Daesh-Frokewan

 فڕۆكه‌وانه‌كانی سه‌دام راهێنان به‌داعش ده‌كه‌ن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ئاشكرایكرد ، فڕۆکەوانە عێراقییەکانی نێو ڕیزەکانی داعش لە سووریا ، مەشق بە هاوەڵانیان لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن لەسەر ئەو سێ فڕۆکە شەڕکەرانەی کە دەستیان بەسەردا گرتوون .
ڕامی عەبدوڕەحمان لە زاری شایەتحاڵانەوە ڕایگەیاند ، داعش ئەو فڕۆکانە بە کار دەهێنێت کە لە فڕگەی سەربازیی جەڕڕاح کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی سووریا دەستی بەسەردا گرتبوون .
ئەو بەرپرسەی ڕوانگای سووریا لە زاری شایەتحاڵانەوە ، هەروەها دەڵێ : ئێستا داعش ئەو ڕاهێنەرانەی هەن کە ئەفسەری فڕۆکەوانیی عێراقی بوون لە سوپاکەی ( سەددام حوسێن ) .  دەشڵێت : شایەتحاڵ هەن کە چەند جارێک ئەو فڕۆکانەیان بینیوون کە فڕیوون و لەو فڕگەیە نیشتوونەتەوە .
بەڵام ڕونی نەکردووەتەوە کە داخۆ ئەو فڕۆکانە مووشەکیان هەڵگرتوون یان نا ، هەروەها هێشتا نەزانراوە کە فڕۆکەکان توانای فڕینیان بۆ ماوەیەکی درێژ هەیە یاخوود نا .
بە گوتەی ئەو شایەتحاڵانە ، فڕۆکەکان لە جۆری مێگ 21 و مێگ 23 – ن و لە سوپای سووریاوە دەستیان کەوتوون .
هەندێ سەرچاوەی سەربە دەوڵەتی ئیسلامییش ، لە پێگەی تویتەرەوە وێنەی ئەو فڕۆکانەیان بڵاو کردوونەتەوە کە لە شوێنە جیاکانی سووریا دەستیان بەسەردا گیراوە ، بەڵام وەک لێکۆڵەر و دیپلۆماتان دەڵێن، ئەو فڕۆکانە بۆ بە کار هێنان ناشێن .
دەوروبەری حەلەب یەکێک لە پێگە سەرەکییەکانی ڕیکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشە .

س – با

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت