Stephen-Mansfield

ستیڤن مانسفێڵد : موعجیزه‌ی‌ كورده‌كان .

ئاماده‌کردنی – ده‌ریا ڕه‌واندزی .

كتێبی‌ ( موعجیزه‌ی‌ كورده‌كان) له‌لایه‌ن نووسه‌ری به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكیی ” ستیڤن مانسفێڵد ” بووه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ میدیا جیهانیی‌‌و نووسه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ جیهان‌و ، ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه ‌.
نووسه‌ریی‌ كتێبكه‌كه‌ ده‌ڵێت : کورد خاوەنی ٤٠ ملیۆنە ، بەڵام ووڵاتی نیە ، خاکی نیە ، چەندین ساڵە کورد دەچەوسێتەوە لەژێر دەستی عەرەب ، فارس ، تورک ، بەتایبەتی کوردی عیراق تاکو ئێستا سەدان هەزار کورد بەدەستی سەدام حوسین ، شەهید کراون . عەرەب ویستی ناوی کورد بسڕێتەوە لەسە رووی زەوی بەڵام ئیرادەی کورد زۆر بەهیز بوو ، هەموو هەوڵێکی دوژمنانی پوچەڵ کردەوە . کورد نەتەوەیەکی چاو نەترسە خاوەن هەستێکی ئێجگار بەرزن . ئێستاش هەموو جیهان شانازی بە کورد دەکات . بە تایبەتی پێشمەرگە ، کە بەرەنگاریی گەورەتریین تیرۆریستی جیهان بۆتەوە ئەویش داعش ” ـە ،
كورد ده‌بێته‌ مۆدێرنترین نه‌ته‌وه‌ی‌ جیهان . ته‌له‌فزیۆنێكی‌ ئه‌مریكیش ده‌ڵێت : كورده‌كان ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستن ، كه‌ دژی‌ تیرۆرو تۆقاندن و تاریكین‌ و ، ده‌كرێت هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مریكا بن.
له‌چه‌ند مانگی‌ ڕابردوودا ، شه‌ڕی‌ كورد دژی‌ تیرۆریستانی‌ داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعش و مامه‌ڵه‌كردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان ، میدیا جیهانی‌ و ناوه‌ندی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ زیاتر به‌پرسی‌ كورده‌وه‌ سه‌رقاڵكرد.
له‌ئێستادا ، نه‌ك ته‌نها له‌ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كاندا، به‌ڵكو له‌ ناوه‌نده‌ فیكریی‌ و راپۆرت و بابه‌تی‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی‌ جیهاندا ، پرسی‌ كورد یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین پرسه‌كان.
ته‌له‌فزیۆنی‌ سی‌ بی‌ ئێن نیوزی‌ ئه‌مریكی ‌، له‌ چاوپێكه‌وتێنكدا له‌گه‌ڵ نوسه‌ری‌ كتێبی‌ ” موعجیرزه‌ی‌ كورده‌كان ” راپۆرتێكی‌ له‌سه‌ر كورد ئاماده‌ی كردوه‌و باسیی له‌وه‌كردووه : كورده‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ جیهان و ناوچه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ناوبردن و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمایی‌ بوونه‌ته‌وه‌. ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ باسی‌ له‌ پێشوازیكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كردوه‌و هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌شوێنی‌ پێكه‌وه‌ژیان ناوبردوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه ، هه‌رێمی‌ كوردستان شوێنێكی‌ جیاوازه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.
كه‌ناڵی‌ سی‌ بی‌ ئێن نیوزی‌ ئه‌مریكی‌ باسی‌ له‌ دژایه‌تیكردنی‌ ئێران و توركیا كردوه‌ بۆ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ و پرسیاری‌ ئه‌وه‌شی‌ كردوه ‌، ئایا ئه‌مریكا یارمه‌تی‌ كورده‌كان ده‌دات بۆ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ خۆیان.
ده‌شڵێت: توركیا مه‌ترسی‌ كورد له‌ مه‌ترسی‌ داعش به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانێت بۆسه‌ر خۆی‌ . وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێداوه ‌، ته‌نها هاوپه‌یمانی‌ دروستی‌ ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست كورد ده‌بێت. ئەم پەرتووکە ئێستا لە, کتێبخانەکانی ئەمەریکاو کەنەدا هەیە و خوێنەرێکی ئێجگار زۆری هەیە ، تاکو ئێستا نزیکەی ٢ ملیۆن فرۆشراو.

ئەمەش چاوپێکەوتنی کەناڵی ( سی ئێن ئێن ) ـە لەگەڵ ئەم نووسەرە بەناو بانگەو دەربارەی پەرتووکەکەی .Stephen Mansfield

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies