Pierre-Bourdieu-philosoph

ئەبوبەکر جاف : بۆ ئێمە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پییەر بۆردیۆ لە بری مارکس!

پییەر بۆردیۆ شتێکی نوێمان پێ دەڵێت : هەرگیز مەرج نییە چینەکان بەرمەبنای ئابوری و ئابوری سیاسی فۆرمیولە ببن ، شوناسی خۆیان وەرگرن ، بەڵک ئێمە لە بری دوو چین و سێ چی ، دەیان چینمان هەیە . دەکریچت گەڕەکێکی راقی و خانەدان چینێکی تایبەت بێت. شەقامێک لە شارێکدا سەرمایە و کاپیتاڵی ڕەمزی خۆی هەبێت و چینێک بێت. 

چینەکان بەر مەبنای زمانیش فۆرمیولە دەبن . چینەکان بەر مەبنای ئەو حیکایەت و چیرۆک و یادەوەرییەی هەیانە شکڵوەردەگرن . با تەماشایەکی کۆمەڵگەی کوردی بکەین زیاتر پێویستمان بە بۆردیۆیە نەک مارکس . شوناسوەرگرتن و فۆرمیولەبونی حزبێکی کوردی بەرمەبنای حیکایەتی نا – چینایەتی و نا ئابوری بەندە.
حزبی ئێمە ئەوەندەی لە خێڵەوە نزیکە ئەوەندە لە چینێکی شوناس ئابورییەوە نزیک نییە . تەماشای هیرارکێتی ناو هێزە سیاسییەکانی ئێمە ، ڕیزبەندی و چینبەندی و لە پێشینەو لە پێشوتری ئینسانێک ،” تەنانەت ئینسانێکێکیش !” کەسێک ، ئەندامێک ، بەرپرسێک لە سەر بنەمای ” خوێن و شوێن ” لە پێشترو نزیکترە . ڕەنگە کادرێکی پلە خوارەوەی نزیک بە خوێن و بە ناوچە ئەرزشی زیاترە لە پلە بەرزێک و کادرێکی پێشکەوتو باڵا بەڵام لە خوێن و ناوچەو هەرێمدا دورتر.
ریزبەندی و بەهاپێدان و ئەرزشپێدان بە ” کەسێک ” لە ناو هێزە سیاسییەکانی ئێمەدا بەرمەبنای چین و کاپیتالی ئابوری سیاسی و ماتریالی و دەستگیربون و خاوەندارێتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان دروست نەبووە ، بەڵکو بەر ئەنجامی ڕەوایەتی و شەرعییەتی تر ، بەرمەبنای کاپیتال و سەرمایەی ڕەمزی و مەعنەوی تر ، سەرمایەو شەرعەیەتی خوێن و ناوچەو عەشیرەت و خێل . تەنانەت لە ناو یەک هۆزدا تیرەو خێڵەکانیش بۆ دلسۆزی و بەها وەرگرتن و متمانە پێبەخشین جیاکاری تێدا دەکرێت .
دەبێت سۆسیۆلۆژیا لای ئێمە توند دەست بە بۆردیۆوە بگرێت ، بۆ وردکردنەوەو ساغکردنەوەی ئەو گریمانەو هیپۆتێزانەی هەمانە . ڕاتستە سروشتی کۆنتێکستەکان :” بەهایەک ” بۆ دلسۆزی و متمانە پێ بەخشین و بەرپرسیارێتی پێ بەخشین ، ماناو ئاستی دەلالەتەکان دەگۆڕێت . بەڵام جۆرێک لە گەمەی دەسەڵات و هێزەکان و یاساو ڕیسای گەمەکان لە ئارادایە . بۆیە سۆسیۆلۆگێگ دەبێت زۆر لەوە فێلزانتر بێت ماسک و پەردەکان فریوی بدەن . مادام کاری سۆسیۆلۆژیاو سۆسیۆلۆگ پەردەهەڵماڵینە لەسەر شت و یاساو ڕیساو سیستمەو ڕژێمی شتەکان و پەیوەندییان پێکەوە ، پەیوەندی و کۆبونەوەیان پێکەوە ، هاوپەیمانێتی بەستنیان .
سوژە دراوێکی ڕوت و قوت و پەتی نییە! سوژە کەڵکەبونی ئەزمونەکانە ، سوژە کۆنتێکستە ، سوژە ماهییەت و جەوهەرێکی نەگۆڕ و ئەبەدی نییە ، سوژە مەحالچ و ڕییڵێکی نا ڕون و ئەفسانەیی نییە . سوژەیەک پێدراو دراوی هێزو پەیوەندی هێزەکانە . بە گۆڕین و ئاراستەوەرگرتنێکی تری هێزەکان ، گۆڕینی یاساو ڕێسای گەمەکان ، پرسو گرەوەکان سوژەو فۆرمیولەبونی سوژەکانیش دەگۆرێت .
ئەمە ئەو حەقیقەتە گەوەرە سۆسیۆلۆژیییەیە فەلسەفەی تێکەڵ بە دەرونشیکاری لە بیری کردووە : “حەقیقەتی کۆنتێکستەکان ” .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت