بزانە قوباد تاڵەبانی چ پڕۆژەیەکی بەدەستەوەیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەبەشی تایبەتی خۆی قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی کورتی نوسیووە ، لەو کورتە نوسینەدا ئاماژە بە گرتە ڤیدیۆیەک دەکات ، کە خودی خۆی داهێنەری پڕۆژەکەیە بۆ نوێكاریی لەدامودەزگا حکومیی و ناحکومییەکان . بەهۆی بەرنامەیەکی مۆدێرنەوەو دەکرێت بوترێت ئاراستەیەکە بۆ کارکردن لەسەر سەرەتای هێنانی پڕۆژەی گەشەسەندنی پێشەسازیی و ، بەستاندارکردنی هەمان هەنگاو کە ڕۆژئاوا بۆ کۆتایی هێنانی بە بەستەگیی کار و بێکاری و ، یاخوود دۆزینەوەی خشتەی ژیاریی بۆ کۆمەڵگا دەستی پێکرد .
لەئەوروپا هێندەی گرنگی بەخوێندن دەدرێت دوو هێندە بە ئەزموون . ئەوان لەوێوە دەڕواننە خوێنەواری بێ ئەزموون ، وەک ئەوەی لەسەرەتای فێربووندابێت بۆ ئەزموون .. لەکوردستان گەشەکردن و هەنگاونان بۆ گەلێکی پێشکەوتو ، لەخانەی سفردایە . لەبەر ئەوەیە ئێمە سەرەتای هەنگاوەکانمان لەوێوە دەست پێنەکردووە تا بنیادی گەلێکی پێشکەوتو بنێین . نمونە لەهەر وڵاتیک گرنگی بەبنیادنانی کارگە میتاڵییەکان نەدات ، ئەو وڵاتە هیچ هەنگاوێکی بەرچاویی نییە بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی پێشەسازیی و کۆتایی هێنان بە بیکاری و هەژاریی .
تیۆریی بێ ئامانج ، یان کۆکردنەوەی بیرۆکەکان لە کوانێکی بێ بەرهەمدا ، دواکەوتوویی و هەژاریی و تەنگەشەی کۆمەڵایەتی بنیاد دەنێت . قسەکردن لەسەر بنەبڕکردنی دیاردە ترسناکەکانی کۆمەڵگا بەهۆی نەبوونی بەرنامەی پێشکەوتووە لەلایەن حکومەتەوە ، دەبێت سود وەرگرین یاخود لاسایی وڵاتانی پێشکەوتووە بکەینەوە ، بەدوای ئەو پڕۆژانەدا بگەرێن ، کە ئەوان لە خاڵی سفرەوە دایان ڕشتووە .
بەش بەحاڵی خۆم دەستخۆشی لەهەر کارێک دەکەم ، دیووەجوانەکە پیشانی کۆمەڵگا بدات ، هەنگاوێک بێت بۆ ئەوەی ئێمە قسە لەسەر گەشەسەندن و لەپەتای دواکەوتن و خۆ بەزانای هیج نەزان ڕزگارمان بێت ، بکەین  .. کونجرینی .

ئەمەی خوارەوە کورتە نوسین و گرتەڤیدیۆکەی قوباد تاڵەبانی یە .

تكایه‌ ته‌ماشای ئه‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌ لایه‌ن كارمه‌ندانی به‌نده‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێت بۆ راهێنانی تواناكانی خوندكاره‌كانی زانكۆمان. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌ قوتابی زانكۆكانمان بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك خۆبه‌خشانه‌ له‌ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت كار بكه‌ن , تاكو ئه‌وه‌ی له‌ زانكۆ فێری ده‌بن له‌ كاتی كاركردن بیخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردن .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت