ئار تیڤی : دیسان کورد کیمیا باران کرا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وه‌رگێڕانی : ده‌ریا ڕه‌واندزی
 
چەتە توندرەوەکانی داعش هێرشی کیمیایی دەکەنە سەر کوردەکانی کۆبانێ  ، کە مادەی سپی فسفۆریان بەکار هێاوە کە مادەیەکی ئێجگار ترسناکە هەروەک لە گرتە ڤیدۆیەکە باسی دەکات ،
لەبەر ئەوەی مادەی فسفۆری سپیە زۆر تۆقینەرە . هەر کەسێک بەر پێستی بکەویت دەمرێت , چونکە ئەم مادەیە دەنیشێت لەسەر قوڵایی پێستی ئەبێتە برینێکی قووڵ چارەسەری زەحمەتە ، وەک مادەی بۆمبی ناپاڵم ، کە ماددەیەکی کیمیاویی تێکەڵە لە فسفۆری سپی و نارجۆک ، ئەم گۆڤارە بەناو بانگە ناوی ( Daily Mail ) دەیەوێت بیسەلمێنێت چۆن ئەم مادەیە بەکار هاتووە ، لە لایان داعشەوە .
شارەزایانی جەک و تەقەمەنی هۆشداری دەدەن ، مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ ئەوە بووە کە خەڵکەکە بسووتێنن ، ئەو جۆرە کیمیا ییە کوشندە بە ئازارە ، چونکە مادەکە دەتوانێت بە پێستەوە بنووسێت ، وە بەردەوام دەبێت تاکوو دەسووتێت .
بەکار هێنانی فسفۆری سپی دژی دانیشتوانی مەدەنی ، هەرچەندە ئەم مادەیە لە ساڵی ١٩٨٠ بە مادەیەکی ئاسایی هاتە کایەوە دژی جەنگ ، وە لە ساڵی ٢٠٠٥ دەوڵەتی واشینتۆن ئەم مادەیەی ، لە فەلوجە بەکار هێنا دژی تیرۆر ، بەڵام دژی مەدەنی نەبوو وەک داعش بەکاریی دەهێنێت .
پەنتاگۆن دەڵێت : هیچ کاتێک ئەمەریکا دژی مەدەنی فسفۆری سپی بەکار نەهێناوە ، بەڵام دژی بەعسیەکانی فەلوجە بەکاریی هێناوە ، بەڵام تەلەفزیۆنی ئیتالی رایگەیاند و حاشا دەکات کە ئەمەریکا دژی مەدەنی بەکاریی هێنابێت ،
ئەم راپۆرتە چەند توێژینەوەیەکی جیهانی کاریی لەسەر دەکەن . کە بە درندەتریین و کاری قێزەوەن لەلایەن داعشەوە کراوە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە گوندێک کە ناوی ( ئاڤدیکۆ ) کە دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی کۆبانی.
چۆن سەدامی دیکتاتۆر گازی خەردەڵی بەکار هێنا ، رژێمی نازی ، بەهەمان شێوە ، نەفرەت لە تیرۆ .

 

 

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت