فەرهاد پیرباڵ : ده‌وڵه‌تی کوردی .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
هه‌ر که بارزانی
له پیرمامه‌وه
باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات
قه‌ڵای حه‌زم
هه‌ره‌س دێنێ
چرای ئومێدم
بۆ جارێکیش
دڵۆپێک لهبهنزینهکهی
هه‌ورامی تیا نامێنێ
ئه‌گه‌ر جارێکی تر
سه‌ربه‌خۆیی هاته گۆڕێ
دڵنیابن
ئه‌مجاره‌یان
نه‌ک هه‌ر ده‌وڵه‌ت
به‌ڵکو خۆشمان
وه‌کو ئاگر
ئه‌سوتێنێ
ئه‌مجاره‌یان
ده‌وڵه‌ت نییه
باسی ده‌وڵه‌ت بکرێ
هه‌روه‌ک
تڕی مه‌لای مه‌شهور
دڵنیابن
سه‌رۆک
تڕ به هه‌موومان ده‌که‌نێ
باسی ده‌وڵه‌ت بکات
نه‌ک هه‌ر داعش
به‌ڵکو
نه‌گبه‌تیه‌کی گه‌وره‌تر
به‌سه‌ر میلله‌ت دێنێ
گه‌ر جارێکی تر
ئه‌و سه‌رۆکه
باسی ده‌وڵه‌تی کرد وه‌کو قه‌ره‌ج
لێی خۆش مه‌بن
هه‌ر لێره‌وه
راوی بنێن
تاکو که‌ره‌ج .
سەرچاو / پەیجی نووسەر
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە