Muhamad-Sadiq-Alsadir

به‌ڤیدیۆ : به‌عس به‌م شێوه‌یه‌ باوكی موقته‌دا سه‌دریان گولـله‌بارانكرد .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

[gn_media url=”http://www.youtube.com/watch?v=VGe7LnExGdU” width=”600″ height=”400″]

ئه‌وه‌ی له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت ، چۆنێتی گولـله‌بارانكردنی ئایه‌توڵای عوزما محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌دره‌ له‌لایه‌ن ئیستخباراتی عێراقییه‌وه‌ له‌شاری نه‌جه‌ف ، له‌ رۆژی 19 / 2 / 1999 پاش ئه‌وه‌ی له‌ نوێژی هه‌ینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كوڕه‌كه‌یدا ، له‌رێگادا دوو ئۆتۆمبێل ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و كوڕه‌كانی ده‌كوژرێن و خۆی به‌ برینداریی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ رێگای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ دوباره‌ ئیستخباراتی سه‌ربازیی عێراق رێگا به‌ ئه‌مبولانسه‌كه‌ ده‌گرن و ده‌ریده‌هێننه‌ ده‌ره‌وه‌ و چه‌ند گولـله‌یه‌ك ده‌نێن به‌سه‌رییه‌وه‌ .

ئه‌وه‌ش بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ شیعه‌ نشینه‌كانی به‌غدا شۆڕشێكی گه‌وره‌ به‌رپا ببێت و پاش ماوه‌یه‌ك سوپای عێراق ئه‌و شۆڕشه‌شی سه‌ركوتكرد و سه‌دان كه‌سی له‌و ئاینزایه‌ كوشت و هه‌زارانیشی خستنه‌ ناو زیندانه‌كانه‌وه‌ .

ساڵانه‌ش شوێنكه‌وتوانی ئه‌و زانا ئاینییه ‌، یادی رۆژی تیرۆركردنی سه‌ید محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌در ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌شێوه‌ی درامایی چۆنێتی تیرۆركردنه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌خه‌نه‌ڕوو ، كه‌ ده‌وترێت له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌مزه‌ ئه‌لزوبه‌یدی كه‌ یه‌كێك بوو له‌ سه‌ركرده‌ به‌عسییه‌كانی عێراق بۆ دواجار ته‌قه‌ی لێكراوه‌ .

محمد سادق ئه‌لسه‌در ، باوكی سه‌ید موقته‌دا سه‌دره‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ له‌ سه‌ركرده‌ ناسراوه‌كانی شیعه‌ و خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه‌ و فراكسیۆنێكی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌یه‌ و به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا ده‌كات .

ئه‌مه‌ش ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی چۆنێتی به‌خاكسپاردنه‌كه‌یانه ، كه‌ چوارده‌وریان به‌ گاردی كۆماریی عێراق گیراوه‌ :

[gn_media url=”http://www.youtube.com/watch?v=u-fRf-Tw71Q” width=”600″ height=”400″]

ئه‌مه‌ش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی راسته‌قینه‌ی ده‌گمه‌نه‌ كه‌ تیایدا محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌در به‌ كۆچانه‌كه‌ی پاڵده‌نێت به‌ محه‌مه‌د حه‌مزه‌ ئه‌لزوبه‌یدیه‌وه‌ كه‌ ناوبراو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی عێراق بووه‌ و به‌رپرسی رێكخستنی حزبی به‌عس بووه‌ له‌ فوراتی ناوه‌ڕاست و له‌ یه‌كێك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت شه‌قهه‌ڵده‌دات له‌ دیله‌ شیعه‌كان له‌كاتی سه‌ركوتكردنی شۆڕشی شاره‌كانی باشوری عێراق دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس .

[gn_media url=”http://www.youtube.com/watch?v=dPZyvZN9lvw” width=”600″ height=”400″]

 سەرچاوە – کەی ئێن ئێن 

 

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت