حەب دەکرێتە ناو خواردنی پێشمەرگەکانی لە کۆبانی بەرگری دەکەن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەھۆی خواردنی خراپ بوەوە ، پێشمەرگەکانی کۆبانێ توشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن و یەکێک لە پێشمەرگەکانیش دەڵێت :” ئەو خواردنانە بەرپرسێکی پارتی لە تورکیاوە ھێناوێتی ”.

دوێنێ بەھۆی خواردنی بەسەرچووەوە زیاتر لە ١٠٠ پێشمەرگە لە کۆبانێ ژەھراوی بوون و پێشەرگەیەکیش لەکۆبانێوە  ھەواڵەکەی بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی پشت راستکردەوەو راگەیاندوە “ ئێوارەی دوێنێ لە تورکیاوە خواردنمان پێگەیشت بەڵام دوای ئەوەی خواردنەکەمان خواردووە (١٠٠) پێشمەرگە باری تەندروستییان تێکچوو کە خۆم یەکێکم لەوانەوەو ژەھراوی بووم ”.

وتوشیەتی ” لەئێستادا چارەسەرمان بۆکراوە پێداویستی پزیشکیمان بۆ دابینکراوە ، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆمان دەرکەوتووە خواردنەکە حەبی تێکراوە و بۆتە ھۆی  تێکچونی باری تەندروستی پێشمەرگەکان، تائێستاش باری تەندروستیمان باش نییە ”.

ئەو پێشمەرگەیە ئاماژەی بەوەشکرد ، خواردنەکە برنج و سنگی مریشک بووە ، لەرێگەی موقەدەمێکی پارتیەوە لەتورکیاوە بەپارە بۆمان ھاتووە ،  ئەو موقەدەمە سەرپەرشتی دابینکردنی خواردنی پێشمەرگەی کۆبانێ دەکات ، دوای ئەو ڕووداوەش ھیچ لێپێچینەوەیەکی لەگەڵدا نەکراوەو ئێستا لە تورکیایە ”.

ئەوەشی خستەڕوو ” ئەو خواردنانەش کە رۆژانە بۆیان ئامادە دەکرێت بەپاریە و بۆ ھەرژەمێک لە (١٥-١٨) ھەزار دینارمان لێوەردەگیرێت ”.

س: snn

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت