پارتی کۆمەکی نێودەوڵەتی بە ناوی ڕیکخراوی بارزانی یەوە دابەش دەکات .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمڕۆ کاتژمێر 9.56 دەقە بەکاتی ئەوروپا ، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ، هەواڵی گەیاندنی کۆمەک و یارمەتی وڵاتی رۆمانیای بلاوکردەوە ، کە بەفڕۆکەیەکەی بارهەڵگر هاتبوو ، وە لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتبووەوە . نەوزاد هادی پێشوازیی لە نوێنەری وڵاتی رۆمانیاو دەستەی هێنانی کۆمەکەکە دەکرد .

لەچاوپێکەوتنی پەیامنیری کوردستان تیڤی لەگەڵ نەوزاد هادی ، نەوزاد هادی وتی : ئەم کۆمەکانە لەڕێی ڕێکخراوی بارزانی یەوە دابەش بە ئاوارەکان دەکرێت .

ئێمە ڕێزی زۆرمان بۆ بارزانی باوک هەیە ، بەڵام ئەوە کۆمەکی وڵاتیكە بۆ هەرێمی کوردستان و دەبێت لەڕێی حکومەتەوە دابەش بکرێت . ئەمە بۆخۆی فێڵێکە پارتی لە یاسا و حزیبەکانی تر و خەڵکی کوردستانی دەکات ، چونکە لەم ڕێیەوە دەتوانێت پانتایی هێزی خۆی لەسەر ڕۆژ ئاوا زیاد بکات ، وەک منەتێک بەسەریاندا دابەشی بکات و ، بڵێت : ئەوە پارتییە ، نەک حکومەتی هەریم فریای ئێوە دەکەوێت ئێوە لەبرساندا ڕزگار دەکات و وەرنە ژێر ڕکێفی پارتی و تا پارتی ڕۆژئاوا هەم لەدەستی یەپەکەو هەم  لەئازادی دەربازیی بکات و هێزی شەری براکوژی بۆ پێک بهێنیت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت