Frokexane

فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت ، لەماوەی داھاتوو فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لەشاری ھەولێر دەکرێتەوە وحەوت وڵاتیش چەک بە کوردستان دەفرۆشن .

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى “باسنيوز ” بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕايگه‌ياندووه‌ ،” تیمە ئەمەریکییەکەی لە 130 چاودێری سەربازی پێکھاتبوون ، دوای تەوابوونی چاودێریکردنیان لەچیای شنگال ، راپۆرتێکیان ئامادە کرد کە تێیدا بڕیاری دروستکردنی فڕۆکەخانەیەکی سەربازیان لە شاری ھەولێر دا “.

ھەڵگورد حیکمەت ، ڕايشى گه‌ياندووه ‌،” فرۆکەخانەکە بەھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەمەریکا دروست دەکرێت “.

بەڕێوەبەرەکەی وەزارەتی پێشمەگەر له‌باره‌ى هاوكاريه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كانه‌وه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، دواوه‌ و ده‌ڵێت ،” لە ئێستادا 7 وڵات کە بریتین لە ئەمەریکا ، بەریتانیا ، ئەڵمانیا ، فەڕەنسا ، کەنەدا ، ئیتاڵیا وفینلەندا ئامادەیی فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازییان بە ھەرێمی کوردستان دەڕبڕیوە و بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا چەکەکانیان بگاتە کوردستان “.

ئاشكراشى كردووه‌ ،”بەشێک لە چەکەکانی ئەمەریکا گەیشتووەتە دەست وەزارەتی پێشمەرگە “.

هه‌ڵگورد حيكمه‌ت ئاشکراده‌كات ، راھێنانی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر دەستی پسپۆڕی سەربازی ئەو وڵاتانە دەبێت کە چەکەکان بە ھەرێمی کوردستان دەفرۆشن .

سەرچاوە – بزاڤـ پرێس 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت