یوسف خەلیل : سەما لەنێو شنەی ئارەزوودا .
گەر نیازت بوو
وێڵییم بكەیتە پێكێك لەماچ و
لەنێو گەردووندا
بەقەدەر بیشوبهێنیت !
بەشنەی شەماڵ و
تەم و ژاكانی بادا ڕێكە
بەم نمایشەش هەل دەڕەخسێ
تا پەی ببەم بەنمەی بارانی گۆنات و
تاوێ لەنێو سەمای سۆزو
سیمای پڕ خەندەدا ئارام بگرم
بەمەش دەشێ ئاشنابم
بەپێچی زوڵف و ژاكانی ئەندێشەت
لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا
دەبینە مەل و لەنێو ئاڵی جەستەدا
لەنێو توانەوەی ڕۆح دا
بێ پایان لەشەقەی باڵ دەدەین
دەتۆش ببە نەورەس و
بەنێو نیگای دیدەی تامەزرۆدا
لەكەنار دەریای ئارەزووم دا ئارام بە
هێور هێور
دەبینە ماسی و
بەنێو پێچ و گردۆلكەی ڕووخساردا
بەمەلەیەك
دەروونی حەزی خرۆشاوو
ئاو دەدەین
بەمەش دەگەینە وێزگەو
لەدەركەی دڵ دەدەین
هەست و هەناسەی پڕ جۆش
دەگا بەفارگۆنی ژووان
سەرخەو چاوهەڵدێنێت
بیمار پاراو دەبێت
تەنها تاوێ خامەش
خامۆش دەبێ
ئەرشیڤی نوسەر یوسف خەلیل (کلیک بکە بۆبینینی هەموو بابەتەکانی)
- یوسف خەلیل : خوازبێنی و هەنگاونان بەرەو بەهاوسەر بوون . - 2015-03-16
- یوسف خەلیل : ڕەبەنی پرچ . - 2015-03-08
- یوسف خەلیل : بەشێك له جامه شيعرى ڕەبەنی پرچ . - 2015-02-26