یوسف خەلیل : هەناسەیەك .
زیز … مەبە كە دەریا زوڵفە ئاڵەكانت دەژاكێنێ و لەنێو ڕووخساردا.. وێڵ و شەیدایەو لەدووی سیمای هەنارییت دەگەڕێ … لەزەردەپەڕو ترۆپكی ئەشكێكی ڕووخسار بیماردا… دەمەوێ پاكبوونەوەی حەزێ لەئامێزی هەڵاڵەیی تۆدا.. بەخرۆش بخەم …
هاوڕێم دڵنیابوون لەمۆمی توولە ڕێكان… هەوێنی عەشقیان بەمەشخەڵ هەڵكرد.. بۆیە شەقامی شاریش .. جوانی پاییزی لەخۆگرت و ساتە پەرییەكانی بەهاتر كرد…
ئەمە بووخچەی چەپكێ وەنەوزی شەونخونی حەزێكی دیل بوو … ئازادكرا…ئەمە ڕەهابوونی زەمەنی كوندەپەپوو بوو … وێران و خاپوور بوو … جوانی لێ چێنرا.. هەموو هەمیشە لەنامۆییدا لەبۆسەدا بووین … بۆ هێرش.. بۆ لەنێوچوونی دڕك … ئەمێستاش گشت لە خوانی تۆدایین ئەی كەژ ….
بۆ میوانداری ڕۆژو گوڵێكی گەش .. دە ئەی ماچ دڵ ڕەق مەبەو دەركەمان لێ وەكەوە … دەروێشی تۆیین .
- یوسف خەلیل : خوازبێنی و هەنگاونان بەرەو بەهاوسەر بوون . - 2015-03-16
- یوسف خەلیل : ڕەبەنی پرچ . - 2015-03-08
- یوسف خەلیل : بەشێك له جامه شيعرى ڕەبەنی پرچ . - 2015-02-26