perlemani-kurdistan

ئاکۆ برایم : پەرلەمان گیان واز لەوەزیرى نەوت بێنن ! .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەساڵى 1992 ەوە ، هەست بەبوونى پەرلەمان و کاندید و کابینەو ، فراکسیۆن وئەم شتانە ئەکەم، بەڵام لێتان ناشارمەوە ، تا ئەم دەقیقەیەى کە ئەم شتە ئەنووسم ، نازانم ئەرک و مەهام و وەزیفەى ئەو زاتە بەڕێزانە چى یە ؟ قیسمێک ئەڵێن گوایە ئەوانە نومایندەو نوێنەرى ئێمەن لەو پەرلەمانە . بۆ ئەوەى هەرعانێک حکومەت ولایەنى دەسەڵاتدار ویستیان زوڵم وناهەقى لە میللەت بکەن ، بەشیان حەم بکەن ، ئەوان میسلى شێر ئەنەڕێن بەسەریانداو زارەترەکیان ئەکەن و ، عەلەل عەجەلە لەو قەرارو ناعەدالەتیە هۆشداریان ئەکەنەوە .
لاکین چى بێت لەئێوە نهێنى وعەرزى خۆشک وبراى خۆم بکەم ، تا ئەم لەحزەیە کەنزیکەى روبعە قەڕنێکە ئەو پەرلەمانە هاتۆتە دامەزراندن ، هیچ عەمەل و کارێکى موفریحیان بۆ نەکردوین ، تا دڵمان سوکنایى بێت و هەست بەموڕتاحى بکەین و ، بێژین ئەلحەمدو لیلا ئەوامومەسیلەکانمان لەو قاعەى پەرلەمانە ، تەپڵ بەحکومەت ، عەفوەن تەپڵ بەمێزەکان لێئەدەن و ئەقیژێنن مافى گەلە مافى گەل .
تۆ دیققەت بە , ئاو و کارەبا کە ساناترین پێداویستی رۆژانەیە ، تائەم ساتە چارەسەر نەکراوە ، کێشەی کرێچێتى و نەبونى خانوو ، بۆتە بەسەرهاتی مێش ، کەسێک ناوێرێت توخنى بکەوێت ، گرانى بازار نەبونى ئیش و کار عیللەتى کوشندەى ئەم میللەتیە ، کەچى ئەو مەندوبە ئازیزانە بەباى خەیاڵیان نایەت ، مەشکایلى ئاوارە و تەزەخوم و دروستکردنى سەدان قەیران و نەهامەتى بەسەبەیى ئەو شەڕەى داعشەوە ، کەچى ئەو بەڕێزانە هیچ شتێک ناکەن . تەئخیر بوونى مەعاش و گیرفان خاڵێتى میللەت و نەبوونى ، بەقەدەر میسقاڵە زەڕەیەک هەستى نەجوڵاندون . بەسەدان کێشەى دیکە کە ئەگەر باسیان بکەم پێم وابێت یەک دوو ڕۆژنامەی پێ پڕ ئەکەمەوە ، جارێ با ئەوەندە بەس بێت .
ئەوەى مەخسەدمەو بیهێنمەوە بیرى ئەو زاتانە ، ئەوەیە ، ئەرێ براینە بەدرێژاى روبعە قەڕنێک بێجکە لە ئیمتیاز و حقوقى باش و خانو سەیارە و معاشى مەزمون و تەعینکردنى ئەقریبا و ئەحبابى خۆتان چیتان بۆکردوین ؟ ئەکرێت دوو پرۆژەم پێ بڵێن کە لەسایەى ئێوەوە حکومەت و پەرلەمان کردبێتى بەبڕیار بۆ مەنفەعەت و قازانجى ئەو خەڵکە خۆش باوەڕەى دەنگى پێداون؟
ئەرێ بیل موناسەبە ، دوومانگ لەمەوپێش وەزیرى نەوت و بەنزینتان دەعوەتى پەرلەمان کرد ، لەسەر موشیکیلەى بەنزین و سوتەمەنى ، موناقەشەتان لەگەڵ کرد ، ئەویش زۆر جەریئانە بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرو خۆى و مەرجەع، لەبرى حەلى سەریع و رزگاربون لەوقەیرانە قەرارى یا سیعرى بەنزین بەرزبکرێتەوە بۆ 800 دینار ، نەتیجەکەى بەزەرەرى ئێمە شکایەوە ، تاکە بەهانەیەکیش بۆ ئەوگرانبوونە ،، گوایە لەبەر خاترى موەزەف و معاش خۆرەکانە ، بۆئەوەى لەریبح و دەستکەوتى ئەو بەنزینە فرۆشراوە مەعاشى ئەوانى پێ تەئمین بکەن ، تەئکیدیشى کردەوە کە ئەوەش قەرارێکى کاتى یە و پاش دووسێ مانگى دیکە سیعرى نزم دەبێتەوە ، لاکین مەعلومى جەنابتانە ، ئەوا سێ مانگە مەعاشخۆر چاوى بەیەک فلس نەکەوتوە ، سیعرى بەنزین هەر بەرزە و کەسیش نازانێت داد بۆکوێ بەرێت. خواش ئەزانێت چەند مانگى تر مەعاش ئەدرێت ، ماعەدا ئەوەش ئەوا قەرارى گرانکردنى بەنزینە بوبەقەرارى قەتعى و جەنابى وەزیر سوێن و قورعانى خواردوە کە بڕبەندى لێدەیت کەمى نى یە. ئێوەش کە عەدەدتان نزیکەى 111 کەسە، بەهەموتان کە مومەسیلى عمومى ئەحزابەکانى کوردستان،پێتان خۆش بێت یان نا دەرەقەتى ئەو وەزیرە نایەن و، لەعاستى ئەو دا هیچتان پێناکرێت و ناتوانن یەک فلس پێى داشکێنن ، من وەکو خۆم بەنوێنەرایەتى عائیلەکەم و ئەهالى گەڕەک ، یەک ئیقتیراح ئەخەمە بەردەستى جەنابتان بیل ئەخەس حەزرەتى رئیسى پەرلەمان، ئەڵێم رجائەن رجائەن بیکەن بەخاترى خوا و پێغەمەرو مەرقەدى پیاو چاکان ، واز لە بانگهێشتکردنى وەزیرى سامانە سروشیتەکان بهێنن ، توڕەى مەکەن و ئەوەنە بانگى مەکەن و پرسیارى لێ مەکەن ، چونکە ، ئەگەر ئەمجارە بانگى بکەن و لەسەر ئەو قەزیەیە موناقەشەى لەگەڵ بکەن ، ئەوا بەدڵنیایەوە ئەمجارە حەماوەى بەرزتر ئەبێتەوە و ، لەداخا سیعرەکەى ئەکات بە 1000 دینار و زیاتریش، ئەوعانە مەجلیس شیوخ و بان کى مۆن یش ناتوانێت دەردمان دەرمان بکات ،، بۆیە دەستتان ماچ ئەکەم . وازى لێبێنن. ئێمە هەر مەزڵوم بەش خوراو بێکەسین . ئەوەندە ئەڵێم خوا خۆمان بگرێت کە خۆش باوەڕین و بەگفت و وەعدو و عودى عانى حەملەى ئینتیخابات لەخشتە ئەبرێن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت