بەختیار شارەزورى : پەکەکە و لیستى ڕەش و گۆڕانى هاوکێشەکان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر ئەم دوو جەمسەرە ڕێککەوتبێتن لەسەر فایلى عێراق و بیانەوێ داعش بخەنە ژێر گوشارى گەڕانەوە بۆ سوریا ، داعش چى تر پابەند نەبێت بە جەمسەرەکەیەوە و نەیەوێت بچێتە ژێر بارى گەڕانەوە بۆ سوریا ، ئەوا داعش دەکەوێتە بەردەم 3 ئەگەرەوە ..
1- گەڕانەوە بۆ سوریا …
2- بەشدارى پڕۆسەى سیاسى و گۆڕێنى ستراتیژیان ..
3- شەڕى هەردوو جەمسەرەکە .

خۆ ئەگەر بژاردەى سێیەم ئێستە لە لایەن داعشەوە کارى پێ بکرێت ، ئەوا داعش دەکەوێتە بەر حوکمى هێرش و ڕێککەوتنى هەردوو جەمسەرەکە ، ئەو کات دەتوانین بڵێن مێژوو خۆى دووبارە دەکاتەوە ، کاتێک ئەمریکا قائیدەى دروستکرد ، بۆ بەرگرتن لە بلۆکى شیعە و ڕوسى و دواى هەڵگەڕایەوە لە خۆى و 11سبتمبر ڕووى دا ، ئەوا داعش هەمان میراتگیرى قائیدەیە و تورکیا و ئیسرائیل و سعودیە و قەتەر دروستیان کردبێت ، ئەوا ئێستا ناچێتە ژێر جێبەجێکردنى پڕۆژەکەى ئەمریکاوە ، ئەمە هەمان سیناریۆى قائیدەیە و دووبارە دەبێتەوە ، بەڵام تورکیا تا ئێستاش هەندێ کارتى ماوە کە بتوانێت لە ڕێگەى کارتى داعشەوە جێبەجێى بکات ، ئەو کات ئەویش دژى داعش دەوەسێتەوە ، خۆ ئەگەر دروستکردنى داعش بۆ ئەوە بوبێت کە لە سوریادا دژى بەشار ئەسەد بێتەوە وەک درێژکراوەى جەمسەرى ئێرانى ، ئەوا ئێستا بەڕێککەوتنى هەردوو جەمسەرەکە لەسەر دۆسیەى عێراق ، ئەو کارتە گرنگى خۆى لە دەست دەدات و دەبێت جەمسەرى تورکى ئەمریکى بیسوتێنێ ، ئەمەش وا دەردەکەوێت کە هەردوو جەمسەرەکە ڕێککەوتبێتن لەسەر هەر سێ فیلەکە (عێراق ، تورکیا ، سوریا ) ئەو کات تاکە هۆکارى بەردەم ئەم ڕێککەوتنە داعش دەبێت …
بۆ ڕووبە ڕووبونەوەى داعشیش باشترین هێز پەکەکە و یەپەگەیە ، خۆ ئەگەر ئەوروپا و ئەمریکا و ئیسرائیل بیانەوێ لە ڕێگەى پلانێکەوە تورکیایەکى نوێ دروستبکەن ، هەموو هێزە کان بەشدارى پڕۆسەى سیاسى بکەن ، بۆ ئەم فایلەش لەگەڵ جەمسەرى ئێرانى ڕوسیدا ڕێککەوتبێتن ، ئەوا باشترین کارت بۆ ڕوو بە ڕوو بونەوەى داعش پەکەکە و پەیەدەیە ، بە مانایەکى تر دۆسییەى هەرسێ فایلەکە تەواوکەرى یەکترین ، لێرەوە دەبێت ئەمریکا کار بۆ ئەوە بکات پەکەکە لە لیستى ڕەش دەربهێنێ و پاشان لەسەر دۆسیەى ڕۆژئاواى کوردستان و بەشار ئەسەدیش ڕێکبکەون ، لێرەوە بەشدارى پەکەکە ویەپەدە هەر لە مخمور و کەرکوکەوە تا دەگاتە جەلەولا و داواکردن بۆ دەرهێنانى پەکەکە لە لیستى ڕەش ، ئاماژەیە بەوەى کە هەردوو جەمسەر لەسەر دۆسییە و فایلى ( عێراق ، تورکیا ، سوریا ) ڕێککەوتبێتن ، بەڵام سەرەتاکانى لە عێراقەوە دەست پێ دەکات ، بە ڕووبەڕووبونەوەى پەکەکە و یەپەدە و پێشمەرگە لەگەڵ داعش لە عێراقدا ، ئەوەش دەزانین کە ناتۆ و ئەوروپا و ئەمریکا سەرباز نانێرن و تەنها هاوکارى هێزى ئاسمانى دەکەن ، خۆ ئەگەر هەموو لایەک گەیشتبێتنە ئەو باوەڕەى کە شەڕى داعش تەنها بە ( خوێن و فکر و ئاسمان ) دەکرێت ، ئەوا پەکەکە و یەپەگە و ئەمریکا و ناتۆ دەبنە هاو بەرژەوەندى و تەواوکەرى یەکتر بۆ ناچارکردنى داعش بە پڕۆژەکەى ئەمریکا ، کە هەر دوو جەمسەرەکە لەسەرى کۆکن ، ئەمە بەدەر لەوەى کە ئەگەر داعش بچێتە قۆناغى فتوحاتەوە ئەوا زۆبەى وڵاتانى ناوچە دەکەونە بەردەم ئەگەرى هەڕەشەى تەقینەوەکانەوەکانى داعشەوە ، خۆ ئەگەر تورکیا لە ئێستا وەک پێویست بەشدارى شەڕى داعش نەکات بە هۆى ئەوەى کە گیراوێکى زۆرى لاى داعشە و ئەیەوێت لە پەکەکە و یەپەگە دڵنیا بێت ، ئەوا ناتۆ بەشدارى دەکات ، خۆ ئەگەر ئەمە دیوێکى سیناریۆکان بێت ئەوا دەتوانرێت بە کۆمەڵێک ئاراستەى تردا بخوینرێتەوە ، ئەگەر گێمى یەکەمى سیناریۆکان تەواو بوو بێ ، ئەوا گێمەکانى ترى و سیناریۆکانى ترى و تاکتیکەکانى ترى و کارتەکانى ترى لە ئێستەوە دەست پێ دەکات ، لە بەرامبەردا ئەگەر داعش هەڵگرى ئەگەرى سێیەم بێت و شەڕى هەر دوو جەمسەر بکات ، ئەوا شەڕى شەبەحى دەست پێ دەکات ( تەقینەوەکان ) کە وردە وردە خەریکە سەرەتاکانى دەردەکەوێت ، ماوەتەوە بڵێن دەرهێنانى پەکەکە لە لیستى ڕەش و بەشدارى لەشەڕەکانى عێراقدا ، بە بۆچونى من ریککەوتنى هەردوو جەمسەرەکەیە ، گۆڕانى گەورە لە هاوکێشەکاندا ڕوو دەدات ، ئەگەر بە ئاراستەیەکى تر سیناریۆکان کارى تر نەکات ، ئەو کات قسەى ترمان دەبێت … چونکە کەوتوینەتە بەردەم کۆمەڵێک ئەگەر و گریمانەى زۆرەوە ، ئەکرێت هەر خۆیندنەوەیەک هەڵگرى یەکێک بێت لەو ئەگەر و گریمانانە …. بەڵام بەم دیوەیاندا دەرهێنانى پەکەکە لە لیستى ڕەش ، ڕێکەوتنە لەسەر هەر سێ فایلەکە ( عیراق ، سوریا ، تورکیا ) ئێمەش چاوەڕێ ى تاکتیک و یاریەکانى ترین بزانین لە کۆیوە سەر دەردەهێنێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت