Rojname

حەفتەنامەی ( نۆرگە ئی داگ) نەرویژی ئەمرۆ، لە ٣ لاپەرەیدا باس لە کوردستان و مافەکانی دەکات.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم وتووێژە بە زمانی نەرویژی لە ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠١٤حەفتەنامەی نۆرگە ئیداگ بڵاوکراوەتەوە .

وتووێژی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەگەڵ حەفتەنامەی نەرویژی  (نۆرگە ئی داگ) (نەرویژ ئەمرۆ) Norge i dag

خەبات دەکات بۆ دۆزی کوردەکان .

زۆرن ئەوانەی پێیان وایە کە عەرەب و کورد یەکن. بەڵام عارف باوەجانی، کە کوردەو هەڵگری ڕەگەزنامەی نەرویژی و سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان زۆر بە تووندی ئەوە ڕەد دەکاتەوە. ئەو تەواوی توانای خۆی دەخاتە کار بۆ تێکۆشان لە پێناو دۆزی کورد.
ئامادەکردنی وتووێژ : لارش تورالف ستورستراند.

وەرگێرانی بۆ سەرکوردی : ئالان ئەحمەد

کوردستان ئەو وڵاتەیە کە کوردەکانی تێدا دەژی ، کە عارف باوەجانی بۆ خۆی خەڵکی ئەو وڵاتەیە ، پێداگری لەوە دەکات کە پێویستە ڕیز لە مافی هەموو نەتەوەکان و خەڵکانی جیهان بگیرێت ، و دەڵێ من هیواخوازم کە سەربەخۆیی و ئاشتی و دیمۆکراتی بۆ هەموو نەتەوەکانی جیهان بە دی بێت.

کاتێک کە دێتە سەرباسی عەرەبەکان، باوەجانی دەڵێ عەرەبەکان خاوەنی٢٢ وڵاتن لە ناوچەکە و هەروەها ٣٢٣ ملۆین خەڵکن لە جیهاندا. بەڵام کورد ٥٥ ملۆینە . واتە گەورەیی ئەو هەموو وڵاتە عەرەبییانە تەنیا دەگاتە ٦ بەرامبەری سەرژمیری کوردی بێ سەربەخۆیی. بەڵام کورد لە مێژو، لە فەرهەنگ ، لە زمان زۆر جیاوازن لەگەڵ عەرەبەکان و نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکە ، هەر بۆیەش بە مافی خۆمانی دەزانین کە دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆمان هەبێت . بەڵام کاتێک باس لە دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردی دەکرێت هەموو وڵاتە عەرەبییەکان دژایەتی ئەو ویستەی کورد دەکەن ، کە لە چارنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە .

سەربەخۆیی :
هەموو بەندەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ، کە ئەو مافانە بە گەلێک دەدات چۆن سەربەخۆ بێت ، یا پێناسەی نەتەوەیەک دەکات ، هەمووی لە کوردا دەبینرێت ، ئایا لە بەرچی ئەو مافانە بۆ گەلی کورد ڕەوانییە ، بۆ دەبێت کورد مافی نەبێت کە بۆ خۆی چارەی خۆنووسی خۆی دیاری بکات تا ئاستی سەربەخۆیی ، هەروەک هەموو نەتەوەکانی دیکەی جیهان . ئەوە پرسیارێکی عارف باوەجانی.

هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ، هەمو ئاینەکانی ئاسمانی ئەو مافە بە ڕەوا دەبینێت بۆ نەتەوەیەک . هەر بۆیەش من هیوادارم کە وڵاتی نەرویژ و خەڵکی نەرویژ لەو دۆزەی کورد تێبگەن و پشتیوانی تەواوی کورد بکەن بۆ سەربەخۆیی، گەلی کورد گەورەترین نەتەوەی جیهان کە دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی نییە و جێماوە . من لێرا دەتوانم ئاماژە بە جیاوازیەک بکەم کە لە وڵاتی نەرویژ لە نێوان نەتەوەی کورد و فەلەستین دەکرێت . خەبات و تێکۆشانی کورد بۆ مافەکانی و سەربەخۆیی تەمەنی گەیشتە ٥٠٠ ساڵ . دەتوانم بڵێم تەمەنی خەباتەکە لە خەباتی هەموو نەتەوەکانی دیکەی جیهان لە پێناو سەربەخۆیی و ئاشتی وئازادی زیاترە . زۆر لە مێژوونووسانی جیهانی شایەتی ئەو ڕاستیە دەدەن کە مێژووی کورد و کوردستان هەزاران ساڵە بوونی هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست . نموونەش مێژوونووسی یەهودی ناوداری جیهانی ( یوسەفوس فلاڤیوس) لە کتێبە دێرینە مێژوویەکەی کە لە جیهان بڵاوکراوەتەوە لە ژێر ناوی ( لەگەڵ زۆرینە ) ; Berousus og Herodotدەنووسێت ، کە کەشتییەکەی نوح بە شاخەکانی خۆرئاوادا سەرکەوتووە بە مەبەستی خۆ پاراستن لە پلانەکان بە دژیدا، کە بە سەر زەنجیرە شاخەکانی ئاراراتی کوردستان کە کەوتووەتە نێوان وڵاتانی ئێران و تورکیادا ، کە ئیستا شۆێنی کەشتییەکەی نوح کەوتووەتە گوندی نیسیر لە باکوری کوردستان .

سروشتی کوردستان .
عارف باوەجانی باس لەوە دەکات کە بەشێک لە مێژووی کوردەکان لە زەنجیرە شاخەکانەوە هاتوون، بە پێچەوانەی عەرەبەکان کە لە بیابان و کەناری دەریاکانەوە هاتوون ، کە بەسەر چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقای باکوردا. بەڵام کوردەکان دابەشبوون بە چەند ناوچە لە رۆژهەڵاتی ناڤین ، کە هەڵکەوتووە لە ناوچە کوردییەکانی داگیرکراو لە لایەن تورکیا ، سوریا ، ئێراق و ئێران . هەرچۆنێک کە سامیەکان خاکەکەیان کەوتووەتە نێوان نەرویژ ، سوید ، فینلەندا و روسیا.

سەربەخۆی کوردستان نموونەی ئاشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست .

عارف باوەجانی پێی وایە کە کوردستانێکی سەربەخۆ و دیمۆکرات باشترین ئاشتی دەبەخشێ بە رۆژهەڵاتی ناڤین. ئەو ئاماژە بە بەشێکی کوردستان دەکات کە ئیستا نیمچە سەربەخۆییەکیان هەیە و بە جیا لە ئێراق کارو باری خۆیان بەڕێوە دەبەن. لە ڕوانگەی چاودێران و میدیاکانی جیهانەوە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ باسی لێوە دەکرێت. زۆر پێویستە کە نەرویژ و وڵاتانی دیمۆکراتخوازی جیهانی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن ، پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان پشتیوانییە لە ئاشتی و دیمۆکراتی لە رۆژهەڵاتی ناڤین . بە داخەوە ڕاگەیاندنی نەرویژ و زۆر لە نەرویژیەکان ئەو ناوچانە بە بە باکور و باشوری ئێراق و ئێران و تورکیاو سوریا ناو دەبەن . بەڵام میدیا نەرویژی هەرگیز فەلەستین بە باشور یا باکوری ئیسرائیل ناو نابات. هەروەک لە سەرتاوە ئاماژەم پێکرد کە رێزم بۆ گشت عەرەبێک و فەلەستینیەکانیش هەیە، بەڵام هیوادارم میدیاو خەڵکی نەرویژ بە یەکچاو تەماشای نەتەوەکان بکەن ، خەڵکی کوردستانیش و خاکەکەی وەک خۆی پێناسەی بکەن . ئێمە پێویستمان بەوەیە کە نەتەوەکان بە یکچاو تەماشا بکرێن. پێویستە هەموو ناوچەکان لە میدیای نەرویژی وەک خۆیان بناسرێن . ناوچەی کوردەکان بە کوردستان ناسراوە. ئەو بەشانە کە لە لایەن وڵاتانی داگیرکەر داگیریان کردوە بەو شێوە ناسراوە ، بەشی بندەستی ئێران بە رۆژهەڵاتی کوردستان ، بەشی بندەستی سوریا بە خۆرئاوای کوردستان ، بەشی بندەستی ئێراق بە باشوری کوردستان ، بەشی بندەستی تورکیا بە باکوری کوردستان . باوەجانی باس لەوە دەکات کە ئەمساڵ رێک ٥٠٠ ساڵ بەسەر یەکەم دابەشبوونی کوردستان تێپەریکردوە ، و لە ماوەی ئە ٥٠٠ ساڵەشەوە لە نێوان چەندین ڕێکەوتننامەی نێونەتەوەییەوە کورد چەندین جاری دیکە دابەشکراوەتەوە لە نێوان ٤ وڵاتی ناوچەکە بە دەستیوەردانی چەندین وڵاتی جیهانی . بەڵام خەبات لە پێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی بەردەوام بووەو بەردەوامیشە .
هەلومەرجی ناوچەکەکانی کوردستان وڵاتانی داگیرکەری کوردستان لە بوارەکانی دیمۆکرافیای و سیاسی. وا دەخوازێت کە هەر بەشێکی کوردستان بە پێێ زروفی ئەو وڵاتە هەنگاوی سیاسی خۆی بنێت. ئەگەر بکرێت بەش بەش هەوڵی رزگارکردن بدەن ، ئەو کات وەک ٤وڵاتی کۆنفیدراڵی لە ژێر ناوی کوردستانی مەزن بژین. یا لە ڕاپرسییەکی سەرتاسەری و پەرلەمانی هەر چوار بەشی ئەوکاتی ڕزگارکراوی کوردستان ، بریارێک بدرێت کە وەک یەک کوردستان بژین یا ٤ کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناڤین .
کوردەکان سەدان ساڵە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی نیشتیمانەکەیان بە جیهان بناسرێت ، زۆر بۆ کوردەکان گرنگە کە لە ئاست جیهان ئەو خاکە بە کوردستان بناسرێت ، نەک بە بەشێک لە خاکی وڵاتە داگیرکەرەکەی کوردستان ناوبنرێت . کاتێک کوردێک دەبیسێت کە کوردستان دەلکێنرێت بە ناوی وڵاتێکی دیکەوە، زۆر پێی نارەحات دەبێت و هیوادارم هەموو نەرویژی و ئوروپیەک ئەو خاڵە لە بەرچاو بگرن .
نەرویژ بە وڵاتی ئاشتی ودیمۆکراتی لەنێوان وڵاتانی کێشەدار ناسراوە . زۆربەی ڕێکەوتنە گرنگەکانی جیهان بۆ ئاشتبوونەوە لە ئۆسڵۆ  ڕوویداوە . لەو بوارەشەوە نەرویژ زیاد لە ١٢٥ملۆین کرۆنی هاوکاری مرۆڤایەتی کوردی کردوە ، بەڵام هاوکاری و پشتیوانی سیاسی نەکردوە. هیوادارم نەرویژیش وەک زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی انپشتگیری تەواوی سیاسی لەگەلی کور دبکات .

پ س ک
عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک کە کورتکراوەی ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانە . پارتێکی سیاسیە بۆ کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وگشت کوردانی سەربەخۆخواز ، ئەم پارتە گرێدراوی ئاینێک یا ئایدولۆژیایەکی ئاینی نییە ، بە بیرۆکەی عارف باوەجانی لە فەبرواری ٢٠٠٦ دامەزراوە . باوەجانی باس لەوە دەکات کە ئەوان خەبات دەکەن بۆ مافەکانی گەلی کورد ، واتە ئەو مافانەی کە لە گشت خاڵەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤدا ئاماژەی پێکراوە . ئێران خاکی رۆژهەڵاتی کوردستانی داگیرکردوە ، بەڵام پ س ک خەباتەکەی بە هاوکاری گشت حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕزگاری خاکی کوردستان لە ژێر چنگی ڕێژیمی ئێران و تا ئاستی سەربەخۆیی .
باوەجانی دەڵێ ئێمە پێوەندییەکی باشمان لە گەڵ ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ هەیە ، هەروەها ڕێز لە خەباتی گشت نەتەوەکانی جیهان دەگرین کە تێدەکۆشن لە پێناو مافەکانیان . پ س ک بەشێک لە خەباتەکەی لە ڕێگەی دیپلوماتییەوە بەڕێوە دەبات ، بە مەبەستی ناساناندنی ڕووداوە ناخۆشەکانی نەتەوەکەی بە جیهان .  بەڕێز باوەجانی لەو بوارەوە ئاماژەی بە چەند خاڵێک کرد ، کە هەمان کات لە بەرنامەو پرۆگرامی پارتەکەشیان بە ڕوونی خاڵەکان ئاماژە پێکراون .

تروریستەکان .
لەماوەی مانگێک پێش گروپی تروریستی داعش هێرشیان کردە سەر بەشێک لە ناوچە کوردستانیەکان، ئەو گروپەش خۆی ناوناوە دەوڵەتی ئیسلامی. بەڵام هەر وەک ئێمە زانیاریمان هەیەو لە چەندین رێکخراوی ئیسلامیش هەڵویست پێشاندراوە، کە ئەوانە تەنیا لە ناوی ئیسلامی کەڵک وەردەگرن، دەنا کردەوەکانیان زۆر دوورن لە ئیسلامیەتییەوە. ئەوانە بە کردەوەکانیان بە جیهانی ئیسلامیشیان سەلماندووە کە تروریستن. لەو پەلامارەیان بۆ سەر ناوچەکانی شینگار لە سەرەتای مانگی ٨ بە هەزاران کەس بوونە قوربانی، بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە دەیانهەزار کەس لە سەر شاخەکان گیریان کردبووە، تا خواردن و وەسیلەی فریاکەوتنی ڕزگاربوونیان پێگەیشت بە دەیان کەسیش لەوانەی شاخ مردن. باوەجانی دەڵێ: ئەوەی کە لە ٣ ئاوگوست روویداو هێرشکرایە سەر ناوچەی شینگال و بە هەزاران کەس بوونە قوربانی، پلانێکی تایبەت و دارێژراو بە دژی بیری سەربەخۆیی لە کوردستان، چوون مەسەلەی سەربەخۆیی کوردەکانی باشوری کوردستان لە سەر بریاری سەرۆک بارزانی و پەرلەمان و ڕێکخراوە کوردییەکان، ببوو بە مەسەلەیەکی جیهانی و بەردەوام تا ئیستاشی لەگەڵ باسدەکرا. ئەو پلانەش بۆ ئەوە بوو ئەو مەسەلە لەبیری کوردەکان ببرێتەوە. بەڵام بە پێچەوانە کارەسات و جینۆسایدەکەی شینگاڵ، هەرچەندە زۆر دڵتەزێن و ناخۆشە، بەڵام ڕێگەی سەربەخۆیی زیاتر نزیک کردوە بۆ گەلی کورد. پشتیوانی جیهانی زیاتر بۆ لای دۆزی کورد ڕاکێشا.

ئیسرائیل
بە بۆچوونی من ئێمە وەک کوردەکان پێویستمان بە پێوەندی سیاسی و ئابوری هەیە لە ئاست جیهاندا هەیە . هەروەک هەموو نەتەوەو وڵاتەکانی دیکەی جیهان ئەو مافەیان هەیە دەبێت کوردیش هەیبێت . یەکێک لەو وڵاتانە کە بۆ ئێمەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناڤین گرنگە پێوەندیمان لەگەڵیان هەبێت ئیسرائیل ە. کە یەکەم وڵاتیش بوون، کە لە لایەن سەرۆکی وڵات و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە بەر فەرمی ئامادەیی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان پێشاندا.

جیاوازی سیاسی .
باوەجانی باس لەوە دەکات کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش جیاوازی بیروباوەر هەیە، هەر لەو پێوەندییەشدا چەندین پارتی سیاسی هەیە، هەر یەکەو هەڵگری شێوە ئامانج و ستراتیژییەکن بۆ رزگاری کوردستان . باوەجانی دەڵێ : لە وڵامی پرسیارەکەتان بە پ س ک وە ئیستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاد لە ١١پارتی سیاسی هەیە . باوەجانی دەڵێ مێژووی کورد پرە لەکارەسات و ڕوودای دڵتەزێن کە نموونەیان کارەساتەکانی هەڵەبجەو ئەنفال و ڕووداوە دڵتەزێنەکەی شنگاڵیش . ئەو هەموو رووداوە ناخۆشانە هەرگیز نەیتوانی لە خەبات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ و مافەکانمان پەشیمانمان بکاتەوە .  بگرە خەباتەکە زیاتر پەرەی سەندووە، بە تایبەت کردوەکانی ئەم دوایی داعش بووە هۆکاری ئەوەی کە ڕێگەخۆشکەری زیاتر هەبێت بۆ باس و خواستی سەربەخۆیی کوردستان لە ئاست جیهاندا.

ئابوری .
باوەجانی لە سەر بەشی ئابوری بەمشێوە باس دەکات کە٤٠% داهاتی رۆژانەی نەوت وکشت وکاڵی ئێران لە کوردستانە . هەروەها ئێران دەستی بە سەر ئابوری و مێژووی کوردستاندا گرتووەو، هەمووی کردوە بە مێژوی تایبەت بە خۆی، وەک مێژووی دەسەڵادارێتی فارسەکان لە ناوچەکەدا. بەڵام بەڵگە هەیە کە بە ئاشکرا جیاوازی لە نێوان مێژووی کورد و فارس لە ناوچەکەدا هەیە . ئەوەی مێژو ئابوری کوردە هەرگیز نابێتە موڵکی هەمیشەیی داگیرکەری ئیرانی . هیچ کام لە داگیرکەرانی کوردستان هەرگیز بە دەستکەوتەکانی کوردستان خۆشحاڵ نەبوون ، هەمیشە لە هەوڵی تێکدان و داگیرکاری ئابوری و سیاسی کوردستان .

خرابکاری . 
باوەجانی پێی وایە کە ئێران لە مێژووی دروستبوونیەوە تا ئیستا بەردەوام لە هەوڵێ تێکدان و نائارامی لە کوردستان  بووە. بە تایبەت لەساڵی ١٩٩١ تا ئیستا بەردەوامە لە بەرامبەر بە کوردەکانی باشوری کوردستان هەبووە و بەردەوامیشە. هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئەو دەستکەوتە سیاسی و ئابوریەی باشوری کوردستان بە دەستی هێناوە تێکی بدات. ئێران پشتی هەر گروپێک دەگرێت کە بییەوێ لە کوردستان نا ئارامی دروست بکات. ئێران بە تەواوی سەرقاڵ لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین کێشە دروست بکات، بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی جیهان سەرقاڵ بکات تا بیر لە گۆرانکاری ناو ئێران نەکەنەوە. نموونەکانش: ئێراق، سوریا، لوبنان، بەحرێن، یەمەن و زۆر وڵاتی دیکەش، هێرشکردنە سەر شنگال لە لایەن گروپی تروریستی داعش لە ڕێگەی عەرەبەکانی ئەو دەڤەرەوە دەستی ئیرانی لە پشت بووە، بۆ ئەوەی ترس و دڵە ڕاوکێ لە ناو کوردستان دروست ببێت، و جیهان لە کوردستان دوورکەوێتەوە. بەڵام ئێران زۆر پێچەوانەکەی بینییەوە، جیهان باشتر لە کوردستان نزیکبووەوە.

دەستێوەردانی سەربازی .
ئێمە مانان زانیاری ئەوەمان دەستکەوتووە، کە ئیران ٣٥٠ کۆماندۆی تایبەتی خۆی لە سنورەکانی پەرویز خان و بەدرەو جەسانەوە ناردوەتە باشوری کوردستان، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە زەربە لە پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدات. شەرو ناکۆکی بخاتەوە نێۆ ماڵی کوردەوە.

خەباتی چەکداری لەم کاتەدا بە گونجاو نازانرێت ، لە پرۆگرامی پ س ک.
لەم سەردەمەدا جیهان پێشوازی لە خەباتی چەکداری ناکات، جیهان پێشوازی لە ئاشتی ودیمۆکراتی دەکات. بەکارهێنانی چەک شکست بە پرۆسەی ئاشتی دەهێنێت. بەڵام ئەو رێژیمانەی کە کوردستانیان داگیرکردوە وەک ئێران باوەریان بە ئاشتی نییە. لە وڵامی نەتەوەکان بۆ مافەکانیان دا ئەوان چەک وئاسن بە کاردێنین و بەتەواوی مانا دژی خاڵەکانی مافی مرۆڤن. هیچ کوردێک حەز ناکات چەک بەکاربێنێت وکەس لە هیچ لایەکەوە بکوژرێت. بەڵام زۆربەی لایەنە سیاسییە کوردییەکان  ناچارن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان چەک هەڵگرن.

ئەو کێێە ؟:
عارف باوەجانی تەمەنی ٧ ساڵان بووە کە شەری نێوان ئێراق و ئێران دەستی پێکردوە، ئەو بنەماڵەکەی ناچاربوون رۆژهەڵاتی کوردستان بە جێ بێڵن و برۆنە باشوری کوردستانەوە. لەساڵی ١٩٨٢ بە زۆرە ملی گوازراونەتەوە بۆ کەمپی ئەڵتاش لە خۆرئاوای بەغدا، لەتەمەنی گەنجێتی لە ساڵەکانی١٩٨٨تا١٩٩١ دەبێتە پێشمەرگە بۆ رزگاری کوردستان بەرامبەر بەڕێژیمی ئێران. وشەی پێشمەرگە مانای ئەوەیە کە سێک بۆ رزگاری وڵاتەکەی لە مردن ناترسێت. لە ساڵی ١٩٩١ بە هۆی گەمارۆی ئابوری بۆ سەر ئێراق دەگەرێتەوە بۆ کەمپی ئەلتاش بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەکەی. لە سالی ١٩٩٧ لە لایەن کۆمیساریای بەرزی پەنابەرانەوە وەک پەنابەری سیاسی دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتی نەرویژ. ئیستاخاوەنی ٤مناڵە . پێوەندییەکی باشی دیپلوماتی وسیاسیە لە ئاست جیهاندا هەیە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت