Derya-rwandzyi

دەریا رەواندزیی : مرۆڤ لە نێو سروشت وونەو چەندە بچووکە .

جوانی سروشت خه‌ڵاتێکه که نرخاندن و سوپاس گوزاریی ده‌رده‌خات .

به‌کردنه‌وه‌ی چاوه‌کانمان و تێڕامانمان ده‌ست پێبکه‌ین که چاوت هه‌یه و ده‌توانیت بیکه‌یته‌وه که‌ به‌ڕێکی و جوانی ڕه‌نگه‌کان ئامادەکراون بۆ ئێمه که‌هه‌میشه ده‌گۆڕدرێت بۆ خۆشییه‌کی پاک ته‌ماشای ئاسمان بکه ئێمه زۆر به‌که‌می ته‌ماشای ئاسمان دەکەین زۆر به‌که‌می تێبینی جیاوازییه‌کان ده‌که‌ین له کاتێكه‌وه بۆ کاتێکی تر له‌گه‌ڵ هاتن و ڕۆشتنی هه‌وره‌کان ئێمه ته‌نها بیر له که‌ش و هەوا ده‌که‌ینەوە وه هه‌تا له‌گه‌ڵ که‌ش و هەواشا بیر لەزانیاری زیاتری که‌ش و هه‌وا ناکه‌ینه‌وه ئێمه ته‌نها بیر له باش و خراپی که‌ش و هه‌وا ده‌که‌ینه‌وه ئه‌مڕۆ له‌م کاته‌دا که‌ش و هه‌وایه‌کی خۆشی هه‌یه له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌ک بێت ، که هه‌رگیز له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌بێته وه شێوازی ئه‌م هه‌ورانه له‌ئاسمان هه‌رگیز وه‌ک ئه‌وه نابێت که ئێستا هه‌یه چاوت بکه‌وه ته‌ماشا بکه .
ته‌ماشای ڕوکه‌شی ئه‌وکه‌سانه بکه لە وێنەدا بەرانبەر سروشت که‌بینیوته هه‌ریه‌کێک له‌وانه چیرۆکێکی جوانی هه‌یه‌ له‌ پێش ڕووکه‌شییه‌وه چیرۆکێک که تۆ هه‌رگیز ناتوانی بیپێویت نه‌ک ته‌نها چیرۆکی تایبه‌تی خۆیان به‌ڵکو چیرۆکی باپیرانیشیان هه‌تا ئێستا هه‌مومان ده‌گه‌ڕێینه‌وەو له‌م کاته‌دا و له‌م ڕۆژەدا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانبینیت هه‌موو ژیانی نه‌وه‌کان و له‌هه‌موو ناوچه‌کانی جیهانه‌وه به‌یه‌که‌وه کۆده‌بێته‌وەو لێره تۆ ده‌بینن وه‌ک جوڵاندنی ئاو ئه‌گه‌ر ته‌نها تۆ دڵت بکه‌یته‌وه و بخوێنیته‌وه مۆسیقا کە مامۆستایەکی ئارام بەخشە .
چه‌مكی جوانی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی (بۆمگارتن) Hermann )(Baumgarten به‌كارهاتووه‌ له‌ساڵی ((1735ی ز. پرۆفیسۆر بووە لە مێژوو لەگەڵ بایلۆجی لە شاری ( Wolfenbüttel ) لە دایک بووە سروشت بەشیک بووە لە جوانی .
جوانی خۆی له‌خۆیدا مانایه‌كی په‌رش و بڵاویی هه‌یه ‌، ئه‌م په‌رش و بڵاوه‌ش نادیاری به‌چه‌مكی جوانی به‌خشیوه ‌، چونكه‌ جوانی به‌پێی هیچ پێوانه‌ ده‌ستوورێكی تاك ره‌هه‌ندی ناناسرێت ، چونكه‌ جوانی یه ‌، ته‌نها بیرێك نیه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كاندا ، وه‌ ته‌نها ئایدیایه‌ك نیه‌ شوێن پێی هه‌ڵگرتن وه‌ته‌نها هه‌ستێكیش نیه‌ كه‌ بیدركێنین ، وه‌ته‌نها زه‌وق و ئاره‌زوویەكیش نیه‌ گوزارشتی پێبكه‌ین ، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیری له‌ناوه‌ڕۆكدایه‌ به‌هۆی داهێنانه‌وه‌ روخساری ئاشكرا ده‌بێت ، ئه‌م داهێنانه‌ش ره‌هه‌ندگه‌لێكی بۆ جوانی خوڵقاندووه‌ ، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان ته‌واوكه‌ری ئه‌وی تریانه ‌، له‌رێگه‌ی دیاریكردنی ئه‌م ره‌هه‌ندانه‌شه‌وه‌ جوانی ده‌توانێت ره‌هایه‌تی چه‌مكی خۆی وه‌رگرێت .
جوانی بوونێكی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیه‌و په‌یوه‌ندی به‌مێشكه‌وه‌ نیه‌ تاده‌ركی پێبكات ، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی مێشكدا بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت به‌جۆرێك ، شایه‌نی ده‌ستكاری كردن نیه ‌، ئه‌م جوانیه‌ش رۆح بۆخوا به‌جه‌سته‌ ده‌بێت ، كه‌ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كانی سوكرات و ئه‌فلاتون و هێگڵه‌ ، كه‌زۆر به‌ڕوونی له‌ پێناسه‌كه‌ی ئه‌فلاتوون بۆ جوانی ده‌رده‌كه‌وێت ، كه‌به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ ده‌كات : جوانی بریتییه‌ له‌جه‌وهه‌رێكی بێ ره‌نگ و بێ فۆرم و بێ بارسته ‌، كه‌هه‌ستی مرۆڤــ ده‌ركی پێناكات ، چونكه‌ دووهه‌می هه‌قیقه‌تێكی نه‌بینراوه ‌، كه‌چاوی ئاسای له‌ئاستی بینینیدا نابینانه‌یه ‌، به‌ڵام چاوی رۆح ته‌نها له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌وینی واپێڵوه‌كانی هه‌ڵدێنێ‌ توانای بینینی ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ی هه‌یه ‌، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ هێگڵ جوانی ده‌خه‌ملێنێت به‌ئایدیایه‌كی ره‌ها ره‌هایه‌تیشی له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ له‌سه‌رووی بیری ئاده‌میزاده‌وه‌یه‌ ناتوانێت هه‌ستی پێبكات ، هه‌روه‌ها ئه‌فلاتون ئاماژه‌ به‌جوانی راسته‌قینه‌ ده‌كات و جیای ده‌كاته‌وه‌ له‌جوانیه‌كی فریه‌فی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گوڵێك به‌نموونه‌ ده‌هێنمه‌وه‌ گوڵ ده‌پشكوێت له‌سه‌رتادا جوانیه‌كی زیاد ده‌كات ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م گۆڕانه‌دا واته‌ پشكانی گوڵه‌كه‌ ئه‌و جوانیه‌ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌م ده‌بێته‌وه‌ تا له‌ناو ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مه‌ جوانیه‌كی راسته‌قینه‌ نیه ‌.!
جوانی راسته‌قینه‌ لای ئه‌فلاتوون له‌ئه‌ندێشه‌و بیردایه ‌، جیهانێكی ئایدیالیه‌ ئه‌و جیهانه‌ ئه‌و به‌ئه‌دییه‌ كه‌هه‌رگیز ناگۆڕێت و نامرێت و له‌ناوناچێت و كه‌میش ناكات هه‌موو كاتێكیش له‌ هه‌موو بارێكیش هه‌ر ره‌نگینه‌ .
جوانی سروشت زۆرێك له‌و باروه‌ڕه‌دان ، جوانی ته‌نها مرۆڤــ هه‌ستی پێناكات ، به‌ڵكو گیان له‌به‌رانیش تاموچێژ له‌و جوانیه‌ وه‌رده‌گرن . داروین له‌تیۆری بایۆلژییدا ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌م تیۆره‌ ره‌گی داكوتاوه‌ له‌گیانی هه‌موو زینده‌وه‌رێكدا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كلامیدۆساریا به‌نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ده‌توانێت تامی جوانی بكات و بۆی بچێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش جۆره‌ باڵنده‌یه‌كی مێ هه‌ن زه‌وقیان به‌ره‌نگی ده‌رخشانی و شتی ده‌نگی خۆشی ، چونكه‌ سروشت ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له‌دایك بوونی مرۆڤــ هه‌بووه ‌، ئه‌م جوانیشی نه‌خوڵقاندووه‌ بۆ دابینكردن و ئامزیده‌بوونی هه‌سته‌كانه‌ ئاده‌میزاد هه‌روه‌ك ده‌ڵێن : ( سروشت گوڵی جوانی خوڵقاندووه‌ له‌پێناو مرۆڤــ ) به‌ڵكو بۆ ئه‌ومێش و مه‌گه‌زانه‌ خوڵقاندوویه‌تی هه‌تاكو لێی نزیك ببنه‌وه‌ په‌ره‌به‌خۆیان بده‌ن ، كه‌واته‌ هه‌ڵسانی سروشت ، به‌به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م جوانیه‌ له‌پێناو مرۆڤــ و گیانداره‌كانی نیه ‌، به‌ڵكو له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌ به‌رهه‌م هێنانی جوانیه‌كه‌ی درێژه‌پێده‌ره‌ به‌مانه‌وه‌ی راگرتنی زیندوویه‌تی خۆی ، بێگومان دروست بوونی و رواڵه‌تی و بابه‌تیه‌كانی سروشت ئاكامی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی سروشته‌ له‌پێناومانه‌وه‌.
جوانی خۆیی به‌پێی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ بریاردانی جوانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عه‌قڵی مرۆڤــ، ، چونكه‌ جوانی خۆی بوونی نیه‌ . به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌كانی مرۆڤــ ئه‌م خاسیه‌ته‌ به‌شته‌كان ده‌به‌خشێت ، چونكه‌ عه‌قڵ جوانیه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت . به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ش تایبه‌تمه‌ندی بۆ دیاریی ده‌كات ، كه‌بیریش یه‌كێكه‌ له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عه‌قڵ ، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ ( كانت) ده‌ڵێت : جوانی جگه‌ له‌بیری ئاده‌میزاد به‌ولاوه‌ هیچی تر نیه‌ .