یاسین ئیسماعیل : داعش لە نێوان سامسارا و تەوتەمدا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر چی بژێوی پێداویستە سەرەتاییەکان وای لەو خێڵە سەرەتاییانە کردووە کە باڵندەی کێوی یان گیانەوەرێک یان هەر شتێکی تر بکەن بە پەرستراویان ، ئەوا خاڵی جەوهەری هاوبەش لە نێوان تەوتەم و داعشدا برییەتیە لە غەریزە پەرستی ، بەشێوەیەک داعش بۆ گەیشتن بە غەریزە جنسییەکانیان جگە لەوەی کە لە دوای خۆیان جیهانێکی وێرانی جێدێڵێن ، هەوڵی مانای درۆینیش دەدەن وژیانێکی نا ئارام و پەرش و بڵاو بەرجەست دەکەن کە ئامادەگی ژیان کردن شێەوەیەکی بەردەوامی نییە . ئەمەش وادەکات خۆشییەکان ساتە وەختی بێت بۆ داعش چونکە بوونی ڕاستەقینە ناتوانێت خۆی بەرجەستە بکات ، ئەگەر چی تاکەکانی داعش بێ ئەوەی درک بە وە بکەن کە توشی ژیانێکی پوچ بوونە بەڵام هەمیشە دەبنە درێژە پێدەر خواستەکانیان ، گەر داعش وەک دەریایەک بێت ئەوا شەپۆڵی دەریاکان جولەی هێزی ئەو داعشەن کە لە جمو جۆڵدایە ، بە شێوەیەک دەتوانین بڵێین جیهانبینینی داعش ، جگە لە وێنەیەکی سەرابی هیچی تر نییە ، تا ڕادایەکی زۆر داعشییەکان لە دونایەیەکی فاتالیزمی دان کە بە ئاشکرا دەبینین چەکدارانی داعش هەمویان گشت بوارە نێگەتیڤییەکانی ناخی خۆیان دەرخستووە . سەرەڕای ئەوەی کە شوێنێکی هەمیشەییان نییە بەڵام کاردانەوەکانیان دەتوانن بۆ زەمەنێکی درێژ بژین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت