Barzani-Erdogan

دکتۆر کەمال میراودەلی ؛ کام جیابوونەوە ، چۆن ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم قسە سەخیف و بی بنەمایانە تا کەی؟
گەر کەسێک نەبێت قونت لە داعش بپارێزێت و خۆشت هیچت نەبیت بە چی جیا دەبیتەوە؟
بۆ جیا دەبیتەوە کە لە عێراق بە دەستوور خاوەنی ولات و داهاتی ؟
بە تەمای تورک و ئەردۆگان و داعش وەک بارزانی هەر پێش دوو حەفتە فشەی دەکرد تا نێچیروان هەمووی بە شوودان و شەرەفی کوردی بردو هەموو کوردستانی خستۆتە گەوەرترین خەتەرەوە ،؟ نە ئێوە نە گۆران ، پیاوتان تێدا نییە فزە بکات ؟
یان ئێوە باکتان نییە کە ١٠٠٠٠ کوردی کۆپانی ئاوارەیەو کۆپانی لە خەتەری کەوتن دایە دوای ئەو قامیشلی و کەرکوک و هەولیرو ؟
تۆ گوایە لە ئەوروپا و خوێندووتەو زیرەکترین فشەدیپلۆماتی یەکێتی.
ئەوە دەسالە سکۆتلەندییەکان خەریکن و سەدان بەلگەنامەی دەستووری و پرۆژەی یاساییان بەرهەمهێنانوە، تا بە ئیرادەی پەرلەمانی خۆیان و بریاری یاسایی پەرلەمانی بەریتانی رێفراندۆمیان بۆ کردن،
زیرەکانە زانیان لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و پاشەرۆژی نەوەکانیان نییە لە ئێستادا جیا بنەوە زۆربەی %٥٥ دەنگیان بۆ جیابوونەوە نەدا گەرچی هەموو ستراکتورو ژێرخان و بنیات و داهات و ئیدارەیەکی دەولەتی هەرە بەهێزیان هەیە.
بەچی جیا دەبنەوە گەر مووچەتان بۆ نەدرێت و ئەوە کورد لە هەموو لاوە قران دەکڕێ کەس بە فریای نایەت؟
بە چی جای دەبنەوە کە لەم لەحزەدا ئەم باشوورە نەگبەتە تاکە ەیک پیاوی بڕیاری تێدا نییە؟
کەش نازانێ كی بەرێوەی دەبا؟ و بۆچی؟
ئێوە بە پۆستی کەمترو کەم مووجەتر لە بەغدا رادەچلەکێن بەلام بە داگیرکردنی %٢٥ ی کوردستان و قەلاچۆی رۆلە هەرە رەسەنەکانی کوردو فرۆشتنی ٣٠٠٠ ژنی کوردو هەڕاجکردنی شەرەفی کورد راناچلەکێن؟ دەک داوەشین برای عەبقەری
ئایا هیچ جیابوونەوەیەک و سەربەخۆییەک لە مێژودا هەبووە پێشتر نەکرابیتە پرۆژەیەکی یاسایی نیونەتەوەیی و نەدرابێتە نەتەوە یەکگرتۆکان و بەلای کەمەوە یەک دەولەتی زلهێز بە ئاشکرا پشتگیری نەکات؟
یان وەک سکۆتلەندا، دەبێ عێراق خۆی وەک دەولەتی خاوەن سەروەریی رازی بێت ڕێفراندۆم بۆ جیابوونەوە بکەیت؟
کام لەم دوو رێگەتان بۆ جیابوونەوە مسۆگەر کردووە؟
چ سەربەخۆییەکی دارایی و ژێرخانێکی ئابووریی و سیستمی دەستووریی و ئیدارییتان بۆ جیابونەوە هەیە؟

ئایا ئەوە بێ ئەخلاقیی نییە دەسەلاتێک باسی جیابوونەوە بکات کە ٢٣ سالە دەستووری بۆ ولاتەکەی خۆی نییە؟
ئایا هیچ دەولەتێکی بێ دەستوور هەیە؟
تاکەی هەلخەلەتاندنی خەلك..
ئێوە کێن موحاسەبەی مالکی و عەبادی بکەن کە هەڵە دەکەن؟
ئەی کێ موحاسەبەی ئێوە لە سەر هەلەو دزیی وادگیرکارییەکانتان بکات؟
هەموو وەرەقەکانی کوردتان بۆ خاتری تورکیاو داعش سووتاندن.
ئێستا هێزی فشارتان لە سەر حکومەتی عێراق سفرەو , عێراق دەبێ خێرتان پێ بکات گەر هیچتان بداتێ . ئیدی نازو فیزو هەڕەشەو گوڕەشەی بۆش رۆیشت .
ئێوە وەک هەمبانە وان هێزێكی ىێگانە فووتان نەدات فش دەبنەوە، کوا ئەو تورکەوەزیرەی پێش دوو مانگ داوەتتان کرد و بە کوردیی قسەی کرد؟ . خۆ ئێستا ئەو سەرۆک وەزیرانەو کوردستان خوێن – بارانە؟.
پیاوانە راستگۆ بن با نەوتی کوردستان چیدی نەبێتە رەمزی سەرسەرێتتی و قاچاغجێتی لە بازاری جیهانییدا، با شەریکەی نەوتی عێراق کە کورد بەشدارە لە دەستوورو دەسەلات و حوکمیدا و دادگای دەستوری هەیە، نەوتی کوردستانیش بفرۆشێت و سەدی ١٧ بە حیساب و کیتاب بۆ کوردستان بۆ مووچەو ئاوەدانکردنەوە بێت و حیسابی نەوت لە دەست قاجاغچییەکان و قۆندەرەکانی ئەردۆگان و شەریکاتی نەوت و قاچاغجیتی جیهانیی دەرچێت.
ئەوسا دوای سەقامگیری چەندسالێک دەشێت وەک نەتەوەی خاوەن دەستوورو ئیرادەو ئیدارەی یەکگرتوو بەیەکەوە داوای رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بکەین. لەمە زیاتر کوردستان مەفرۆشن و مەدۆشن ئەمڕۆ بەس عێراق هەیە کە کورد ستاتوویەکی دەستووریی و یاسایی و جیهانیی تێدا هەیە ئەوێشتان دا بەداعش و تورکیا.

شەرەفتان هەبێت و پشتگیریی بێ قەیدو شەرتی پەکەکەو یەپەگە بکەن ؟

http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=8157&Jor=1

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت