newshirwan-serkewtn

بەختیار ژینۆ : بابەتێک بۆ ساڵێکی تر .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خوێندنەوەیەکی سەرپێیی بۆ بڕیاردانی کورد ، لە بەشداریکردنی حکومەتەکەی عەبادی دا .

هەموو بینیمان ڕۆژی ٨ ی سیپتامبەری ٢٠١٤ ، لە گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە ، کورد بڕیاری دا ، بەمەرج بەشداری حکومەتەکەی عەبادی بکات ، کە ئەمەش خوێندنەوەی جیاجیای بۆ کرا ، بەڵام ئەوەی چاوەڕوانکراو بوو بۆ من ئەوەبوو ، هەر لە ئێستاوە نەیارە جۆربەجؤرەکانی بەڕێز نەوشیروان مستەفا ، کەوتنە تاوانبارکردنی ئەو پیاوە پڕ ئەزموونەی سیاسەتی کورد . ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە مەلەفی کورد لەبەغدا دراوەتە بەڕێز نەوشیروان مستەفا ، بۆ من ئەوە زۆر جێگای دڵخۆشیە ئەگەر وابێت ، چونکە ئەو پیاوە بە ئیعترافی هەم دۆست و هەم ناحەزەکانیشی ، هەمیشە توانیویەتی ئایندەی ڕووداوەکان بخوێنێتەوە و وەک دەڵێن پیاوێکی دووربینە ، بەو مانایەی دەتوانێت پێشبینی شتەکان بکات لە کاروباری سیاسی دا .

برادەرێکی خۆشەویستی خۆم ، کە وەک برادەر ڕێزێکی زۆرم بۆی هەیە ، بەڵام لەلێکدانەوەو بیرو بۆچووندا لەسەر زۆرشت دوورین لەیەک ، لەپەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی ، وامانزانی نەوشیروان مستەفا لەگردەکەوە بڕیاری سەربەخۆیی کوردستان ڕائەگەیەنێت ، کەچی خەونی کوردی بۆ پەنجا ساڵی ئایندە نایە ناوچاڵ ، کە ڕەنگە تا پەنجا ساڵی تر دەرفەتی ئاوامان بۆ هەڵنەکەوێتەوە ، وەک ئەوەی کاک نەوشیروان بەتاقی تەنیا و دیکتاتۆرانە ئەو بڕیارەی بەسەردا سەپاندن و یان ئەوان چووبن بۆلای و ووتبێتیان کاک نەوشیروان ئەوا ئێمە هەموو ئامادەکاریەکمان بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی کردوە ، بەڵام ئەو ڤیتۆی لەسەر دانابن و لێیان توڕە بووبێت و بەئەمر پێی ووتبن هەستن هەرئێستا بچنەوە بۆ بەغدا .

سەیرە هەندێک کەس ئاوا مەسەلەکە بەیان دەکەن ، کە لەڕاستیدا وانیەو بگرە ئەو بڕیاردانە لەو کۆبوونەوەیەدا سێ هۆکاری سەرەکی هەبوون ، کە ئەمانەن : یەکەم ، لیژنەی دانوستانی لایەنە کوردستانیەکان ڕاپۆرتی خۆیان هەبووەو خاوەنی قسەی خۆیان بوون . دووەم ، زۆربەی لایەنەکان ، بەجیا ڕای خۆیان گەڕاندنەوە بووە بۆ بەغدا . سێیەم ، بە دانپێدانانی زۆر کەسایەتی سیاسی لەهەموو لایەنەکان ، فشارێکی زۆری ئەمریکا هەبووە ، تا ڕادەی بڕینی هاوکاری سەربازی و مرۆیی بۆ کوردستان . ئاخر خۆ هیچ حیزب و لایەنێک نەبووە ، بڵێت ئێمە بەشداری لە حکومەتی تازەی عێراق دا ناکەین ، یان بە چ سیفەتێک ، نەوشیروان مستەفا دەتوانێت مەکتەبی سیاسی پارتی یان یەکێتی یان کۆمەڵ یان یەکگرتوو ئیجبار بکات و بەزۆر وایان لێ بکات بەشداری لەو حکومەتەدا بکەن ، ئەگەر قەناعەت و ئیرادەی خۆیان نەبێت . خۆزگە ئەو برادەرە ، تەماشای ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامە نووسیەکەی دوای کۆبوونەوەی گردەکەی دەکردو بەووردی گوێی لەنوێنەری لایەنەکەی خۆی دەگرت .

هۆکاریی ناونانی بابەتەکە بەناونیشانی ( ساڵێکی تر گوایە کورد ) بە مەرج بەشداریکردن لەحکومەتی تازە هەڵبژێردراو سەقفی جێبەجێکردنی داواکانیشی لە نێوان ٣ مانگ بۆ ساڵێکە ، کە ئەمەی دواییان ، جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی مادەی ١٤٠ لەخۆ دەگرێت ، جا لێرەدا دوو ئەگەر هەیە و سێیەمی نیە ، بەمجۆرە ، حکومەتی حەیدەر عەبادی پابەندی ڕێکەوتنەکە نابێت و مەرجەکانی کورد جێبەجێ ناکات ، لەم حاڵەتەدا ، تەنیا یەک تاوانبار دیاری ئەکرێت و هەمووی ئەخرێتە ئەستۆی ئەو ، ئەویش نەوشیروان مستەفایە ، بە پێچەوانەوە ، ئەگەر داواکاری و مەرجەکانی کورد جێبەجێکران ، ئەوا تەنیا کەسێک کە ناوی لە کولەکەی تەڕیش دا نایەت نەوشیروان مستەفایە و ، بە پێچەوانەوە ، سەدان خاوەنی تەزویر بۆ ئەو سەرکەوتنە پەیدا ئەبێت و ، یەک دنیا قارەمان خۆی بە پاڵەوان و ئەندازیاری ئەو سەرکەوتنە ئەزانێت ،. تەنیا هۆکاری تەسلیم کردنی ئەو مەلەفەش بەو پیاوە هەر ئەوەیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت