دەریا رەواندزیی : به‌خاكسپاردنى سێ برا شه‌هيده‌كه‌ى سۆران و مردنى ئێوه .
ئه‌و مرۆڤانه‌ى بۆ هه‌تايه له‌نێو دڵ و سه‌ر زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌يان ده‌مێننه‌وه ، ئه‌وانه‌ن گيانى خۆيان ده‌كه‌نه قوربانى خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌يان ، ژيان لاى ئه‌وان مانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌يانه به ئازادى ، پاراستنى خاكه به‌خوێن بۆ ئه‌وه‌ى دوژمنان نه‌توانێت داگيریبکات .
شه‌هيد بوونى سێ برا ، كوژانه‌وه‌ى رۆشنايى چاوه‌كانى دايكێكه ، تاريكبوونى دڵى هاوسه‌ره‌كانيانه ، بێ‌ناز بوونى مناڵه‌كانه ، بۆنسوێى هه‌تايى جه‌رگى باوكێكه ، ئه‌وانه وڵاتيان به خوێن و گيانى خۆيان رۆشه‌ن كرده‌وه ، ئه‌وانه بوون به‌مۆم بۆ رۆشنايى هه‌مووان ، ئه‌وان رێگه‌يان نه‌دا جه‌رگى دايك و باوكان بسوتێ ، ئه‌وان سه‌ربه‌رزى نه‌ته‌وه‌يه‌كيان به‌پاله‌وانى خۆيان هێشته‌وه ، ئه‌وان سێ پاله‌وانى سۆران بوون ، مێژووى نه‌ته‌وەکەیان بە خوێنیان نوسييه‌وه.
ئه‌وان پاله‌وانى نه‌ته‌وه‌يه‌ك بوون ، ده‌يانزانى کوردایەتی قیبلەی ئازادیيه ، ئه‌وان بەجیهانیان وت : نيشتمان پارێزى و خۆشه‌ويستنى نه‌ته‌وه‌يى چاو نەترسى و گيان فيدايى ده‌وێ ، پێیان دەڵێت : ئێمە زامێکی ئێجگار قووڵین ، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت له‌به‌ره به‌يان به‌بێ ترس له‌مه‌رگ ، بانگى ئازادى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ده‌ین و ژێر ده‌ستى قبوڵ ناكه‌ين.
سێ گيان فيداكه‌ى كوردستان و خاكى نيشتمانم ، ئێوه به سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانتان وت : ئاوڕێ لەو روبارە سوورانە بدەنەوە ، ئاوڕێ لە تاڤگەی خوێنمان بده‌نه‌وه ، ئاوڕێ لە ئەوینی بێ گەردی وەک هەتاو بده‌نه‌وه ، ئاوڕێك له‌ژيانى پێشمه‌رگه بده‌نه‌وه ، به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت گيان فيدايه ، بەرگەی سەرماو گەرما دەگرن.
ئه‌وان ناچن له‌مينبه‌رى مزگه‌وته‌كان هاوار بكه‌ن و به‌ناوى خودا مرۆڤ بكوژان ، ئه‌وان لە گەرووی کێوەکاندا، لەبەر کەوی بناردا، لە زەرد و ماهی چیاکان‌دا ، لە شەقام و لە کۆڵان و لەبەر دەرگای هەر ماڵێکدا … دەوەستن به‌هێمنى و راستگۆيانه ده‌ڵێن: سوێند به‌و خودايه‌ى له‌دوژمنه‌كانمان بێبه‌رييه ، ئێوه ئارام بخه‌ون و ئێمه گيانى خۆمان بۆ پاراستنى ئێوه ده‌كه‌ينه قوربانى ، چاو داخه‌ن و ئارام بخه‌ون وڵات پارێزراوه.
وه‌رن ، ئه‌ى ئه‌وانه هه‌ميشه باسى مافى مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باسى مافى مناڵ و ژنان ده‌كه‌ن
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئازارى نه‌ته‌وه‌يه‌ك نابینن ، كه زه‌مانێكه وڵاته‌كه‌ى له‌ت له‌ت كراوه
ئەمڕۆ دایکی جگەر سوتاوی شارەکەم ، وەکو مۆم توایەوە ، زامەکانم سارێژ نابێت؛
لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی سێ نه‌مردا ، جەرگ دەسووتێ ، دڵەکان دەمرن ، کانیاوەکان ووشک دەبن ، سێ رۆحی پاک و بێگەرد ، بە دڵێکەوە هاوار دەکەن ، نەفرەت دەکەن لەجەنگ . سێ ئەستێرەی پریشنگدار ، دەرۆنه‌وه بەرەو سۆران، سەرکردەکان ئيتر بەسە ، لەکۆشکەکەتان دابەزن ، برۆن بەرەو سۆران ، سێ جه‌سته‌ى پيرۆز له‌خاكى سۆران بۆ ئه‌به‌د ده‌مێننه‌وه ، سێ پاله‌وانى سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك له‌خاكى پيرۆزى نيشتمان ده‌نێژرێن.
نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌زانن.. ئه‌وانيش ده‌يانزانى ، سەرکردەکان هەندێ جار دەست لەنێو دەستی یەکترن و هەندێ جاریش نەیارو دوژمنی سەرسەختی یەکترن ، هەندێ جار بەشان و باڵی یەکتر دەلاوێنن ، هەندێ جاریش ئێسک و پروسکی یەکتر دەشکێنن.
ناخۆشيه‌كانى وڵاتى من بێ كۆتاين ، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م لەهەمووی ناخۆشتر ئەوەيه ، کە سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كان چۆن رێز لەشەهید دەگرن ، كاتێك دایکێک بە هەژاری منداڵەکانی پەروەردە بکات و گيانى خۆيان بكه‌نه قوربانى ، نازانم سه‌ركرده‌كان و به‌رپرسه‌كان چۆن شەرم ناکەن كه ده‌بێنن قوربانيه‌كان ته‌نها دايك و باوكانى هه‌ژارن ، ته‌نها ئه‌و منداڵانه بێنازو سۆز ده‌بن كه هه‌ژارى ژيانى تاڵكردون و ئێستاش بێباوكن ، ته‌نها ئه‌و ژنانه بێوه‌ژن ده‌مێننه‌وه ، كه ژيانى هه‌ژارى هيچ به‌زه‌ييه‌كى پێياندا نه‌هاتۆته‌وه ، ئەو سەرکردانەی کە شەرم لە هیچ شتێك ناکەن ، ئه‌وان ئه‌و پياوانه‌ن کە گرنگی بە عەقڵیان نادەن ، ئەو سه‌ركردانەى هەرگیز ناگرین ، ئەو سه‌ركردانه‌ن کە گرنگی بەويژدانيان نادەن ، تەنها گرنگی بە گیرفانیان دەدەن.
نازانم ئه‌ى سێ شه‌هيده مه‌زنه‌كه‌ى وڵاتم چه‌ند سه‌ركرده ئاماده‌ى ناشتنى ته‌رمى پيرۆزى ئێوه بوون ، نازانم چه‌ند سه‌رۆك و سه‌ركرده بۆتان گريان و بيريان له‌جه‌رگ سوتانى دايكى مه‌زنتان كرده‌وه ، به‌ڵام لەوڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەتی کەنەدا رێز لە شەهید دەگیرێت ، سەرۆک وەزیر ، وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە دەبێت ، بە گوڵ ڕازاندنه‌وه ئامادەی مەراسیم دەبن .
چه‌ند به‌سوێيه كاتێك پاله‌وانى وه‌ك ئێوه به‌خاك ده‌سپێرن ، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان له‌كوێن ، ئه‌گه‌ر ئێوه كه‌سێكى 100 ساڵتان بمرێ پرسه‌ى سه‌رتاسه‌رى راده‌گه‌ينن ، به‌ڵام ئه‌و پرسه‌يه‌ى سۆران پێويستى به‌راگه‌ياندنى پرسه‌ى سه‌رتاسه‌رى بوو.
ئێوه به‌جه‌سته رۆيشتن ، به‌ڵام به نه‌مرى له‌دڵ و مێژووى نه‌ته‌وه‌يه‌ك ده‌مێننه‌وه ، ئێوه نيشانه‌ى سه‌ربه‌رزى و خۆراگرى و گيانى فيدايى و خاك پارێزى نه‌ته‌وه‌يه‌كن، هه‌موومان شانازيتان پێوه ده‌كه‌ين و رۆحتان شاد بێت .
وێنەکان بە خاک سپاردنی سێ برای جوانەمەرگ و بە خاک سپاردنی شەهید لە ووڵاتی کەنەدا بە ووڵاتی ( babey country ) ناسراوە شەرم بکەن سەرکردەکان .