پارتی : هەلە بووین بەرامبەر گۆڕان ، لەئێستادا ھاوپەیمانێکی ڕاستەقینەیەی ئێمەیە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی لەبەغدا وەزارەتێک لە پشکی خۆی دەداتە بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو بزوتنەوەیەش ھەرکەسێک کاندیدبکات مەسعود بارزانی پەسەندی دەکات و بزوتنەی گۆرانیش بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن ٢٥% دامودەزگانی ھەرێمی کوردستانیان  پێدەدرێت .

سەرچاوەیەک لەبزوتنەوەی گۆڕانەوە ئاشکرایکردووە ، لەکۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری گۆڕان و پارتی لەشاری ھەولێر، نێچیرڤان بارزانی یەکێکبووە لەبەشداربوان و بەوەفدەکەی گۆڕانی ڕاگەیاندووە ، مەسعود بارزانی ھەڵوێستی نەتەوایەتی بزوتنەی گۆڕانی زۆر لا پەسەندبووەو پێشتریش بەھەڵە لەھەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان تێگەشتون .
بەگوێرەی سەرچاوەکە ،‌ پارتی وتوویەتی : ” لەئێستادا بزوتنەی گۆڕان ھاوپەیمانێکی ڕاستەقینەیەی ئێمەیەو ئەدای کارەکانی گۆڕانیش بەدڵسۆزیی بۆ خەڵک و نەتەوەی کوردستان دەزانین ” .
ھەر لەو کۆبوونەوەیەی گۆڕان و پارتیدا ، نێچیرڤان بارزانی وتوویەتی :” مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێم بڕیاریداوە یەکێک لەو وەزارەتانەی بەر پارتی دەکەوێت لەبەغدا ، بیداتە بزوتنەوەی گۆڕان و داواشدەکەن کاندیدی خۆیان بۆ وەزارەتەکە پێشکەش بکەن ”.
نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی ئەوەشی داوەتە گۆڕان ، ئەو بزوتنەوەیە ھەرکەسێک بۆ ئەو پۆستەی بەغدا دەستنیشان بکات، پارتی پەسەندی دەکات و لاری نابێت .
ھەر لەمیانی ئەو کۆبوونەوەیەدا ، نێچیرڤان بارزانی لەزاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە بەوەفدەکەی گۆڕانی وتووە ، دەبێت بەگوێرەی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن ، بزوتنەوەی گۆڕان ٢٥% پۆستەکانی لەھەموو دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمدا پێبدرێت ، داواشی لێکردوون ، لیستێک بنێرن بەناوی ئەوکەسانەی کە گۆڕان دەیەوێت ئەو ڕێژەیەی لەپۆستەکاندا پێ پڕبکاتەوە کە بەگوێرەی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن بەری دەکەوێت .

س / پ م

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت