26-07-2017 Meriwan-Wrya-Qnie

بزانە مەریوان وریا قانع بۆ کێ گریاوە ! .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە نێو کورتە نوسینەکانیدا ، مرۆڤ سەرنجی بۆ کورتە نوسینێک لەسەر بەشی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی ( گریانی مەریوان وریا قانع بۆ شێرکۆ ) ڕادەکێشێت . ئەو هێندەی لەخەمی ڕابردووی یادەوەریەکانی دایکی دا ، لەخەمی قەڵەمێکی بەبایتەقای نیشتمانە .

حەقتە مەریوانی ئەزیز ، حەقتە : شێرکۆ ، پەیامبەری ئەدەبی کوردی بوو ، مەرگی ئەو مەرگی هەموو جوانییەکان و وشەی کوردی بوو . بەڵام ئەو نەمردووە ، تا وشەی کوردی و هەوێنی کوردایەتی و هەستی عەوداڵ بوون بەنیشتمان بوونی هەبێت ، شێرکۆ تروسکەی شەوەزەنگی هەموو ئاسمانێکی بست بەبستی نیشتمانە .

ئێوەش خوێنەریی وتاریکورد ، چاوێک بەو چەند دێرە ناسکەی ڕوناکبیر ” مەریوان وریا قانع ـ دا بگێڕن و ، لەوە بگەن بزانە بۆچەند کەس چاوانی پڕبووە لە فرمێسک ..

گریانی مەریوان وریا قانع بۆ شێرکۆ .

ئەوەندەی بیرم بێت من تائێستا سێ جار بۆ مردوەکان گریاوم ، ساڵی پار بۆ دایکم کە لەپڕو بێھیچ پێشینەیەک لەڕووداوێکی هاتوچۆدا مرد ، ساڵی ١٩٨٣ بۆ پۆلێک لەپێشمەرگەی هاوڕێ‌و دۆستی ڕاستەقینەو دێرینم ، ئەم چەند ڕۆژەی دوایش چەند جارێک بۆ شێرکۆ بێکەس .
یەکێک لەو ھۆکارانەی وا لەمن دەکات کوردبوونی خۆمم خۆشبوێت‌و ڕێزێکی تایبەتم بۆ ئەو ڕاستییە هه‌بێت کە کوردم ، بوونی ئەزموونی شیعریی‌و ئیستاتیکی ئەم پیاوەیە.
ئەم پیاوە چەندان جار ڕووە جوانەکانی کوردبوون‌و ڕووە جوانەکانی زمانی کوردی وەک زمان‌و ڕووە جوانەکانی شیعری وەک تۆمارێکی ویژدانی بۆ خەمە قووڵەکانی مرۆڤ، نیشاندام . ئەمەش بەسە بۆئەوەی تا ئەو سێ شتە مابن ، مەبەستم تا کوردبوون‌و تا زمانی کوردی‌و تا جوانیی مابێت ، ئێمە لەگەڵ ئەم پیاوەدا بمێنینەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت