Ashti-Hawrami

بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات سزای قورس بەسەر ئاشتی هەورامی دا بسەپێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروست بوون و دەستپێکی کۆمپانیی وشە دا ، کۆمەڵێک دروشم و داخوازی خەڵکی بەرزکردەوە  ، کە جێگای گرنگی پێدانی توێژێکی زۆی کۆمەڵگا بوو . سەردەمی دروشمەکانی گۆڕان تێکەڵاوی سەردەمی دروشمەکانی بەهاری عەرەبی بوو ، بەڵام لەهەندێک وڵاتی گەرموگوڕ بە دروشمەکانی هاوشێوەی بزوتنەوەی گۆڕانی لەمەڕ خۆمان  ، هەندێک لەبەرهەمەکانیان  لێ سەوز بوو  . لای ئێمە وردە وردە هەڵوەریی و هیواکانی خەڵک و چینی ڕۆشنبیریی هەڵوەراند .

ئاراستەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر گۆڕینی سیستەم و بەکارهێنانی قوتی خەڵک بوو . ئەوان زۆر پێداگریان لە ناشەفافی و بێئاگایی کۆمەڵگا لە فرۆشتنی نەوت دەکرد ، سەرانی دەسەڵات بەتایبەتی پارتی بە دزو قاچاخچی و بەتاڵانبریی نەوتی کوردستان ناوزەند دەکرد ، ئاشتی هەورامی بە پیاوی نەوتەکە ناودەبرد .. لەم گرتە ڤیدیۆیەدا سەرنجتان بۆ سەروەختی هەڵبژاردن و ئەو ساتانەی بزوتنەوەی گۆران چییان بە ئاشتی هەورامی دەوت و بۆخۆشتان کۆمینتاری لەسەر بەشی فەیسبووکی وتاریکورد  لەسەر هەڵوێستی ئەوسا و ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پیاوی نەوتەکە بنوسن … گوێبگرن  ، بزانەنن گۆڕان چی لەسەر ئاشتی هەورامی دەوت ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت