کونجرینی : ئەو چەکەی یەکێتی نازانێت بەکاری بهێنیت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەک لەم ڕاپۆرتە ڤیدیۆیەدا ، کەلەخوارەوە دامانناوەو دەوترێت : هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێم ، ڕووی دۆست و دوژمنی بۆ هەموان دەرخست ، یان بەدیوێکی تر ڕەش و سپی لەبواردا نیشانداین . ڕاپۆرت و هەواڵەکان هاوشیوەی ئەم ڕاپۆرتە ئەوەیان بۆ دەرخستین ، کە تورکیا بەشێکە لە بڕبڕەی کۆمەک و زیندوڕاگری داعش لەگەڵ وڵاتانی قەتەر و سعودییە . زۆر قسەکراوە لەم بارەوە ، تا گەیشتە ئەو ئاستەی زمان لەوە بدرێت پارتیش لەو کۆمەک و پشتیوانییەی داعش بێ بەش نییە .  .

پارتی لەدوای 31 ئاب ـ وەک هێزی بڕیاردەرو دەسەڵات ڕۆیشتوی سەرهەرێمی کوردستان بووە ، بەپشتیوانی سەدام و تورکیاو ئێران . یەکێتی والاواز ببوو بەشێوەیەک  ، کەنەتوانێت خاوەن هیچ بڕیارێک بێت بەسەر هەرێمەوە . واتە ئەوەی لەدوای 31 ئابەوە بڕیارو یاساڕێژکراوە لەهەرێم دا ، تەنها خواستی پارتی بووە ، نەک هیچ هێزێکی تر . پارتی هێزێکی بەناوڕێژەیی نمایش دەکرد لەپێشمەرگەو ڕێکخستن و دەزگای پاراستن ، وەک چەکێکی تۆقێنەر بەسەر هەر پارت و ڕێکخراوێکدا لەکوردستان ، بۆ ئەوەی هیج لایەنێک لە بڕیارەکانی دەرنەچێت . ئەم خواستەی پارتی دەتوانرێت بووترێت تا سنوری ئەم شەڕەی داعش لەناوچەکدا ، یان لەدوای شکستی هێزەکانی پارتی لەناوچەی شەنگال ، کۆتایی دێت و وەک هێزێکی دۆڕاو بەزیو و قەبار پچووک سەیر بکرێت . .

پرسیار لەوەدایە بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمە ؟ بۆ پارتی هێزی یەکەمە ؟ . دیارە بەپێی پرینسیبی دیموکراسی و باڵادەستی حیزب و یان کەس . بەهۆی زۆرینەی ڕەهای هەر حیزب و ڕێکخراوێک  بەسەر تواناکانی دەسەڵات و پاشان کۆمەڵگاوە ، دەبێتە کەسی یەکەم یان حیزبی یەکەم . هەربۆیە لەدیموکراسی کاکڵەدا حیزبی هەڵبژێرداو یان سەرکردەی ئەو حیزبە نسیبی یەکەمی دەسەڵاتی پێ دەبەخشرێت . تادوێنی پارتی بەهۆی 31 ئاب و تەمومژی کۆی نەدیاریی ڕێژەی هێزەکان لەهەرێم ، هەروەها پشتیوان و بوونی بڕیاری وڵاتانی ناوچەکە  بەسەر هەرێم دا ، پارتی کرابووە براگەورەی هەموولایەک . بەڵام لاوازییەک لەسیاسەتی هەموولایەک دەبینێرێت ، بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی ، ئەو چەکەی ئەمڕۆ کەوتۆتە دەستیان بۆ لاوازکردن و لێپێجینەوە لەپارتی بۆ بەکاریی ناهێنن و هەروەک جاران تەماشای دەکەن و بە برا گەورە ڕەچاوی دەکەن .

پارتی بەهۆی هێزی چەکداریی و ناوچەییەوە بۆتە کەڵەگای هەرێم ، لەئێستادا پارتی هێزەکەی لەشەندراوەو بۆتە هێزێکی دۆڕا و بەزیویی بێ متمانە . پارتی بەژمارە هێزەکانی ئەوەندەو نیوی یەکێتی یە . لەڕووبەرووبوونەوەی داعشدا سنورەکانی یەکێتی دوو هێندەی پارتییە . یەکێتی هێزیی یاریدەدەریی هەوایی زۆر کەمترە لەپارتی ، کەچی یەکێتی لەپێشرەویدایەو پارتی لەشکستدایە . هەر ئەمەشە ئەو قسەیەمان بۆ بەدرۆ دەخاتەوە ، گوایە ئەم شکستەی پارتی لەشەنگال تاکتیک بووە . ئەم قسەیە هێندەی شکستەکە مەهزەلەیە بۆ پارتی ، بۆ ؟ . داعش هێزەکانی لەسەرەتادا بۆ سەر کەرکوک و ناوچەکانی خانەقین دەستپێکرد ، تا گەیشتە ئەو رایەی خەڵکی کوردستان قسە لەسەر پارتی بکەن وەک هاوپەیمانێکی داعش ، لەبەرئەوەی لەوناوچانەی بەفەڕمی پارتی هەیە هیچ جموجۆڵێکیان نەبوو . لەلایەکی ترەوە سەرکردە سونەکان بەتوندڕەوەکانیشەوە هەولێرو سەریی ڕەشیان کردبووە ستاتسیۆنێکی هاتوچۆ ، لەوێ بەگەرمی پێشوازیان لێدەکرا .   جگە لەمەش ، سەرۆکایەتی پارتی بەگەرمی قسەیان لەسەر هێزەکانی داعش لەناوچەی سەوز نەدەکرد ، بەڵکو فێڵیشیان لی دەکردن بۆئەوەی شەڕگەیەکی شکست و داماویان هەبێت . نمونەشمان بەدەستەوەدانی دوو گەڕەکەکەی جەلەولا ، پاش ئەوەی هێزەکانی یەکێتی بەدانی چەند شەهیدێک ئازادیان کردو ، ئەوان بەبێ تەق بەچەند کاتژمێرێک دایان بەدەستەوە .

هێزەکانی داعش پاش مانگێک شکستخواردنیان لەبەرامبەر هێزەکانی یەکێتی  ، شەرگەکانیان گۆڕی و وەک تاکتیکی سەربازی بۆ هەستانەوەی ورەی هێزەکانیان ، شەرگەی شەنگالیان کردەوەو لەوێ بەهۆی دوو فاکتەرەوە بەڕەیی من ، داعش سەرکەوتو پارتی شکستخواردو بوو .

1 / دیارە پارتی دەیزانی کۆنتڕۆڵی داعش بەدەست چەند وڵاتێکەوەیەو ئەوانیش هاوپەیمانی پارتین ، بۆیە بەشێک نین لەبەرەی دژ و ناوچەکانی پارتی نادەنە بەر پەلامار ، ئەم بیرکردنەوە لەخەیاڵی ئەواندا ناوچەکەیان دوور دەبێت لە هێرشی  داعش و ئارام دەبێت . بۆیە وەک کورد دەڵێت : پشتێنیان لێکردبۆوە .

2 / پارتی پێش هێرشەکانی داعش بەتەنها قسەی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان دەکرد ، تا گەیشتە ئەو ئاستەی شوڵی لێڕاکێشابوو لەدەمی فەلاح مستەفاوە ، بێمنەتی لەبوونی پشتیوانی ئەمەریکا دەڕبی و سووربوونی خۆیان لەسەر سەربەخۆیی کوردستان ڕادەگەیاند . ئەم سەرەڕۆییەی پارتی بۆچوونکان زمان لەوە دەدەن کۆی پرۆسەی هێرشی داعش بۆ سەرکوردستان بەشیک بێت لەتۆڵەی ئەمەریکا لەسەر پارتی ، هەر ئەمەشە تورکیا لەدوورەوە تەماشاکارەو بەنهێنێ بەشێکە لە پشتیوانی داعش .

ئەم بۆچوونە هەمیشە نزیکە لەسیاسەتی ئەمەریکاوە ، پارتی بەبێ پشتیوانی دەرەکی ،  هێزێک نییە هێندەی دوێنێ قەوارە گەورە . بەڵکوو ئەو پشتیوانیانەی لێ داببڕێت ، وەک هەتیوی بێ باوک و دایکی لێدێت . زیادە ڕۆییەکەی پارتی لەسەر پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان ئەمەریکای توڕەکردوو ، هەڵگەڕاندنەوەیەک لەدەسەڵات لەناوچەکە دەبینرێت ، پارتییەکی بێهێز لەڕووی متمانەو سەربازیی و جەماوەرییەوەو یەکێتیەکی دۆشداماوی دوێنی بەدەست پارتییەوە ، لەئێستادا سنگ دەرپەڕیی و بەمتامنەی خەڵک و ناوچەکە دەبینرێت .

ئایا بۆ یەکێتی و گۆڕان قبوڵی ئەوە دەکەن پارتی وەک برا گەورە لەسەر جەمسەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسی و دیبلۆماسی و بڕیاردان دەربکەوێت ، لەکاتیکدا پارتی هێزێکی دۆرا و قەبارەکەی چۆتەخۆ ؟ .. دەکرا لەئێستادا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پاشان دەستورو .. هتد ، یان بهێنایە ئاراوە . چونکە ڕەوشی کوردستان لەئێستادا وا دەخوازێت هێزی براوە جەمسەرەکانی بڕیاردان بەدەستەوە بگرێت و هێزی شکستخواردو بکەوێتە بەر ڕەحمەتی لێپێچینەوەو سزادان .

   [gn_media url=”https://www.youtube.com/watch?v=mX07g6BGWaA&feature=youtu.be” width=”600″ height=”400″]

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت