دیسان کوبانی ، دیسان کارەسات ، دیسان ئاوارەیی کوردان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زیاد لە ٢ ساڵ رۆژئاوای کوردستان بە گشتی و دانیشتووانی ناوچەکانی کوبانی ، بە تایبەت بە دەست  گروپە تروریستەکانی داعش و شەری ئوپوزوسیون و هێزەکانی سوریا تووشی دەربەدەری و نا ئارامی بوونەتەوە .
وا دیسان کوردانی کوبانی لە مەترسی هێزە درندەکانی داعش ناچار زێد و ماڵی خۆیان بە جێهێشت و بەرەو سنووری دەستدروستی باکور و رۆژئاوا بە ڕێکەوتن . دیسان بە ناچاری کەوتنە پاڕانەوە لە میت و جاندرمەی تورک تا ڕێگایان بدات بچنە نێۆ خاکی باکوری کوردستان .
ئیستا  لە هەمووکات زیاتر کات کاتی ئەوەیە کە گەلەکەمان بە هێزی پێشمەرگە و گەریلاو لایەنی سیاسی و فەرهەنگی هەموو یەکدەنگ لە بیری ڕزگاری و هاوکاری کوردستانیان بن . بەداخەوە ئەو گەلەی هەر ١٠ ساڵ جاریک تووشی کارەساتێک دەبێت . هێشتا برینەکانی شینگاڵ سارێژ نەبووەتەوە برینی کوبانی نۆێکرایەوە.
هیوادارم کوردستانی بوون لەم کاتەدا لە پێش هەموو جۆرە ئایدولۆژیایەکی سیاسی لایەنە کوردییەکان بێت، هیوادارم هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی لە چوارچێوەی جۆگرافیای کوردستانی مەزن ، هێزێکی پارێزەری کوردستانی دروستبکەن بۆ پاراستنی ناوچە مەترسی لە سەرەکاندا . ئەمرۆ یەکدەنگی و یەکگرتوویی نەجاتمان دەدات و دوژمن بە چۆکدا دێنێت .
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو خۆراگر : با بە داعشی ٨٠ وڵاتی و تورک و عەرەب و فارس و دۆستەکانیان لە جیهان بسەلمێنین ، کە کورد لە هەر کۆیەکی ئەم جیهانە بێت یار و یاوەر و پشتیوانی یەکترن . هیچ سنوورێکی دەستدروست ناتوانێت هیچ کاریگەریەکی لە یەکدوورخستنەوە لە سەر کوردستانی بوونی ئەم نەتەوە مەزنە هەبێت .
بە هیوای یەکگرتووی و یەکریزی کورد ، بە هیوای بەرەو پشتیوانی کوبانی و بەرەو پاراستنی خاکی کوردستان .

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان . 
١٩ / ٩ / ٢٠١٤

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت