شێرزاد وڵاتدۆست : جارێکیش بڵێن سوپاس بۆ PKK و: YPG .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای هێرشی گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بۆ سەر شارۆچکەی شەنگال و ناوچەکانی کوردانی ئێزدی ، ئەوەی بۆ جێی سەرسوڕمان بۆ تەواوی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت خودی گروپی داعشیش ، پاشەکشێی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ دهۆک و زاخۆ لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەم بەبێ بەرگرینەکردن لە سەدان هەزار هاوڵاتی ئەم ناوچانە ، ئەمەش وای کرد هەزاران هاوڵاتی ئاوارەی چیای شنگال و هەزارانی تر ئاورای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و خۆرئاوای کوردستان ببن و هەزارانی تر کەوتەنە دەست ئەم گرووپە توندڕەوە کە تاێستاش چارەنوسیان نادیار.
بەهاناوە هاتنی هێزەکانی یەکینەکانی پارەستنی گەل (YPG) بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئەم ناوچانە ، بووە مایەی ڕزگارکردنی هەزاران لەوکەسانەی ڕوویان لە چیای شنگال کردبوو ، ئەمەش دوای کردنەوە ڕێگایەکی ئارام لە چیای شنگالەوە بۆ خۆرئاوای کوردستان ، بەڵام ئەوی جێ نیگەرانی بوو لە چەند بەرپرس و دەزگای ڕاگایاندنی چەند لایەنێکی دیاریکراو ئەم دەستکەوتەیان بە دەوستەکەوەتی ئەم هێزانەدان کە لەماوەیەکی زۆر کەمدا شکستیان هێنا لە پاراستینی دەڤەری شەنگال!
دوای پاشەکشێی بێ وەڵامیی هێزەکانی پێسمەرگە لە شەنگال و دەوروبەری ، گرووپی داعش بۆ دەرکەوت کە دەتوانێت لە ناوچەکانی تریش بە ئاسانی پێشڕەوی بکات ، هەربۆیەش ئەمجارە ویستی بگات بە شاری هەولێر بۆ ئەمەش لەڕێگای قەزای مەخور و ناوچەکانی دوروبەری هێرشی کرد ، لەگەڵ بوونی هێزێکی زۆری پێشمەرگە لەوناوچایە دووبارە چەکدارانی داعش توانیان قەزای مەخمور و و ناحیەی گوێر و گوندەکانی ئەم ناوچەیە کۆتڕۆڵ بکەن و مەترسی تەواو بۆ سەر شاری هەولێر دروستبکەن ، هەر لەم کاتەشدا بەشێک لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بۆمەبەستی هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی کەمپی مەخمور و وەستاندی پێشڕەویەکانی چەکدارانی داعش بەرەو مەخمور بەرێکەوتن ، هەر لەگەڵ گەیەشتنایان لە قەندیەلەوە توانیان زەبرێکی کوشندە لەو ڕێکخراوە بدەن بە کوشتنی دەیان چەکدارو بریندارو بە دیگرتنی چەندانی تر.
ئەوەی لێرەدا جێگای هەڵوێستە لەسەرکردنە ، زۆرێک لەو فەرماندانەی هێزی پێشمەرگە پێش پاشەکشێکردنیان لە هەردوو بەرەی شەنگال و مەخمور ڕایاندەگەیاند ئەگەر فەرمانیان پێبکرێت شار موسڵ لە چەند کاتژمێریکی کەمدا لە چەکردارانی داعش پاکدەکەنەوە !! بەڵام دەرکەوت نەک ناتوانن ، بەڵکو ناتوانن بۆ چەند کاتژمێرێکش بەرگری لە ناوچەکانی ژێر دەستیان بکەن ، لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی جەلەولا و دوزخورماتو توانیویانە بەرگیریەکی دلێرانە بەکەن خۆیان بە دوور بگرن لە شکست و پاشکشێکردن .
لەگەڵ ئەوەی سەرکەوتنەکانی هێزەکانی (YPG) و (PKK) ئاماژەی پێندرا لە ڕاگەیاندەکانی ئەو لایەنانە بەرپرسبوون لەو پاشەکشێ و شکستەی لە شنگال و مەخمور ، بەڵکو سەرکەوتنەکانی ئەو دووهێزە بە سەرکەوتنی ئەوهێزانە دانرا ،کە لەبەرامەبەر داعش لە شنگال شکستیان خواردبوو ، ڕوونترین نمونەش بۆ بەدەرخستنی لە ڕاستیە ئەوەبوو کە هێزەکانی (YPG) و (PKK) توانیان بە کردنەوەی ڕێگایەکی ئارام لە چیای شنگال بۆ خۆرئاوای کوردستان گیانی هەزران هاوڵاتی ئێزی لە مردن ڕزژگار بکەن ، بەڵام ئەوەی جیی سەرسوڕمان بوو لە لێدوانی بەرپرسی چەند لایەنیک و ڕاگەیاندنەکانیان لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هێزەکانی (YPG) و (PKK) نەکرا ، بەڵکو ئەم دەستکەوتانە کران بە موڵکی ئەو هێزەی لە چەند کاژمێرک پاشەکشەیان کرد لە مەخمور و شەنگال .
هەروەها بینیمان چەند بەرپرسێکی لایەنێکی دیاریکراو سوپاسی هەموو ئەو دەوڵەت و لایەنەنایان کرد ، کە دژ بە داعش هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە ، بەڵام بۆ تەنها جاڕێکیش بێت دەزگای ڕاگەیاندن و بەرپرسەکانی ئەولایەنەنەمان نەبینی جارێکیش بڵێن سوپاس بۆ (PKK) و (YPG) ، بەڵام ئەوەی جێی شادمانیە زۆریەنەی گەلی کورد لە باشوری کوردستان درکی بەوەکرد کە چ هێزێک ئامادەی پاراستنی گەلی کوردە بێ جیاوازی و چ هێزێکیش تەنها خەریکی هەڵلوشینی سامانی هەرێمی کوردستانە .
سڵاو و سەربەرزی بۆ یەکە بە یەکەی پێشمەرگە دلێر و گەریلە چاونەترسەکانی گەلی کورد و ، سەرشۆڕی و شکست بۆ خیانەتکاران و دوژمنانی گەلی کورد .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت