Abas-Bedri

کونجرینی : ئەم پیاوە سەرسپی یە دەناسنەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆژانێک لە دەنگی گەلی کوردستان و دەنگی گەلی عێراق و تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان ، پیاوێک بە زمانە پر لە کوردایەتی و پیشەییەکەی وەک ڕۆژنامەنوسێک ، وەک پێشمەرگەیەکی قەڵەمبڕشت ، لە پێش راپەڕین و دوای راپەڕین ، هەموومان پێی ئاشنا بووین .

ئەو سەربازێکی ونی هاندەری کۆمەڵانی خەڵک بوو لەڕاپەرین ، ئەوانەی ئەلفوبێی عەربیان زانی بێت ، گوێداریی زمانە پر هاندەرو خڕۆشەکەی ئەم پیاوە سەر سپییە بوون .
ئەو ئێستا لەم وێنەیەدا ڕۆژگاریی گۆڕاوە ، لە خانوویەکی درزبردو و هەژار ئاسا ژیان بەسەر دەبات . لەوێنەکەدا دیارە ، پیریی بەرۆکی پێگرتووەو لاواز و کەم حەوسەڵەیە ، هەمان دەنگ و هەمان خرۆشی پێنەماوە . ئەو ئێستا جگە لە هەندێک هاوڕێی دێرینی ، گەر مەیل هەبێت لەڕۆژگارێکدا سەردانی دەکەن و هەواڵی دەبرسن .
ئەو ئیستا هەمان پاڵەوانی دەنگی گەلی کوردستان نییە ، بەڵام ئەو مێژوویەکی پڕ سەروەر و ناخچووی ویژدانی کوردایەتی و پاڵەوانی ئەو ڕۆژگارەیە کەئەمڕۆیان دروستکردووە .
ئەو ئەگەر حیزب و ڕۆژگاری ” هەرخۆم بۆخۆم و هەموو بەهاجوانەکان بیرکە ” ئەم مرۆڤە پاکەی کەنارگرتبێت ، کوردایەتی و داوێنی پاکی نیشتمان هەمیشە لەئامێزیی دەگرێت .
عەباس بەدریی پیاوێک لەجوانی و پیاوێک لە ناخدا هەڵقوڵاویی کوردایەتی ، وێنەکەت سەرسامی کردم .

وێنەکە لەسەر پەیجی کوڕەکەی وەرگیراوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت