Mahmud_-Osman

دکتۆر مەحمود عوسمان : باسکردنی دەوڵەتی کوردی جدی نەبوو تەنها بۆ میدیا بوو .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆی کورد ئاشکرایدەکات لەژێر” فشاری دەرەکیدا ” کورد لەخەونی پێکھێنانی دەوڵەتی کوردی بێدەنگ کراوە و ئاماژە بەوەشدەدات لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی کوردەوە ھیچ بەرنامە ڕێژییەکی تۆکمەی بۆنەکراوە جگەلە باسکردنی نەبیـَت لە ” مێدیاوە ”.

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد، لەبارەی ھەوڵەکانی سەرکردایەتی سیاسی کورد بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی کوردی ، لەلێدوانێکدا بۆ SNN ڕاگەیاندوە : راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆی کوردستان ، خەونی لەمێژینەی میللەتی کوردە ، بۆیە گەلی کورد چاوەڕێی ئەوەدەکات کوردستان ببێتە دەوڵەتێکی خاوەن کیان و سەربەخۆ ، بەڵام ھیچ بەرنامە ڕێژییەکی تۆکمەی بۆ نەکراوە ، لەکاتێکدا ئیشی دەوێت لەئاستی ناوخۆی و ھەرێمی و نێودەوڵەتیدا  .

ئەو سیاسەتمەدارەی کورد ، باسلە بێدەنگبوونی سەرکردایەتی سیاسی کورد لەپێکھێنانی دەوڵەتی کوردی لەئێستادا دەکات و دەڵێت : جارجارە گوێمان لەوەدەبێت ، سەرکردایەتی سیاسی کورد باسی دەکات و دواتر بێ دەنگ دەبێت ھەر وەک ئێستایی ، لەکاتێکدا گرنگە تەنھا لەمێدیاوە باس نەکرێت .

سەبارەت بەھۆکاری بێدەنگبوونی سەرکردایەتی سیاسی کورد، دکتۆر مەحمود عوسمان ئاشکرایدەکات کەلەئێستادا ” فشاری دەرەکی لەسەر کورد ھەیە ” بۆئەوەی بێدەنگ بێت و” لەڕاستیشدا لەبنەڕەتدا ئەو باسکردنە شتێکی جددی نەبووە ” و تەنھا بۆ مێدیا باسکراوە .

ڕاشیگەیاند : سەرکردایەتی سیاسی کورد ئێستا باسی دەوڵەتی کوردی ھەر ناکات و سیاسەت و بەرنامەی کوردیش ئاڕاستەکەی بەرەو عیراقە نەک دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان .

لەدوای ٢٠٠٣ەوە ، ناوەناوە سەرکردایەتی سیاسی کورد لەکاتی دروستبوونی کێشە و قەیرانەکاندا لەگەڵ حکومەتی ناوەندا ، پرسی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان وەک بژاردەیەک و کارتێکی سیاسی بەکاردەھێنێت ، ماوەیەک دەبێتەوە بابەتی گەرمی نێو مێدیاکان ، چاودێرانیش پێیانوایە زەمینەی دەوڵەتی کوردی سازنەکراوە و ئەو جۆرە ھەوڵانەش بۆ ناوپەیداکردن و ھەوڵی حیزبی کەس و لایەنەکان ناودەبەن ،  بەپێیەی لەواقیعدا کارێکی ئەوتۆ بۆکەمکردنەوەی ڕێگرییەکانی بەردەم دەوڵەتی کوردی نەکراوە .

 

س / پوکمێدیا

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت