Daesh-1

سندووقى دارایى داعش لە دیدى پەیمانگاى واشنتۆنى ئەمریکییەوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خوێنەرانى بەڕێز ، ” پەیمانگاى واشنتۆن بۆ سیاسەتى ڕۆژهەڵاتى نزیک ” ئەم هەڵسەنگاندنە کورت و پوختەى بە زمانى ئینگلیزى لەمەڕ سەرچاوە داراییەکانى ڕێکخراوى داعش بڵاوکردووەتەوە ، منیش هەوڵەدەم وەک خۆى  لە ئینگلیزییەوە بۆ ئێوەى بەڕێزى وەربگێڕم .

دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ” داعش ” دەوڵەمەندترین گروپى تیرۆریستیى جیهانییە و دەوڵەمەندتریشە لە هەندێک ووڵاتى بچووک . ئەوە چۆنە کە داعش ئەم سندووقە داراییەى خۆى پڕکردووەتەوە کە لە ئێستاشدا کۆنترۆڵى سنورەکانى عێراق و سوریاى بەدەستەوەیە ؟

داهاتێکى سەربەخۆییانە :

جیاواز لە گروپەکانى دیکە، کە پشتیان بە سپۆنسەرى دەوڵەتان بەستووە ” لە ڕێى ” وەرگرتنى بەخششێکى گەورە و خراپ مامەڵەکردن بە پێدانە خێرخوازییەکان ، ئەوا داعش لە ڕووى داراییەوە سەربەخۆیە بەهۆى سەرکەوتنى پرۆژە تاوانکارییەکانیانەوە .

میراتێکى ناشەرعى :

ئەوەى ناودەبرا بە ئەلقاعیدەى عێراق کە دواتر بوونە ” داعش “، ئەوا ئەم گرووپە ساڵانە 70 ملیۆن دۆلاریان لە ئەنجامى چالاکییە تاوانکارییەکانیان چنگ دەکەووت . هەرچەندە لە ساڵى 2005 دا ناوەندى سەرەکى ئەلقاعیدە داواى گەڕانەوەى ئەم بڕە پارەیەى لەم گروپە کردەوە ” بەڵام داعش ئەم پارەیەى بۆ ڕێکخراوى ئەلقاعیدەى نەگێڕایەوە “.

گەشەسەندنى بازرگانیکردنیان :

داعش بەردەوام بوو لە چالاکییەکانى وەکو : ” قاچاخچێتى ، بەزۆر وەرگرتن ، و هەروەها تاوان “، بە تەنهاش پشتى بە وەرگرتنى بەخششەوە نەدەبەستەوە و لەگەڵ ئەوەش دا خۆى لادەدا لە ” دەست بەسەرداگرتنى سامانە داراییەکانیان ” لەلایەن بەشى دارایى دژە-تیرۆرەوە .

بەخششە تاکەکەسییەکانى خەڵکانى کەنداو :

ئەو کەسانەى کە بەشداربوون لەم کارەدا لەگەڵ داعش هەروەکو بەشداربووەکانى گرووپەکانى دیکەى وەک جەبهەتول نەسرەى سوریا زۆر تەرکیزیان لەسەر دەکرێ لەلایەن سیاسەتمەدارانى ئەمریکییەوە . هاوڵاتتیە سەرمایەدارەکانى ووڵاتانى کەنداوى فارس بەشێوەیەکى سەیر بە ملیۆنان دۆلاریان خستووەتەگەڕ لەم ململانێیەدا.

وەڵامى واشنگتۆن :

 واشنگتۆن ئەتوانێت تەسکى بکاتەوە ” پاڵپشتییە داراییەکانى داعش ” لە ڕێگاى بەشى – دارایى ئۆپەراسیۆنى دژە- تیرۆرەوە ، بەڵام گەورەترین ” کێشە ” ئەوەیە کە دارایى داعش بنچینەکەى بەندە لەسەر داهاتى سەرچاوەکانى ئەو ناوچانەى سوریا و عێراق کە لە ئێستادا داعش ڕۆڵ و بوونیەتى تێیاندا هەیە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت