Neynewa

خه‌بات جه‌زا : بۆچی موسڵ هه‌ره‌سی هێنا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هۆکاره‌کانی داڕمانی دوهه‌م پارێزگای عیراق (( موسڵ )) به‌ چه‌ند کاتژمێرێک زۆرن ، بۆ سوود وه‌رگرتنمان له‌م دیارده‌یه‌ و له‌ده‌ست نه‌دانی شار و شارۆچکه‌ و گونده‌کانی یه‌ک به‌دوای یه‌ک و ده‌رکردنی ته‌واوی داعش له‌و پارێزگایه‌و هه‌موو ناوچه‌کانی ده‌ورو به‌ری پێویسته‌ ڕووناکی بخرێته‌ سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت له‌و هۆکاره‌ سیاسی و سه‌ربازی و مرۆییانه‌ی له‌ پشت هه‌ره‌س هێنانه‌که‌یه‌وه‌ بون …. به‌زانینی هۆکاره‌کان ڕێگه‌چاره‌ ئه‌دۆزرێته‌وه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌مانداو به‌تایبه‌تی کوردستانی خۆمان که‌ به‌ درێژایی زیاتر له‌ هه‌زار کیلۆمه‌تر به‌ره‌و ڕووی ئه‌م دوژمنه‌ دڕنده‌یه‌ین به‌دوایا له‌ناوبردنی بکه‌ری ئه‌م ماڵ وێرانیه‌… زۆر به‌ کورتی هه‌ندێ هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌خه‌مه‌ به‌رچاوی به‌ڕێزتان هیوادارم به‌سودبێ و وه‌ڵامی هه‌ندێ له‌وپرسیارانه‌م دابێته‌وه‌ که‌ له‌ مێشکی خوێنه‌ری به‌ڕێزایه‌ ….

یه‌که‌م / هۆکاره‌ سیاسیه‌کان

آ- هه‌مه‌ ئاهه‌نگی ده‌وڵه‌ته‌ زه‌به‌لاحه‌کان به‌تایبه‌تی (( ئه‌مه‌ریکا )) و(( ئیسرائیل )) و(( ڕوسیا )) له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی به‌عسێ کۆنه‌کان و حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی له‌سه‌ر دروست کردنی گروپی تیرۆلیستی داعش هه‌ریه‌ک له‌مانه‌ بۆ قازانجی تایبه‌تی خۆییان ئه‌ویش به‌فه‌رمان دان به‌ سوپا و چۆڵکردنی موسڵ و به‌هێزکردنی لایه‌نی دارایی گروپه‌که‌ بۆ نمونه‌ به‌جێ هێشتنی پاره‌ی بانکه‌کان و به‌زۆر سه‌ندنی سامانێکی بێشومار له‌ خه‌ڵکی شاره‌که‌ وسه‌چاوه‌ حومێکان و ده‌زگاکانی چونکی هیچکات نه‌ ئه‌مه‌ریکا و نه‌ روسیاو نه‌ شیعه‌کانی عیراق ناتوانن به‌ ئاشکرا یارمه‌تی دارایی داعش به‌ن و به‌‌هێزی که‌ن بۆ مه‌رامه‌ جیاجیاکانی هه‌رسێ لایه‌نه‌که…… به‌هێزکردنی سه‌ربازی و قووڵی ستراتیژی سه‌ر زه‌وی وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی تیرۆلیست و به‌جێ هێشتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پێشکه‌وتوی چه‌نده‌ها تیپی سه‌ربازی عیراق بۆیان ….. و به‌کارهێنانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م گروپه‌ بۆ زۆر لایه‌نی سیاسی و بیرو باوه‌ڕ دژ به‌ ئیسلام وده‌ست خستنه‌ ناو کاروباری عیراق و ناوچه‌که‌ وه‌ک (( سوریا و ئێران و تورکیا )) ئه‌م جاره‌ به‌داوای عیراقیه‌کان خۆیان له‌ ترسی تیرۆری گروپی داعش و به‌عسیه‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی جاری پێشوو که‌ به‌داگیرکه‌ر ناوده‌برا !!!!
ب – هێشتنه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی به‌شار ئه‌سه‌د له‌م قۆناغه‌دا له‌ قازانجی ئیسرائیله‌ که‌ چه‌نه‌ها ساڵه‌ له‌ سنوری سوریای ئه‌سه‌ده‌وه‌ ته‌قه‌یه‌کی لێ نه‌کراوه‌ داعشێکی به‌هێز ئه‌توانی پارێزگاری له‌و سیسته‌مه‌ بکات دژ به‌ ئه‌و گروپانه‌ی ئه‌یانه‌وی بیڕوخێنن .
ج — عیراق به‌ گشتی وه‌ک ده‌وڵه‌ت و بنیاتنانی تازه‌ی سیاسی نابه‌جێیه‌ چونکی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زپه‌رستی (( نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و ئاینی )) دروست کرا نه‌ک نیشتیمانی بۆیه‌ وه‌ک لۆکه‌ی به‌ر هه‌لاج به‌ فویه‌ک ئه‌فڕێ و فڕیش .
د – دوژمنایه‌تی سیاسی کۆنی دراوسێکانی عیراق و ده‌ست تێوه‌ردانیان بۆ بێ هێزکردنی….. و زۆرانبازی نێوان تورکیاو ئێران وه‌ک دوو هێزی خاوه‌ن توانا له‌ ناوچه‌که‌دا … له‌گه‌ڵ لێدانی ئیخوانه‌کانی میسرو باکوری ئه‌فه‌ریقیا و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات لێیان بزوێنه‌رێکی به‌هێزبوو بۆ فریاخۆکه‌وتن له‌لایه‌ن ئیخوانه‌کانی تورک و قه‌ته‌ر و یارمه‌تی ژێره‌وبڕی هه‌ردوو لا بۆ داعش و بێ هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا دژ به‌ ئێران .
ح – ویستی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وسا (( نوری مالیکی )) بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ هه‌تا بۆ جاری سێهه‌م هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌ چونکی خۆی وا پیشانی عیراقیه‌کان ئه‌دا که‌ تاکه‌ ڕزگارکه‌ری ئه‌وانه به‌ گرتنه‌وه‌ی شاره‌کان ….. ‌
س — گه‌نده‌ڵی سیاسی و زه‌برو زه‌نگێکی زۆر له‌سه‌ر هه‌موو هاووڵاتیه‌کانی عیراق ڕێخۆشکه‌ر بوو بۆ په‌ره‌سه‌ندنی داعش و به‌هێزکردنی و زوو سه‌رکه‌وتنی له‌ موسڵ و ناوچه‌ زوڵم لێ کراوه‌کان
ش – بونی میلیشیای مه‌زهه‌بی حیزبه‌ شیعه‌کان و کوشتن و بڕینێکی زۆر بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ڕقی خستبوه‌وه‌ له‌ ناخی دانیشتوانی ناوچه‌ سونییه‌کان و موسڵیش له‌گه‌ڵیان .
ك – نه‌بونی سه‌رکردایه‌تیه‌کی ژیرو به‌ زانست بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌ سیاسیه‌کان له‌ عیراق و به‌ تایبه‌تی له‌ناوچه‌ سونه‌ مه‌زهه‌به‌کان و کوردستان و جێبه‌چێ نه‌کردنی داواکاریه‌ ڕه‌واکانی گه‌لانی عیراق…… بۆ دروستنه‌بونی پێگه‌ بۆ ئه‌م گروپه‌ خوێنڕێژانه‌ ( داعش و قاعیده ) .
ف – فێڵێکی سیاسی مالیکی بۆ به‌دراوسێ کردنی داعش له‌گه‌ڵ کورد و لێدانی دۆخی سیاسی و سه‌ربازیمان و بێده‌نگ بونمان له‌ داواکاریه‌کانمان .
م— هه‌ندێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسیه‌ ستراتیژیه‌ نه‌زانراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕێکه‌وتنه‌ ژێره‌وبڕه‌که‌ی له‌گه‌ڵ روسیا و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر چه‌که‌ کیمیاوێکه‌ی سوریا له‌پێناوی ئاسوده‌یی ئیسڕائێل به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ سوریا به‌ پشتیوانی هێزێکی وه‌ک داعش …. وه‌ له‌ جیهانی تاک هێزی ئیستا وه‌ک مقاش به‌کارهێنانی داعش پێویسته‌ به‌هێز کرێ بۆ ئاینده‌ ….. وه‌ هه‌ندێ هۆکاری تر .

دوهه‌م / هۆکاره‌ سه‌ربازییه‌کان

ا – نه‌بونی بیروباوه‌ڕێکی نیشتیمانی سه‌ربازی توندو تۆڵ له‌ دروست کردنه‌وه‌ی سوپای عیراقی تازه‌ و یه‌کسانی له‌ به‌شداریکردنی نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌به‌ جیاجیاکاندا
ب – بنیاتنانی جه‌سته‌ی سوپا له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی به‌تایبه‌تی (( شیعه‌ )) وناردنیان بۆ ناوچه‌ سونییاکانی وه‌ک موسڵ و تکریت و ڕومادی و ده‌ست نه‌پاراستنی ئه‌م له‌شکرانه‌ له‌ کوشتن و بڕینی مه‌زهه‌بی به‌رامبه‌ر و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی قینو ڕقی 1400 ساڵی مێژوو له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ئه‌مه‌ش وای له‌ دۆخه‌ سه‌ربازیه‌که‌ کردبوو که‌ دانیشتوانی موسڵ پشتگیری له‌ داعش بکه‌ن بۆ ڕزگارکردنیان له‌ سوپای عیراقی شیعه‌ به‌ڵام نه‌یان زانی که‌ داعش له‌ سوپاکه‌ی مالیکی دڕنده‌تره‌ بۆیان .
ج- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ سه‌ربازیه‌ به‌عسێکان بۆ سوپاو ده‌ست رۆیشتوویی ئه‌وان موسڵی به‌ ئاسانی دا به‌ ده‌سته‌وه‌ .
د- نه‌فامی مالیکی وه‌ک فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و خۆبه‌زانازان وای لێکرد گوێ له‌ دۆست و دوژمن نه‌گرێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان که‌ ببو به‌ زه‌مینه‌خۆشکه‌رێ بۆ داعش و به‌عس .
‌ر- نه‌بونی ئه‌زمونی سه‌ربازی و مه‌شقی ڕاسه‌قینه‌ له‌ سوپای عیراقدا .
م – ده‌ست ڕۆیشتنی ئه‌فسه‌ره‌ پله‌ نزمه‌کان به‌سه‌ر پله‌ به‌رزه‌کانا به‌هۆی ئینتیمایان بۆ میلیشیاکه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران (( عصائب اهل الحق ) .

سێهه‌م / هوکاره‌ مرۆییه‌کان

ا- بونی پێکهاته‌یه‌کی زۆری بێ چه‌کی جیا له‌ بیرو باوه‌ڕی داعشی تیرۆلیست له‌ موسڵ .. وه‌ک کریستیان و یه‌زیدی وشیعه‌ وه‌ پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک کوردو تورک که‌ ناتوانن هه‌ڵکه‌ن بۆ ساتێ له‌گه‌ڵ تیرۆر بۆیه‌ هه‌موو ڕایان کرد له‌ترسی ژیانو شه‌ره‌فیان .
ب – ترسی خه‌ڵکه‌که‌ی شاری موسڵ له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌غدا به‌ بۆردومان کردنی ناوچه‌که‌یان و زۆرینه‌یان ئاواره‌ بوون .
ج – زانیاری دانیشتوان که‌ داعش گروپێکی دڕنده‌یه‌ بۆیه‌ له‌ یه‌که‌م ساته‌وه‌ هه‌ڵهاتن و شاره‌که‌یان به‌جێ هێشت .