خواردنه‌ سێكسییه‌كان كامانه‌ن ؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت توانای سێکسیان بەهێزبیت دەتوانن ئەم خواردنانە بخۆن بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسییان کەبریتین لە :

1 – هەنار : یەکێکە لەگرنگترین میوەکان، کە چالاکی سێکسیت بەهێزدەکات ، توێژینەوە نوێیه‌کان دەریانخست خواردنەوەی شەربەتی هەنار بەشێوەی رۆژانە توانای سێکسی زیاددەکات، هەنار یارمەتی لەش دەدات بۆ فراوانبوونی سوڕی خوێن و زیاتر پاڵ بەخوێنەوە دەنێت .

2 – شلك : بەناوبانگترین میوەیە بۆ بەهێزکردنی چالاکی سێکس ، دەوڵەمەندە بەمادەی دژە ئۆکسید دڵ و موولوولەکانی خوێن دەپارێزێت، پێهاتووە لەڕێژەیەکی بەرز لەڤیتامین C تۆوی پیاوان زیاددەکات .

3 – هەنجیر: یەکێکە لەمیوە بەسوودەکان بۆ ژنان و پیاوان ، رێژەی ترشی ئەمینی بەرزە، ترشە ئەمینییەکان رۆڵێکی سەرەکین، نابێت پشت گوێ بخرێت، چونكه‌ بۆ زیادکردنی حەزی سێکس بەسوودە .

4 – مۆز: رۆژەکەت بەخواردنی مۆز دەستپێبکە هەست بەوزەو چالاکی دەکەیت، حەز بەپەیوەندی سێکس دەکەیت ، چونکە مۆز ڤیتامین B تێدایە لەکۆنیشەوە بەوە ناسراوە کەوزە بەخشە بۆ پاڵپێوەنانی پەیوەندیی سێکسی و چاککردنی پەیوەندیی هاوسەرگیری .

5 – تووی سوور: هەرچەندە قەبارەکەی بچووکە، بەڵام رۆڵێکی کاریگەری هەیە بۆ باشکردنی چالاکی سێکسی ، چونکە هۆرمۆنی ئیستروجین و پرۆجسترون زیاددەکات و ڤیتامین C تێدایە بەڕێژەیەکی بەرز .

6 – گێلاس : لەفلیمەکاندا بەکاردەهێنرێت بۆ سەرنجراکێشانی پیاوان لەبەرئەوەی میوەیەکی وروژێنەرە بەپلەی یەکەم ، ئەم سەرنجراکێشییە دەگەڕێتەوە بۆ رەنگە سوورەکەی کە لەسەر لێوان بەجێدەمێنیت و تامەکەی کاریگەرە .

7 – خورما : لەکۆنەوە خورما بەوە ناسراوە وزە بەلەش دەبەخشێت هەروەها بۆ زیادکردنی حەزی سێکسی و چالاککردنی پەیوەندیی هاوسەرگیری بەسوودە .

س / د ب

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت