بۆیەکگرتو و کۆمەل دەچنە پاڵ یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاریی سلێمانی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی هەواڵێک دەست وتاریکورد گەیشتووە  ، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 4 / 9 پارتی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی لەشاری هەولێر دانیشتووە ، لەو دانیشتنەدا پارتی جەختیکردۆتەوە لەنوێنەری ئەو دوو حیزبە کەبۆیەکلایکردنەوەی ئەنجومەن و پارێزگاریی سلێمانی بێنە پاڵ پارتی و کودەتایەکی سپی بکەن بەسەر یەکیتیدا و دەنگ بدەن بە کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان .  سەرچاوەکە دەڵێت : هۆکاری ڕێکنەکەوتنی نوێنەرانی کۆمەڵ و یەکگرتو ، دەگەڕینێتەوە  بۆ ڕێکنەکەوتنیان  لەسەر ئیستحقاقاتی پۆستەکانی سلێمانی وهەولێر لەگەڵ پارتی ، سەرئەنجام هەر سێ لایەن بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک , کۆتایی بە کۆبونەوەکەیان دێنن  . سەرچاوەکە هەروەها بۆینوسیوین ، کە پارتی ‌لەقبوڵنەکردنی ئەو دوولایەن ، کۆمەلێک هەڕەشەی ئاراستەکردوون . بۆیە ئەوانیش ئەم پیلانەی پارتیان بە ڕێکەوتنی ژێراو ژێری بزتنەوەی گۆڕان و پارتی دەزانن و بەکودەتاکردن بەسەر یەکێتیدا هەژماری دەکەن .

هەروەها بەپێی هەمان سەرچاوە ، ئەو دوو حیزبە یەکێتیان لەهەڕەشەکانی پارتی و گومانەکانیان لەسەر ڕێکەوتنی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان ئاگادار کردۆتەوەو ڕێکەوتنێکی نافەرمیان ئەنجامداوە لەسەر پۆستەکان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت