران لە ئاراستەکردنى داعش دا .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت