Ako-Ibrahim

ئاکۆ برایم : دکتۆر عبدالواحد ابراهیم (داعى) یە یان داعش ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەگرتەیەکى ڤیدیۆیدا بەڕێز وبانگخواز دکتۆر عبدالواحد، لەسەر مەسەلەى ئێزدى و رەچەڵەک و دژایەتیکردینان کۆمەڵێک قسە باسى وروژاندوە ،کەزیاتر و زۆرتر شەرعیەت ئەدات بە لەناوبردن و کوشتن و تەفروتوناکردنى ئەو ئاین و خەڵکە.جەنابى وامان لێدەکات بەچاوى کەم وسوک و دژ تەماشایان بکەین. کە من نازانم بەڕێزى بەکام ئایەت و دەق و شەریعەت ئەو کارە ناڕەوایە حەڵاڵ دەکات؟! لەکاتێکدا ئیسلام بانگەشەى ئەوە دەکات کە ئاینى لێبوردەیى یە وخۆشەویست یەو، ئاینى ئاشتى و پێکەوە ژیانە، بۆئەوەش چەندین ئایەت و فەرمودە لەبەر دەستدایە، کە جەغت لەسەرئەو پێکەوە ژیانە و نەرم ونیانى و بەسۆز و بەزەیى ئیسلام ئەکاتەوە ،بەرامبەر ئاینە جیاوازەکان(لکم دینکم ولى دین) یان( لااکراه فى الدین) یان( وجادلهم بالتى هى احسن) ئەمانە نەقسەى گیرفانى خۆمن و ، نە هەڵبەستراون،بەڵکو وتەى پەروەردگارن، لەنەێى قورئاندا هاتوون.جا نازانم کاک دکتۆر وەڵامى بۆ ئەوە چى یە؟ یان لاى وابێت نعوژ وباللە ئەو ئایەتانە بەسەرچوون و ئێکسپایەر بوون . بۆخۆى وەحى بۆهاتووە ، مەلائیکە سروشیان بۆدابەزاندوە کەسەرجەم ئەو ئایەتانە بەتاڵ بکاتەوە؟؟!
دکتۆر دەڵێت،ئێزدى کورد نین، ئەگەر کوردیش بن،حاشا لەکورد بوونیان، من تێناگەم بۆچ مەبەست و مەرامێک ئەو ژەهرە دەڕێژێت وئەخوازێت بەساز وئاوازى کام لایەن کام کۆلکە داعش ،ئەو قسە بێ سەرو بەرانە فڕێبدات. خۆزگە ئەمزانى بەڕێزی خۆى بەکورد ئەزانێت یان نا؟ چونکە بمانەوێت یان نا حاشاى لێبکەین و خۆمان بکوژین ، خۆمان هەڵواسین،کورد نەوەى مادە، مادیش هەڵگرى ئاینى سەردەشتە کە ئێزدیش بەشێکە لەوان، جا ئەگەر پێیخۆشە و ئەوەى پێ قبوڵە ئەبێت هەمان شتیش بۆ ئێزدى بەڕەوا بزانێت،ئەگەریش ئینکارى لەو مێژووە دەکات وەک خۆى دەڵێت و حاشا دەکات، ئەوا دەتوانێت بارگە وبنە بگوازێتەوە بچێتە ژێر سایەى ئەو خەلافەتەى کە ئەو تۆوى کوشتن و بەکۆیلە بردنە حەڵاڵ دەکات .. بیریشمان نەچێت ،باوکى حەزرەتى ئیبراهیم و باوکى پێشەوا محمد بەقەولى ئیسلام لەجاهیلیەتدا دەژیان ، بەڵام هەرگیز نەمانبیست کە ئەو پێغەمبەرانە ، لەسەر ئەوە حاشایان لێبکەن و خۆیانى لێ بێبەرى بکەن و . بڵێن مادام باوک وباپیرمان هەڵگرى ئەو ئاین ومەزهەبە بوون لەئێمە بێ بەرین!
دکتۆرى بەڕێز باسى داخران و دورپەرێزى ئێزدیەکان دەکات ، گوایە تێکەڵى دروست ناکەن و رێگە نادەن بەزەواج کردن لەغەیرى خۆیان،ئەوەش دەکاتە تاوانێکى دیکە بۆیان، بۆ ئەوەش پێم وابێت ئەو بەڕێزە زۆر زۆرلە کۆمەڵگاى کوردى و ئاینەکانى دیکە بێخەبەرە، دەنا قەت ئەو قسە بێ ئەرزشەى نەدەوت،چونکە جوداى ئێزدى، کاکەیى و مەسیحیەکانیش کە لەدێر زەمانەوە لەم خاکە دەژین،مەراسیمى زەواج و شوکردن و ژنهێنانیان هەر لەنێو خۆیاندایە، لەوەش زیاتر ئەو شتە بۆتە کەلتور، تەنانەت زۆر عەشیرەت و بنەماڵەش پەیڕەوى دەکەن. بەدڵنیایەوە دەیڵێم ئیسلامیش تەواو پەیڕەوى دەکات، ئەویش بەهەمان شێوە بەدەر لە موسڵمان ژن نادات بەهیچ ئاینێکى دیکە،تەنانەت لەنێو ئیسلامدا کە یەک ئاین و یەک پێشەوا و یەک قورئان هەیە، لەسەر مەسەلەى مەزهەب ناکۆکى هەیە بۆ زەواج، بۆیە هەرکات بەڕێزى کە شارەزاو خەبیرە لەئیسلامدا ئەو دەرگایەى واڵاکرد ،رێگەى دا کچ و کوڕەکەى لەغەیرى ئیسلام ،یان لەغەیرى مەزهەبەکەى زەواج بکەن ، جورئەت بکات ئەو شەقلە بشکێنێ، ئەوا ئەوکاتە ئەتوانێت ئەوە بکاتە بەرەخنەو خاڵى لاوازى ئەوان.
من لەچەندین مامۆستاو خەتیب و بانگخوازم بیستوە دەڵێن نابێت لەژێر هیچ پاساو بیانویەکدا هەق و رەنجى کرێکار بخورێت ،ئەوەتا لە سورەتى قێێ لەپاداشتى ئەوەى حەزرەتى موسا مەڕوماڵاتى بۆ ئەو دووکچە ئاو داوە،باوکى ئەخوازێت پاداشتى بکات و دەفەرموێت( قالت إن آبى یدعوک لیجزیک آجر ما سقیت لنا ) هەروەها پێشەوا درودى خواى لەسەر بێت دەفەرموێت( آعطوا الاجیر آجره قبڵ آن یجف عرقه ) کەجەغت لەسەر پێدانى کرێى رۆژانەو هەقى کرێکاران دەکاتەوە،بەڵام کاک دکتۆر بەشێوزاێکى فەلسەفى مۆدێرن فێرمان دەکات،کە ئەگەر ویستمان هەقى رەنج و ماندوبوونى کرێکارێکى ئێزدى بخۆین، بڵێین (تف شەیتان بەلەعنەت بیت) ئیدى ئەو کرێکارە لە داخا واز لەهەمو ماف و کرێ یەکى خۆى دەهێنێت . کە ئەمەش ناڕاستەوخۆ لەسایەى عیلم و مەعریفەتى دکتۆر فێڵێکى شەرعیە بۆ ماف زەوت کردن و خواردنى هەقى خەڵکى، ئەرێ بەڕاست تۆ بڵێى تێزى دکتۆراکەى لەو بوارەدا بەدەست نەهێنابێت؟!
من موسڵمانم و باوەڕ ویەقینى تەواوم بەخودا و بەپێغەمبەر و بەقورئان و ئەحکامەکانى هەیە ، ئەوەشى بتوانم بۆم بکرێت لەئەرک و فەرزەکانى سەرشانم بەجێى دێنم، جانەک دکتۆر عبدالواحد گەورەترین لیژنەى فەتوا و، باڵاترین دەسەڵات و لیژنەومەرجەعى شەرعى، جارى کافربون و حەڵاڵ کردنى خوێنم بدات. ئەوەندە دەڵێم ئەگەر ئیسلام بریتى بێت لەو فەسەلەفەو عەقیدەیەى داعش و سەلەفیەکان،کە بەناهەق خوێنى خەڵک دەڕێژن، سەرى زەلام دەبڕن وئەیکەن بەتۆپ و یاریى پێدەکەن، یان لۆریە تەقەمەنى لەنێو ماڵ وبازاڕدا بتەقێنێتەوە، بۆ کوشتنى گیانى مرۆڤەکان شێت و مناڵ و ئاژەڵ بۆمبڕێژ بکات ، ئەوا نەک پێم خۆشە لە ریزى ئێزدیەکان بم، حەز ئەکەم بەنەوەو ئۆمەتى ئەبو جەهل و ئەبو لەهەب لەقەڵەم بدرێم.ئەوەى داعش دەیکات وپەیڕەوى دەکات ، زۆرێکى وەک دکتۆر عبدالواحدو حزبەکەى، پشتیوان و هاو عەقیدەى ئەوانن، بەڵام ئەوەى هەیە ئەوان ترسنۆکن وناوێرن بەئاشکرا بڵێن ئێمەش داعشین و، لەژێر دروشمى(انێر ڕخاک ڤالماً ڕو مڤلوماً) هاوکار و درێژە پێدەرى رێبازى پیس و پڕ تاوانکارى ئەوانە. لەهەل و دەرفەت دەگەڕێن تا کوردستان بکەن بە سوریا و کابول و هەرچى جوانى شارستانى ئاوەدانى هەیە وەک هزر و بیرى خۆیان وێران و خاپورى بکەن ..
خاتیمەى کەلام قسەم زۆرە بەڵام ئەوە بەبیر دکتۆر دێنمەوە، هەقە بۆخۆشى و حزبەکەشى هەڵوەستەى لەسەربکەن و پێمان بڵێن ئایە ئەوەى داعش و بەناو جیهادیەکان دەیکەن، رەواو حەقانیە؟ ئایا ئیسلام رەواى داوە بەقەتل و عام کۆمەڵکوژى و سڕینەوەى ئاینە جوداکان؟ ئایا لەسەر ئەم زەمینە جگە لە ئیسلام هیچ کەسێکى دیکە مافى ژیانى نى یە؟ ئەگەریش پشت بەو ئایەتە ئەبەستێت( ومن یبتغ غیر الاسلام دینا فلن یقبل منه وهو فی الاخرە من الخاسرین) [آل عمران:85] ئەوا خودا بۆئەوەش بوارى هێشتۆتەوە، ناڵێت یەکسەر بیانکوژن و تەفروتونایان بکەن،دەفەرموێت لەکۆتایى رەنج بەخەسارن ( کۆتایش بەواتاى رۆژى دوایى و قیامەت) ئیدى پێویست بەوە ناکات بەڕێزت بە تەرازو وسەنگ وکێشانەى خۆت ،حوکم لەسەر کافر بوون یان موسڵمان بونى هیچ تاقم وهۆزێک بدەیت ، گەر بیرت بێت ورەنگبێت بۆخۆشت دەیان جار ئاماژەت پێدابێت ، کە هیچ بەندەیەک لەبەندەکانى خودا، ئەوانەشى قاڵبوەوەى تەقواو عیبادەتن ، بەپێى کارو کردەوەى خۆیان ناچنە بەهەشتەوە ، ئیلا مەگەر خودا رەحمیان پێبکات و لێیان خۆش بێت . ئایا دکتۆر گیان بەڕێزت هیچ وەحى یان تەنەبوئێکت هەیە ، تا پێمان بڵێت فڵان دیانەت و فیسار قەوم بەهەشتین یان دۆزەخین؟ خودا لەروحمى خۆى بێبەرى کردوون؟! یان بەڕێزت نامەى ئەعمالیانت چاو پێکەوتوە؟! تا شتێک مەعلوماتت هەبێت؟؟
مامۆستاى بەڕێز لەقورئاندا چەندین جار باس لە زینا و پەڕێز پاکى و دەستدرێژى ناموس و ئەتککردن کراوە، سزاى قورس و گرانیشى هەیە، بەڵام ئایە زەواجى نیکاح و زەواجى میسار و زەواجى موتعە .ناچنە قاڵبى دەستدرێژى سێکسى و زینا و تاوانە گەورەکان؟ وا ئەو تیرۆریستە داعشیانە ،وەک گورگى برسى پەلامارى ژن و کچ دەدەن و، ئەتکیان دەکەن و، وەک کۆیلە و جاریە کرین وفرشتنیان پێوەدەکرێت و ، بۆ لەزەت و شەهوەت و خاڵیکردنەوەى خۆیان ، گەورەترین سوکایەتى و بێ رێزى بەئاینى ئیسلامەوە دەکەن. گەر تۆش و ئەوکەسانەشى وەک تۆ بیر دەکەنەوە، لەسەر ئەو تاوان و زوڵم وناهەقیە قسە نەکەن، ئاوا ئەوە ئەسەلمێنێت کە ئێوەش داعشێکى بچوکن و، خەریکن لێرە گەرا دا ئەنێن و چاوەڕێى دەرفەتن، گەر دژ بەریشى بن و داعش بە دوژمنى ئیسلام ئەناسن و ناوێرن قسە بکەن،ئەوا ترسنۆک و بێ هەڵوێستن. نەخوا و نەعەبدیش ئینسانى ترسنۆک وبێ هەڵوێستى خۆش ناوێت . هەرگیز ترسنۆکەکان ناتوانن ئاڕاستەى ژیان بگۆڕن و خاسیرى ئەم دنیا و ئەو دنیاش ئەبن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت