111.2899 Barzani 7

کامەران وریا قانع : پارتى ته‌نهایه‌ .

دواى ئه‌م گۆرانكاریانه‌ى هه‌رێمى كوردستان , پارتى هه‌ست به‌ ته‌نهایه‌كى كوشنده ده‌كات هه‌ر له‌ پشت تێكردنى توركیا له‌ كاته‌ قورسه‌كانى ته‌مه‌نى ئه‌م حیزبه‌ له‌ شه‌ره‌كانى مخمور و شه‌نگال , تاكو سه‌ركه‌وتنى ئێران له‌ گۆرینى مالیكى و به‌هێز كردنى یه‌كیه‌تى له‌ عێراق , ئێستا پارتی ته‌نها ماوه‌ته‌وه ‌. ته‌نها به‌و مانایاى كه‌ نه‌ به‌غدا گويی لێده‌گرێت و گرنگى پێ ئه‌دا , نه‌ هه‌ردوو هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى له‌ توركیا و یه‌كیه‌تى وه‌كو پێشتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن .
پێدانى ئه‌و هه‌موو پۆسته‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆران هیچ نیه‌ جگه‌ له‌ دروست كردنى هاوپه‌یمانێكى تر. پارتى له‌ دروست كردنى ده‌وڵه‌تى كوردیه‌وه‌ داواكاری نوێنه‌ره‌كه‌ى له‌ به‌غدا گه‌یشتۆته‌ سه‌ر ناردنى مووچه‌ى دوو مانگى له‌سه‌ر یه‌ك له‌ به‌غدا.
سه‌یره‌ توركیایه‌ك به‌ نیازى قه‌سابخانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌ شارى كوبانى له‌ كوردستانى رۆژئاوا له‌رێگای نینۆكه‌ تیژه‌كانى هێزێكى وه‌ك داعش , چاوه‌ریی لێبكرێت یارمه‌تیت بدات ده‌وڵه‌تى كوردیت بۆ دروست بكات . ئه‌وه‌ى توركیا كردى سیناریۆیه‌ك بوو له‌ پشت جامانه‌كه‌ى بارزانیه‌وه‌ تێپه‌رى بێ ئه‌وه‌ى ئاگاى لێبێت .
پارتى ئه‌مرۆ له‌ هه‌موو كاتێكى تر ته‌نهاتره له‌ گۆره‌پانه‌كه‌. نه‌ به‌غدا پێویستى پێماوه‌ , نه‌ توركیا راستگۆ بوو له‌گه‌ڵى , نه‌ ئێرانیش ئه‌وه‌ى له‌ بیر ده‌چێت كاتێك هه‌ستى كرد كوردستان بوه‌ته‌ باغچه‌ى پشته‌وه‌ى توركیا بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى .
له‌ ناوخۆش ركەباره‌ سه‌ره‌كیه‌كەى كه‌ یه‌كیه‌تیه‌ ( سه‌ره‌رایی ئه‌و دۆخه‌ ناخۆییه‌ سه‌خته‌ى ) به‌ڵام كاركردنى و بریاره‌كانى زیاتر عقلانى تر بوون هه‌روه‌ها پشتگیرى زیاترى به‌ هێزترین دوو وڵاتى ناوچه‌كه‌ى هه‌یه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ ئیران و عێراق .
ره‌نگه‌ پارتى به‌هۆى نزیك بوونه‌وه‌یه‌كى خێرا له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆران بیه‌وێت ئه‌و ئه‌لقه‌یی ته‌نیایه‌ بشكێنێت .