obama

ڕۆژنامەى ئیندیپێندێنت : ئۆباما ـ پلانە جەنگییەکەى دژ بە دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام  “خەڵاتێک ” بوو کە بەخشییە ئیسلامیستە توندڕەوەکانى عێراق و سوریا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێر : شەریف هەژاریی .

خوێنەرى بەڕێز ، ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەى ئیندیپێندێنت بڵاوکراوەتەوە و لە بنەڕەت دا ڕاپۆرتێکى دوێنێ شەو “15-9” ى تەلەفزیۆنى CNN  ـە ، ڕاپۆرتێکى کورتە کە دیدگاى پسپۆڕێکى گروپە جیهادییەکانى تێداخراوەتەڕوو لە بارەى ستراتیژەکەى ئۆباماوە ، منیش بە کەمێک دەستکارییەوە وەریدەگیڕمە سەر زمانى کوردى ، کە ئەمەى لاى خوارەوەیە .

ووتەکانى سەرۆک ئۆباما لە چوارشەمە دا دورودرێژ بوو ، پلانە جەنگییەکەى دژ بە دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام  “خەڵاتێک ” بوو کە بەخشییە ئیسلامیستە توندڕەوەکانى عێراق و سوریا، چونکە لە ئێستادا هەنگاوى خۆپاراستن دەگرنەبەر دژ بە “ستراتیژەکەى ئۆباما “.

هەڵەى ئۆباما ئەوەبوو کە زۆرى لە ستراتیژەکەى داخستەڕوو، کە ئەمەش خەڵاتێکى بێ بەرامبەر بوو بەخشییە ئەبوبەکر بەغدادى سەرکردەى داعش، بۆ ئامادەسازیى و ڕوبەڕوبوونەوەى ئەو بەشەى کە لە پلانەکە دا بۆى ئاشکراکراوە .

داعش دەستیان کردووە بە گواستنەوەى ژمارەیەکى زۆر و زەبەندى چەک و تەقەمەنى بۆ خەزێنە نهێنییەکانى دۆڵەکان و بیابانى نێوان عێراق و سوریا . هەروەها ، ئەبوبەکر بەغدادى دەستى کردووە بە بڵاوکردنەوەى جەنگاوەرە بژاردە عەرەبیەکان و بیانییەکان لە ناو حەشیمەتى خەڵکى سیڤیل دا، چونکە دەزانن کە هێزە ئاسمانیەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى ناتوانن خەڵکى مەدەنى بکەنە ئامانج .

هەروەها پسپۆڕەکەى گروپە جیهادییەکان ئەوەشى خستووەتەڕوو کە: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى بوارییان بۆ لواوە کە ئەلقاعیدە و گروپە تیرۆریستەکانى دیکەش بخەنە ناو جەنگەکەوە وەک هاوپەیمانەکانى داعش !

بەڵام هەرچۆنێک بێت ، ئەبێت ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى دەست پێ بکەن ، یارمەتیدەرێکى پێویستیش بریتییە لەوەى کە “لە هەمان ئایدۆلۆژیا دا شەڕى ئایدۆلۆژیایەکە بکەن”، بە دەقیقى پێویستە لە ڕێى کەسایەتییە ئاینییەکانى ناو سعودییە و میسرەوە ناڕەزایى دەرببڕدرێت بەرامبەر بە داعش کە دیدى داعش شرۆڤەکردنێکى شەڕخوازانە و توندوتیژانەیە بۆ ئیسلام .

پسپۆڕەکە ئەوەش زیاد ئەکات، جیاواز لە عێراق، شەڕى داعش لە سوریا پێویستى بە هێزى زەمینى هەیە لە داهاتوو دا، چونکە مەشقکردن و پڕچەککردنى شۆڕشگێڕانى سوپاى ئازادى سوریا – کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە هاوپەیمان لە قەڵەمى داوون – ناتوانن بەس بن بۆ ئەم کارە .

لە کۆتایى دا پسپۆڕەکە ئەوەشى ئاشکرا کرد ، لەوانەیە هەنگاوى داهاتووى داعش ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى بێت لە ناو ئەو ووڵاتانەى کە بوونەتە هاوپەیمان لە هاوپەیمانى دژ بە داعش دا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت